نەخێر بۆ ریفراندۆم نەخێرە بۆ دەوڵەت
August 17, 2017
وتار و بیروڕا
بۆ دامەزرندنی دەوڵەتە بەشێوازێكی ئاشتیانە و بەدیالۆگ لەنێوان هەرێم و بەغدا.
ئەو راستیەش هەڵگرانی لۆگۆی نەخێر ئێستا چاك دەیزانن، بەڵام ناوێرن بەڕاشكاوی بڵێن
نەخێر بۆ دەوڵەت چونكە ئەو راستیەش دەزانن كە ناتوانن ئاوا راستەوخۆ دژایەتی زۆرینە هەرە
زۆری دانیشتوانی هەرێم بكەن، بۆیە لەژێر پەشتەماڵی لۆگۆیەكی شەرمهێنەردا خۆیان
حەشار دەدەن و دەیانەوێ خەڵكی چەواشە بكەن.
زۆرینەی حزبەكانی هەرێم كە ئەو بڕیارە مێژووییەیان داوە پاش هەڵسەنگاندنی بارودۆخی
سیاسی لەعێراق و پێشێلكارییە بەردەوامیەكانی حكومەتە دەرهەق هەرێم كە شاندی باڵای
ووتوێژ لەگەڵ بەغدا لەچوارچێوەی (55) مادەی پێشێلكراوی دەستوردا دەیخەنە پێش
چاوسەرانی حكومەتی عێراق و حزبە جیاجیاكانی نێو پەرلەمانی بەغدا و سەفارەتی
وڵاتانی دراوسێ و دەرەوەو مەبەست لەوەش ئەوەیە كە بەهەموو لایەك بووترێت، ئێمە و
عێراق سەركەوتوو نەبووین لەپێكەوە ژیان، ئەگەرچی هۆكاری سەرەكیش حكومەتە
جیاجیاكانی عێراق بووە، بۆیە باشتروایە هەر كەس لەماڵی خۆی و دوو دراوسێی باش بین
كە لەبەرژەوەندی هەردوولایە.
بۆیە شاندی ووتوێژكار كە باس لەریفراندۆم لە بەغدا دەكات بۆ ئەوەی رووبەڕوو بە
دەسەڵاتدارانی بەغدا بووترێت ئامانج دامەزراندنی دەوڵەتەو خواحافیزییە لە بەغدا.
هەر بۆیە ئیدی هەرچی دەڵێ نەخێر ئەوا راستەوخۆ دەڵێ نەخێر بۆ دەوڵەت بۆ ئەم گەلەی كە
وا سەدەیەكە لەژێر زوڵم و زۆر و مەترسی قڕكردندا دەژی و بەواتایەكی دیكە دژی
خواستی زۆرینەی دانیشتوانی هەرێم و ماڵە شەهیدو هەموو قوربانیەكانی شۆڕشەكانی
كوردان كە بەهەزاران شەهید و بێ سەرو شوێنكراو پەككەوتەی لێكەوتۆتەوە.
جا ئەم سەرلێشێوێنراوانەی كە ئەمڕۆ وەك دوژمن بەرامبەر خواستی گەلەكەمان رەفتار دەكەن
خۆشیان دەزانن كە خاوەنی چ لۆگۆیەكی ناشەریفن، بۆیە تەنانەت نەیانوێراوە وەك لەسەرەتادا
دەیانویست بڵێن نەخێر و لەترسی رقی جەماوەر و لە ترسدا دەڵێن نەخێر ئێستا، یانی
دەیانەوێ بەم دروشمە چەواشەكارییە بڵێین ئەمە نەخێرێكی كاتییە كە درۆی شاخداری وا
بەسەر گەلەكەماندا تێناپەڕێ.
ئەم نەخێرەی ئەمانە زۆر خراپترە لەنەخێری مالیكی و عەمارو فەتلاوی و هاوشێوەكانیان
چونكە ئەم دەنگە نەشازە لەشاری مەلیك مەحمودەوە، بەداخەوە دەبیسترێ و مرۆڤ سەری
سوردەمێنێ و دەپرسێ ئەمانە چۆن بەلای پەیكەری شێخی نەمردا لەشار عبور دەكەن و
لەشەرمەزارییدا نوغرۆی زەوی نابن.