ريفراندؤم بؤ شيوازى حوكم نييه و بؤ ده وڵهته
August 15, 2017
وتار و بیروڕا
بەو هەوڵانەشیان دەیانەوێت ئەو ڕاستییە لە هاووڵاتییانی هەرێم بشارنەوە كە مەبەست لە ریفراندۆم دامەزراندنی دەوڵەتە، چونكە مەسەلەی پێكەوەژیان لە عێراقدا شكستی هێناوەو كوردیش نایەوێت كارەساتەكانی مێژووی خۆی دووبارە بكاتەوە، بۆیە پەنادەباتە بەر گەلەكەی و داوای رەئی هاووڵاتییانی هەرێم دەكات.
ئەوانە ئەو ڕاستییەش پەردەپۆش دەكەن كە تا دەوڵەت نەبێ باسی جۆری حوكمڕانی بێهودەو ئامانج دەبێت، بۆیە دەڵێین مەبەست لەم ریفراندۆمە بۆ سەربەخۆیی و بیناكردنی دەوڵەت دەبێت و هیچ پەیوەندییەكی بە شێوەو شێوازی حوكمڕانییەوە نییە، ئەوە لە داهاتوودا گەل خۆی بڕیاری لەسەر دەدات، ئەویش لە ڕێی هەڵبژاردنەوەو بەشێوەیەكی دیموكراتیانە دەبێت، بۆیە ئامانج لەم هەوڵە دروستكردنی قەوارەیەكی سیاسییە لەسەر خاكی خۆمان كە بە دەوڵەت ناوزەد دەكرێت و دەبێتە شورەیەك بۆ پاراستنی گەلەكەمان و دانیشتوانەكەی لە هەڕەشەی دەرەكی، چونكە ئەوكاتە چوارچێوەیەكی یاساییمان دەبێت و دەبینە بەشێك لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و جێگەو پێگەی خۆمان لە نێو نەتەوە یەكگرتووەكان دەبێت و بەوپێیەش وەك وڵاتێكی سەربەخۆ هەڵسوكەوت دەكەین.
بۆیە كارێكی زۆر ناڕەوایە ئەم هەوڵە نیشتمانییە بخرێتە چوارچێوەی كارێكی شەخسی یان حزبێكی دیاریكراو وا لە خەڵكیش بگەیەندرێت كە مەبەست تەنها بەرژەوەندیی حزبییە.
دروستبوونی قەوارەیەكی سیاسی بۆ گەلەكەمان لە هەرێم بۆ پاراستنی هەموو دانیشتووانی هەرێمەو هەموو سوودمەند دەبین لێی، بۆیە لەمپەر دانان بە پاساوی هەلومەرجی نەگونجاوو نائامادەیی بارودۆخی خۆمان و هەڕەشەی دەورووبەرو داخستنی سنوورەكان و برسێتی و قات و قڕی تەنها نەیارانی ئەم گەلە لەسەر داوا ناڕەواكانیان سوورتر دەكات و بێ هیواییش دەرخواردی گەلەكەمان دەدات.