گواستنەوەى بۆچوونى دوژمن ئازادى ڕا دەربڕين نييە

گواستنەوەى بۆچوونى دوژمن ئازادى ڕا دەربڕين نييە
گەر وا چاوەڕوان بكرێ كە وڵاتانی‮ ‬جیهان پێشەكی‮ ‬و پێش‮ ‬ڕیفراندۆم و بڕیاری‮ ‬گەلەكەمان بۆ سەربەخۆیی،‮ ‬ئەوان بە ئاشكراو پێش ئێمە دان بەو سەربەخۆییەدا دەنێن ئەوا زۆر لە‮ ‬ڕاستی‮ ‬دوور دەكەوینەوە،‮ ‬چونكە ئەوە كاری‮ ‬گەلەكەمان خۆیەتی‮ ‬كە ئەو بڕیارە بدات و پاشان چاوەڕوانی‮ ‬دانپێداهێنانی‮ ‬دەوڵەتان بكات‮.‬

ئەم چاوەڕوانییەش زۆر سەختر دەبێت كاتێك بمانەوێ دراوسێكانمان كە كوردی‮ ‬بێ ماف و بێ ناسنامەی‮ ‬تێدا دەژی،‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬ئەرێنییان هەبێت،‮ ‬بۆیە ئەو هەڵمەتە بێ مانایەی‮ ‬میدیای‮ ‬ئەهلی‮ ‬و هەندێك لە حزبەكان سەبارەت بە هەموو ئەو هەواڵانەی‮ ‬كە دژایەتی‮ ‬ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دەكەن تەنها خزمەت بە نەیارانی‮ ‬كورد و دۆزە‮ ‬ڕەواكەی‮ ‬دەكات و ورەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬دادەبەزێنی‮ ‬و متمانە بەخۆمان لاواز دەكات و هیچی‮ ‬تر‮.

‬ گەر‮ ‬ڕووماڵێكی‮ ‬ئەو میدیا و ماڵپەڕ‮ ‬و چاوپێكەوتنانە بكرێ كە دژی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و‮ ‬ڕۆژانە هەواڵ و‮ ‬ڕاپۆرت و بڵاودەكەنەوە ئەوسا دەزاندرێ كە چۆن ئەوانە كەوتوونەتە ژێر كاریگەری‮ ‬میدیای‮ ‬دوژمنانی‮ ‬كورد و قسەو بۆچوونەكانی‮ ‬ئەوانە دەجوونەوە‮. ‬ ئەمە سەرەڕای‮ ‬ئەو ترس و نیگەرانییەی‮ ‬دەیخەنە دڵی‮ ‬هاووڵاتیانەوە بەوەی‮ ‬لەكاتی‮ ‬بڕیاری‮ ‬سەربەخۆییدا سنوورەكان بەڕووماندا دادەخرێن و هەموو لە برساندا دەمرین‮.

‬نەتەنیا ئەوەش پڕوپاگەندە بڵاودەكەنەوە كە خەڵكی‮ ‬گەنم كۆبكاتەوە،‮ ‬چونكە ئەگەری‮ ‬نەمانی‮ ‬لە ئارادایە‮! ‬ئەمە لەكاتێكدا هەرێم هەر ئەمساڵ زیاد لە‮ ‬200‮ ‬هەزار تۆن گەنمی‮ ‬زیادەی‮ ‬هەیە كە نازانێ چی‮ ‬لێبكات و بەغداش لێی‮ ‬ناكرێ‮.‬ بەداخەوە تائێستا لایەنیش هەیە ئازادی‮ ‬ڕادەربڕین بەوە تێدەگات كە هەرچی‮ ‬دژی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و‮ ‬ڕیفراندۆم و هەرێم بوو بڵاوبكاتەوە و ئەوەش بە‮ ‬ڕەخسانی‮ ‬مۆڵەتی‮ ‬ئازادی‮ ‬ڕادەربڕین لە قەڵەم بدات كە لەڕاستیدا پێچەوانەیە،‮ ‬چونكە ئەو‮ ‬ڕا دژانە وەك خۆیان بڵاودەكرێنەوە بێ هیچ كۆمێنت و‮ ‬ڕایەك،‮ ‬بۆیە وەك حەقیقەت دەرخواردی‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬هەرێم دەدرێت،‮ ‬ئایا پێویستە میدیای‮ ‬ئێمە‮ ‬ڕای‮ ‬كابرایەك كە بە ئیمزای‮ ‬ئەو سێ ساڵە بووجە و مووچەی‮ ‬هەرێم بڕدراوە بڵاوبكرێتەوە كە بێگومان لە دژایەتی‮ ‬زیاتری‮ ‬لێ شین نابێت‮.

‬ یان بیروڕای‮ ‬مرۆڤێكی‮ ‬شۆڤێنی‮ ‬كۆنە ئیستیخبارات كە بەشداری‮ ‬ئەنفال و ماڵوێرانیەكانی‮ ‬كوردستانیان كردووە چ سوود بە ئێمەو دۆزەكەمان دەگەێنێت تا ئەو ژەهرە وەك‮ ‬ڕاستی‮ ‬بكرێ بە قورگی‮ ‬هاووڵاتی‮ ‬هەرێمدا‮. ‬ هەر بۆیە ئێستا كە بەرەو‮ ‬ڕیفراندۆم لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬9/25‮ ‬دا دەچین،‮ ‬پێویستەو پێویستیەكی‮ ‬نیشتمانییە لایەنە ئەرێنییەكانی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بۆ خەڵكی‮ ‬باسبكرێ و نەهامەتیەكانی‮ ‬بێ دەوڵەتی‮ ‬لەسەد ساڵی‮ ‬پێشوودا بۆ گەلەكەمان ئاشكرا بكرێ و لایەنە گەشەكانی‮ ‬دەوڵەت و سەربەخۆیی‮ ‬ڕاڤەبكرێ و گرنگی‮ ‬لەدەست نەدانی‮ ‬ئەم هەلە مێژووییە بخرێتەڕوو‮. ‬بۆیە پێویستە ئیدی‮ ‬واز لە گواستنەوەی‮ ‬بیروڕای‮ ‬دوژمنانی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بهێنین و لەوە زیاتر گەلەكەمانی‮ ‬پێ چەواشە نەكەین‮.‬
Top