شەهید و خایین

شەهید و خایین

شەهید ئەو كوردەیە لە پێناو سەربەخۆیی كوردستان گیانی بەخت كرد
ئەو كوردەی بە (نەخێر بۆ سەربەخۆیی) خوێن و ئاواتی ئەو شەهیدە بە فیڕۆ دەدات، ئەگەر ناوی (خایین) نەبێت، دەبێ چ ناوێكی لێ بنێین !!
هەوڵێكی شەرمەزارانە هەیە كە دەیەوێ بە ناوی (ئازادی بیرو را و دیموكراسی) موزەییفەوە، هاندانی خەڵك بەرەو (نەخێر بۆ سەربەخۆیی و بەڵێ بۆ ئەنفال و ژێردەستەیی) بكات بە دید و رەئیەكی سیاسی رەوا و ئاسایی.
ئەگەر (نەخێر بۆ سەربەخۆیی و بەڵێ بۆ ژێردەستەیی) رایەكی ئازاد و ئاسایی بێت نەك خیانەت لە خوێنی شەهیدان، كەواتە شەهیدبوونیش، خۆكوژییەكی عەبەسییانەی بێ ئامانج بوو.
جەبهەی (دژە سەربەخۆیی) دوژمنی شەهیدانن نەك دژی پارتی.
(نەخێر بۆ سەربەخۆیی) خیانەتە لە خوێنی شەهیدان نەك رایەكی سیاسی ئازادانە.
Top