ئه م چه واشه كاريى يه خزمه ت به كئ ده كات؟
June 18, 2017
وتار و بیروڕا
بەڵام كە ئێستا بەتایبەتی دوای راگەیاندنی زۆرینەی حزبە كوردستانیەكان لە رۆژی 7/6 لە پیرمام و دیاریكردنی رۆژی ریفراندۆم، ئەوا ئەوانە ئیتر ناتوانن خەڵكی بەو ناوەوە چەواشە بكەن و ئەم مەسەلەیە بەگەمەی سیاسی لەقەڵەم بدەن، بۆیە ئێستا ئەوانە كە بەناچاری لەو راستیە گەیشتن كە ریفراندۆم دەكرێ و ئەویش بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی دەبێت، بۆیە ئێستا هەر ئەوانە خەریكی كۆكردنەوەی دەنگی نەخێرن ئەویش لەڕێی ساختەو تەزویر و بوختان و هەڵبەستنی درۆی شاخدار لەرۆژنامەو گۆڤارو كەناڵەكانی تەلەفزیۆن و تەنانەت پەناش دەبەنە بەر تەزویری مانشێتی رۆژنامە بیانیەكان وەكو ئەوەی لەم رۆژانەدا لەگەڵ رۆژنامەیەكی عەرەبی كردبوویان كە هەر زوو دەركەوت كە ساختەو تەزویرەو كە بۆ خۆشیان تەنها شەرمەزارییان بۆ مایەوە.
ئەوەتا سەرۆك بارزانی وەك هەر سەرۆكێكی خەمخۆری وڵاتەكەی بەگۆڤاری Foreig npolicy دەڵێت ( لەبرسا بمرین چاكترە نەك لەژێر زوڵم و داگیركاری خەڵكی دیكەدا). كە تەعبیرە لەهەستی هەموو كوردێكی دڵسۆز كە مردنی پێخۆشترە لەژێر دەستەیی و زەلیلی، كەچی چەواشەكاران ئەم نیشتمان پەروەرییە هەڵدەگێڕنەوەو دەڵێن ئەوەتا بارزانی دەڵێ ( قەیناكات با خەڵكەكەی ئێمە لەبرسا بمرن!!، ئەمەش مانشێتی كەناڵی »پەیام«ی -بەحساب-ئیسلامی یە) كە ئەوپەڕی بوختان و هەڵگێڕانەوەی راستی یەو تەواو پێچەوانەی وشەكانی سەرۆكە. یان رۆژنامەیەك بەشانازییەوە ڕای ژنە عەرەبێك دەكاتە مانشێتی رۆژنامەكەی و دەڵێت ( عەتاب حەز دەكات بمرێ وسەربەخۆیی كورد بەچاوەكانی خۆی نەبینێت!!).
ئێمە گلەیی لەعەتاب و عەتابەكانی دیكە ناكەین ئەوە بیروبۆچوونی شۆڤێنیەتی عەرەبە، بەڵام ئێمەی كوردو رۆژنامەیەكی هەر بەحساب كوردی چ سوودێك لەو ڕایە وەردەگرێ كە وتەی ئاوا نەشیاو بڵاو بكاتەوە.
داوا نەكردنی سەربەخۆیی و دژایەتی ریفراندۆم و سەربەخۆیی تەنها هەر ئەوە دەگەیەنێت كە هەڵگرانی ئەم جۆرە دروشمانە حەزیان لەژێر دەستەیی و زەلیلی بێت و تامەزرۆی ئەنفالێكی دیكەو وكیمیابارانی تر و كوشتاری بەكۆمەڵ بن و ئەوەیان پێ باشتربێت لەسەربەخۆیی و ئازادی. ئەوەتا كەمپینێك رایگەیاندراوەو سایتێكی گومانلێكراوی كوردیش دەقەكەی بۆ بڵاودەكاتەوە كە دەڵێ: (بۆ چی پێویستە دژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بین!!).
نەخۆشییەكی دەروونی هەیە پێی دەوترێت ماسۆكیزم، ئەوانەن كە چێژ لە ئیهانە و ئازارو سووكایەتی دەبینن كە بەرامبەریان دەكرێت، ئەوانە كەیفی خۆیانە، بەڵام گەلەكەمان تامەزرۆی ئازادی و سەربەخۆیی یە و لە 25/9 رای ئەرێنی خۆی دەدات و با ئەمانەش كە دژن بەرەو زبڵدانی مێژوو مل بشكێنن.