به‌ڵێی ریفراندۆم ..یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی له سه‌رووی حزبه‌كانه‌وه دروست ده‌كاته‌وه
June 13, 2017
وتار و بیروڕا
گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌م باكگراوه‌نده و یه‌كه‌م ئه‌زموونی نافه‌رمیی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له كوردستاندا، بۆ ئه‌وه‌یه له‌وه تێبگه‌ین، راسته به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی كوردستان ئه‌ندام و هه‌واداری حزبه سیاسییه‌كانی كوردستانن، به‌ڵام ئه‌م خه‌ڵكه هه‌تا ئه‌و كاته فه‌رمانی حزبه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، كه فه‌رمانی حزبه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیراده و هه‌ستی نیشتمانیی ئه‌ندام و هه‌واداریان دژبه‌ری دروست نه‌كات، به‌ڵام كاتێك ئه‌و هاودژییه دروست ده‌بێت، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی سرووشتی یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستییه‌كی تازه له‌ناو ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستاندا له ده‌ره‌وه‌ی حزبه سیاسییه‌كان دروست ده‌بێته‌وه.
له‌ناو میژووی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان هه‌ندێك جار ئه‌و حاڵه‌ته روویداوه كه بیروبۆچوونی حزب له‌گه‌ڵ هه‌ستی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی گشتیدا یه‌ك نه‌گرێته‌وه، بۆیه له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی حزب، هه‌ستی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی له بازنه‌یه‌كی فراوانتردا، بازنه‌ی حزبه‌كانی تێپه‌ڕاندووه و یه‌كیگرتۆته‌وه.
بۆ ئه‌مڕۆی كوردستان، دوای پشتیوانیی خوا، هیچ شتێك هێنده‌ی یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی حزبه سیاسییه‌كان بۆ رێكخستن و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم گرنگ نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حزبێكی سیاسی پێیوابێت، ده‌توانێت ئاسته‌نگ بۆ پرۆسه‌ی ریفراندۆم دروست بكات، یان خه‌ڵكی هان بدات به (نه‌خێر) ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن، ئه‌وا نه‌ك هه‌ر ناتوانێت ئاسته‌نگ بۆ پرۆسه‌كه دروست بكات، به‌ڵكو به‌رده‌وامبوونی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستانه، خودی ئه‌و حزبه رووبه‌ڕووی لێكترازان و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شان ده‌كاته‌وه، ئه‌م بۆچوونه مه‌زنده‌یه‌كی حزبییانه نییه به‌رامبه‌ر به هه‌ڵوێستی حزبێكی دیكه، به‌ڵكو ئه‌مه په‌ند و وانه‌ی مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستانه‌و سه‌لمێندراوه كه رای گشتیی خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ته‌سكی حزبایه‌تی بۆ دژایه‌تی ئامانجه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان یه‌ك ناگرێته‌وه و رای گشتیی خه‌ڵكی كوردستان خۆیان له‌و بیروبۆچوونه حزبییانه بێبه‌ری ده‌كه‌ن كه ئاو ده‌كه‌نه ئاشی ناحه‌زان و دوژمنان و ئاسته‌نگ بۆ پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دروست ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌كردن به سرووشتی هه‌ڵوێستی گشتیی و شۆڕشگێرانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، په‌نابردن بۆ كارتێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی حزبێكی دیكه به‌كار بهێنرێت، به‌ڵكو هه‌وڵدان بۆ تێگه‌یشتنی راستگۆیانه له هه‌ڵوێستی گشتی و شۆڕشگێرانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان هۆكار و یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی حزبه‌كان له‌و راستییه تێبگه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بازنه‌ی حزبه‌كان پشتگوێ بخه‌ن و له بازنه‌یه‌كی فراوانتری سه‌رووی حزبه‌كاندا یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی دروست بكه‌ن، باشتره حزبه‌كان خۆیان بازنه‌ی ته‌سكی حزبایه‌تییان به‌و ئاسته فراوان بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ خواستی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵكی كوردستاندا هاودژی دروست نه‌كات.
مێژووی دڕندایه‌تی داگیركه‌رانی كوردستان هێنده‌یان زۆڵم و غه‌در له تاك به تاكی خه‌ڵكی كوردستان كردووه، ئایدیۆلۆژیای هێچ حزبێكی سیاسی نا‌توانیت له هزر و ویژدانی تاكه‌كانی كوردستاندا رووی ئه‌و دوژمنانه سپی بكاته‌وه، بۆیه كاتێك له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبایه‌تی، حزبێك یان لایه‌نێكی سیاسی هه‌وڵ به‌و ئاراسته‌یه ده‌دات كه رووی دوژمنانی كوردستان سپی بكاته‌وه‌و ئاسته‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی دروست بكات، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و حزبانه له‌وه دڵنیابن، كه نه‌ك هه‌ر رووی داگیركه‌رانیان پێ سپی ناكرێته‌وه، به‌ڵكو رووی خۆشیان وه‌ك رووی داگیركه‌ران له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی كوردستاندا ره‌ش ده‌كه‌ن.