ديداريكى گرنگ و ريكه وتننامه يه كى مه زن، دیدارێكی گرنگ و رێككەوتننامەیەكی مەزن
June 4, 2017
وتار و بیروڕا
ئەم رێككەوتنە دوور مەودایەی كۆمپانیای رۆسنیفت كە بۆ ماوەی 20 ساڵە ئاسۆیەكی نوێ بەرامبەر بەرهەمێنانی نەوت و گاز لە هەرێمدا دەكاتەوە و برەوێكی زۆر باش بە كەرتی گازو نەوت دەدات كە چاوەڕوان دەكرێ لەماوەیەكی نزیكدا ئەنجامەكەی بە ئاشكرا ببینرێت و باری گوزەرانی خەڵك و دۆخی ئابووری هەرێم بەرەو پێش بەرێت.
رووسیاو كورد پەیوەندیەكی مێژوویی دوورو درێژ لەنێوانیاندا هەیە ئەگەرچی ئەو پەیوەندیە بەهەورازو نشێوی جیاوازدا تێپەڕیوە لەگەڵ ئەوەشدا لایەنی ئەرێنی گەلێك لە نەرێنی زیاتر بووە بۆیە سەركردایەتی هەرێمی كوردستان بە گەیشبینینەوە دەڕواننە ئەم پەیوەندیە نوێیەو هیوای ئایندەیەكی گەشی لێدەكەن بەو پێیەی رووسیا گەورە بەرهەمهێنەرێكی نەوت و گازە لە ئاستی جیهانداو شارەزایی و ئەزموونێكی زۆری ئابووری و تەكنیكی لەو بوارەدا هەیەو هەرێمیش خاوەنی سامانێكی زۆرە لەبواری نەوت و گازدا بۆیە چاوەڕێ دەكرێ هەردوولا سوودمەند بن لەو سێكتەرەدا.
ئەم دیدارەش لەوەدایە كە حكوومەتی هەرێم بەسەربەخۆ بانگهێشتی ئەو دیدارە كراوە نەوەك بەشێك لە شاندی حكوومەتی عێراقی و رێككەوتنەكانیش لەگەڵ خودی حكوومەتی هەرێمدا ئیمزا كراون كە ئەوەش هەر ئەوە دەگەیەنێت كە هەرێم وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ كراوە كە ئەوەش لێكدانەوەی خۆی دەوێت بەتایبەتی كە كۆمپانیای رۆسنەفت لە ٪60 بەشەكانی موڵكی خودی حكوومەتی رووسیایە.
لایەنێكی گرنگی تری ئەم رێككەوتننامەیە ئەوەیە كە ئیدی نیگەرانی راگرتن و لەمپەردانان لەبەردەم هەناردەكردنی نەوت لەرێگەی بۆڕییەوە بۆ بەندەری جیهان نامێنێ چونكە وڵاتێكی گەورەو بەهێزی وەكو رووسیا لەپرۆسەی هەناردەكردنی نەوت بۆ بەندەری جیهان بەشدار دەبێ و بەو پێیەش گەرەنتی و متمانە بە هەناردەكردنی نەوت دەدات.
ئەم رێككەوتنە لەگەڵ رووسیا و رێككەوتنەكانی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیا ئەمەریكی و بیانیەكانی تردا فرە مۆڵەتێك بەهەرێم دەدات لە بەرهەمهێنانی و هاوردەكردن و بازرگانی نەوتدا و بەو پێیەش گەرەنتی بە باشبوونی دۆخی ئابووری هەرێم دەدات كەوا چاوەڕوان دەكرێت بەزوویی ئەنجامەكەی لە بژێو و مووچەی كارمەندانی حكوومەتدا رەنگ بداتەوەو بازاڕی هەرێم بخاتەوە گەڕ.
بەڵام بەداخەوە ئەم سەركەوتنە گەورەیەی شاندی هەرێم لای هەندێك زڕە سیاسی و بڕێك قەڵەم وەشێن زۆر خراپ دژایەتی دەكرێ كە دەگاتە ئاستی دوژمنایەتی كە هەر ئەوەش لەو جۆرە زڕە سیاسی و قەڵەم فرۆشانە رەچاو دەكرێت.