كۆڕبەندی ئابوری سان پترسبۆرگ و دیداری نێوان نێچیرڤان بارزانی و فلادمیر پۆتین
June 3, 2017
وتار و بیروڕا
كۆڕبه‌ندی ئابووریی سان پترسبۆرگ كه له جیهاندا به كۆڕبه‌ندی ئابووریی (داڤۆسی رووسیا) ناوی ده‌به‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ گه‌وره‌یی ئه‌م كۆڕبه‌نده و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووریی جیهان كه هیچی له كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆس كه ساڵانه له سویسڕا به‌ڕێوه ده‌چێت كه‌متر نییه، له هه‌مانكاتیشدا چۆن كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆس له میانه‌ی په‌نێڵه‌كانی و دیداره دووقۆڵییه‌كانی نێوان سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و كۆمپانیاكان و دیداری سه‌ركرده‌كانی جیهان له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنه‌كانی جیهان، بازنه‌ی ئابووری تێده‌په‌ڕێنن و بواره‌كانی دیكه‌ی سیاسه‌ت و جیۆپۆلیتیك و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌گرێته‌وه، به‌هه‌مان شێوه كۆڕبه‌ندی ئابووریی سان پترسبۆرگیش ته‌نیا ناوه‌ندێك نییه بۆ گرێدانی كۆنتراكتی ئابووری به‌ته‌نیا، به‌ڵكو جیا له‌وه‌ی له‌میانه‌ی ئه‌م كۆڕبه‌نده‌دا چه‌ندین كۆنتراكتی وه‌به‌رهێنانی گه‌وره له‌نێوان كۆمپانیا گه‌وره‌كان له بواره‌كانی وزه و كشتوكاڵ و ته‌كنه‌لۆژیا گرێدراون، له‌هه‌مانكاتیشدا پرسی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و گۆڕانكارییه جێوپۆلیتیكییه‌كانی جیهان به‌گشتی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی دیداره دووقۆڵییه‌كانی نێوان سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و نوێنه‌رانی وڵاتانی جیهانیش بووه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر به‌شداریی شاندی كوردستان له بیست و یه‌كه‌مین كۆڕبه‌ندی ئابووریی سان پترسبۆرگ بكه‌ین و سه‌رنج له‌و دیدارانه بده‌ین كه شانده‌كه به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی ئه‌نجامی داون، ئه‌وا به راشكاوی ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه قه‌سه و باسی دیداره‌كانی نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان له‌گه‌ڵ فلادمیر پۆتینی سه‌رۆكی رووسیای فیدڕاڵی و سێرگی لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه، هێنده‌ی قسه‌كردن بووه له‌سه‌ر بارودۆخی ناوچه‌كه و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه، هێنده باسكردن نه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندییان ته‌نیا به ئابوورییه‌وه هه‌یه.
ڤلادمیر پۆتین ئه‌و سه‌رۆكه‌یه كه جیا له‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ریزبه‌ندییه‌ك بۆ 5 ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی نێو ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بكه‌ین، ئه‌وا له‌دوای ئه‌مریكا، رووسیا به پله‌ی دووه‌م ناوی دێت و له‌مه‌ش زیاتر له‌سه‌ر ئاستی كێشه‌كانی نیوه گۆی رۆژهه‌ڵاتی زه‌وی به‌گشتی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی، رووسیا خۆی به‌هاوشانی ئه‌مریكا ده‌زانێت، بۆیه كاتێك به‌فه‌رمی له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له په‌نێڵێكی كۆڕبه‌نده‌كه به‌تایبه‌تی به‌خێرهاتنی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان ده‌كات و پاشانیش له‌میانه‌ی پرسیارێكی رۆژنامه‌نووساندا سه‌باره‌ت به پرسی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمایی له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌رێمی كوردستان ده‌زانێت كه یاخیبووان ئه‌و چه‌كه‌یان به‌كار هێناوه، هه‌روه‌ها سێرگی لاڤرۆڤیش له‌میانه‌ی دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی راشكاوانه وتوویه‌تی: "به دڵنیایه‌وه ده‌مانه‌وێت گوێبیستی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی ئێوه بین له‌سه‌ر بارودۆخی كوردستان و ناوچه‌كه و باسی هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ی شه‌ڕی دژ به‌تیرۆر بكه‌ین." ئه‌م دوو ئاماژه‌یه‌ی له‌قسه‌كانی سه‌رۆكی رووسیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به‌رامبه‌ر پێگه‌و شكۆی كوردستان ده‌خوێندرێنه‌وه، ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه باسكردنی پرسی ریفراندۆم و پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیش ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كان بوون و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به راشكاوی ئه‌م پرسانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا باسكردووه، وه‌ك له‌وه‌ڵامه‌كانی هه‌ردوولاش ره‌نگیداوه‌ته‌وه، مه‌زنده‌كان به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه ده‌چن كه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی رووسیا به‌رامبه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له ریشه‌هه‌ڵكێشانی فیكری تیرۆر و توندڕه‌وی، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌رێنییان بۆ پرسی ریفراندۆم و پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پیشاندابێت، ئه‌گینا له خۆڕا نییه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا كاتێك ئه‌جیندای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رۆژنامه‌نووسان ده‌خاته‌ڕوو، راشكاوانه ده‌ڵێت: "هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی كوردستان و ناوچه‌كه و پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به شه‌ڕی دژی تیرۆر ئه‌جیندای سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كانمانن و گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كه‌ین."
رووسیا له ئێستا كه به‌دوای هاوسه‌نگییه‌كی تازه له ئابووریی جیهاندا ده‌گه‌ڕێت و ئه‌مه‌ش ناونیشانی بیست و یه‌كه‌مین كۆڕبه‌ندی ئابووری سان پتسبۆرگ بووه، زۆر باش ده‌زانێت بوونی رووسیا به‌هێزێكی ئابووریی ئه‌وتۆ كه هاوسه‌نگییه‌كی نوێ بۆ ئابووریی جیهان دروست بكات، ده‌بێت بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پشت به باشووری ئاسیا (به‌تایبه‌تی هیندستان) و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی (سووریا و عێراق و ئیسڕائیل) ببه‌ستێت، سه‌باره‌ت به هیندستان دیاره له‌م كۆڕبه‌نده‌دا كۆمپانیاكانی رووسیا گرێبه‌ستی زۆر گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ هیندستان گرێداوه، سه‌باره‌ت به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش، بێگومان ئێستا له‌دوای ئیسڕائیل ته‌نیا ناوچه‌یه‌ك كه سه‌قامگیرییه‌كی باشی فه‌راهه‌م كردبێت، كوردستانه، هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر رووسیا بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی جیۆپۆلیتیكی خۆی هه‌وڵیدابێت به‌شداری شه‌ڕی سووریا بكات و له میانه‌ی هێشتنه‌وه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د نفووزی خۆی له ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست به‌هێز بكات، ئه‌وا بۆ باڵاده‌ستبوونی نفووزی ئابووری و بازرگانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ته‌نیا كوردستانی هه‌یه كه وه‌ك وڵاتێكی سه‌قامگیر بتوانێت ده‌ست به وه‌ربه‌رهێنان و هه‌ماهه‌نگیی ئابووری بكات، ئه‌وجا ئه‌م سه‌قامگیرییه سیاسی و ئابوورییه‌ی له كوردستاندا بوونی هه‌یه، بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی توركیا و ئێرانیش هه‌بێت، رووسیاش په‌یوه‌ندییه‌كی بارزگانی و ئابووریی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران هه‌یه و له ئاینده‌شدا ئه‌گه‌ر شه‌ڕی داعش كۆتایی بێت و سیستمی سووریا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ده‌ستووره‌ی كه بۆ ئاینده‌ی سووریا نووسراوه‌ته‌وه، دووباره بونیاد بنرێته‌وه، ئه‌وا كوردستان ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌كی ئابووری و بارزگانیی گه‌وره له‌گه‌ڵ سووریا، له‌م بازنه‌یه‌شدا رووسیا ده‌بێته خاوه‌نی نفووزێكی گه‌وره‌ی ئابووری له‌ناوچه‌كه‌دا، بۆیه ئه‌م تێڕوانینه ستراتیژییه بۆ كوردستان له روانگه‌ی ئابووری و بارزگانییه‌وه، واده‌كات رووسیا پشتگیری سه‌قامگیری كوردستان بكات، ئه‌م سه‌قامگیرییه‌ش كاتێك به‌رده‌وامی ده‌بێت كه رووسیا پشتیگری له ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات.
له‌وانه‌یه هه‌ندێك سه‌باره‌ت به روانگه ئابوورییه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، پرسیاری ئه‌وه بكه‌ن ئایا ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه پشت به چ پلانێكی ستراتیژیی ئابووری، یان سه‌رچاوه‌یه‌كی زانیاری ده‌به‌ستێت، یاخود ئه‌مه ته‌نیا بۆ پێاهه‌ڵدانه به ئاكامی سه‌ردانی شاندی كوردستان بۆ كۆڕبه‌ندی ئابووریی سان پترسبۆرگ؟ له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌ڵێین: ئه‌وانه‌ی بایه‌خ به‌و دیراسه‌ت و لێكۆڵینه‌وانه ده‌ده‌ن كه له‌ساڵی 2016 تا ئێستا نووسران سه‌باره‌ت به كۆتاییهێنان به‌كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گێڕانه‌وه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه، هه‌موویان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته بۆ دووباره رێكخستنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گێڕانه‌وه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه، پشت به په‌ره‌پێدانی ئابووری له نێوان ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه ببه‌ستین و په‌یوه‌ندی سیاسیی نێوان ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه بگۆڕدرێن بۆ په‌یوه‌ندی ئابووری و بارزگانی و وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا دیراسه‌ت و لێكۆڵینه‌وه تازه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته خۆیان له دوو پرسی سه‌ره‌كی دووربخه‌نه‌وه كه بریتین له:
1- نابێت بۆ رێكخستنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌نیا پشت به نه‌وت ببه‌سترێت، یان ته‌نیا وه‌به‌رهێنانی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌نیا له‌كه‌رتی نه‌وتدا بێت، به‌ڵكو ده‌بێت وه‌به‌رهێنانێكی هه‌مه‌لایه‌نه بێت و بواره‌كانی كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و ئه‌ندازیاری بیناسازی و ته‌كه‌نه‌لۆژیاش بگرێته‌وه.
2- ده‌بێت رێكخستنه‌وه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رچاوه‌ی ماددی و مرۆیی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بێت و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش ژێرخانی ئابووریی ئه‌و وڵاتانه رێكبخرێته‌وه، نه‌ك په‌نا بۆ پلانێكی هاوشێوه‌ی پلانی ماڕشاڵ ببرێت كه دوای ته‌واوبوونی جه‌نگی دووه‌می جیهان ئه‌مریكا بۆ ئه‌وروپا و ژاپۆن پیاده‌ی كرد.
ئه‌م ئاراسته‌یه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت، كه هه‌نگاوه‌كانی ئاینده بۆ رێكخستنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر بنه‌مای دووباره داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌تی ئابووری ده‌بێت و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان بونیاد ده‌نرێته‌وه.