عێراقی دوای داعش.. لە خەیاڵدانی نووسەرانی لۆكاڵ و وەكیلەكانی ئێران‌دا
May 28, 2017
وتار و بیروڕا
له سه‌روبه‌ندی كۆتاییهاتنی شه‌ڕی دژی داعش و له 28ی نیسانی 2017 هه‌ردوو ئامۆژگای به‌ناوبانگی ئه‌مریكی (ئه‌مریكان ئه‌نته‌ر پرایس و برۆكینگز) دوو نێردراویان ناردووه بۆ عێراق بۆ ئه‌وه‌ی دیراسه‌تێك له‌سه‌ر عێراقی دوای داعش ئاماده بكه‌ن، له 5ی ئایاری 2017 هه‌ردوو نێرداروی ئه‌و دوو ئامۆژگا به‌ناوبانگه (كینس پۆلاك و دانیال پلیتیكا) راپۆرتی خۆیان به ناونیشانی "نێردراومان بۆ عێراق: شه‌ڕی دژی داعش و ئابوورییه‌كی كێشه‌ئامێز و پرۆسه‌یه‌كی نادیاری سیاسی"ئاماده كردووه ، كه ئه‌م راپۆرته له (3372) وشه پێكهاتووه به ته‌نیا یه‌ك وشه‌ش ناوی (كورد‌و كوردستان)ی تێدا به‌كار نه‌هاتووه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له پێشنیاریان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقی دوای داعش ، باس له‌وه نه‌كراوه كه كوردستان به‌شێك ده‌بێت له پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقی دوای داعشدا.
هه‌مان توێژه‌ر (كینس پۆلاك) له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2016وه ، له‌لایه‌ن ئامۆژگای ئه‌تڵه‌نتیكه‌وه راسپێردرا كه راپۆرتێك بۆ تاسكفۆرسی ئاینده‌ی عێراق له سیاسه‌تی ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا (كۆماری یان دیموكراتی) ئاماده‌بكات، له 29ی ئه‌یلوولی 2016 به نزیكه‌ی 40 رۆژ پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له نۆڤمبه‌ری 2016 ئه‌نجامبدرێت ، راپۆرته‌كه‌ی به‌ناونیشانی "عێراق و سیاسه‌تی پێشنیاركراو بۆ ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا Iraq and a policy proposal for the next administration" بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌م راپۆرته‌ش كه زیاتر له (3400) وشه‌یه، به ته‌نیا یه‌ك وشه‌ش نه‌ك هه‌ر كوردستان و عێراقی له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك پرۆسه‌ی سیاسی‌دا كۆنه‌كردۆته‌وه، به‌ڵكو راسپارده و رێنمایی ده‌داته ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا (كۆماری بێت، یان دیموكراتی) به‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریكا له‌وه‌دایه ناوبژیوان بێت له نێوان كوردستان و عێراقدا بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت و له عێراق جیاببێته‌وه.
هه‌ر له ساڵی 2016 به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 100 ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتنی سایكس پیكۆ، ئامۆژگای واشنتۆن بۆ دیراسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی نزیك، هه‌موو توێژه‌ره شاره‌زاو باڵاكانی خۆی له‌و ئامۆژگایه راسپاردووه كه به بۆنه‌ی 100ساڵه‌ی سایكس پیكۆه‌وه، كتێبێك ئاماده‌بكه‌ن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌موو لایه‌نه نه‌رێنییه‌كانی ئه‌و رێككه‌وتننامه شوومه له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌م كتێبه‌دا كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2017 له‌لایه‌ن ئامۆژگای ناوبراو بڵاوكرایه‌وه، له‌و به‌شه‌ی كه تایبه‌ته به عێراق و كوردستان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه باشترین رێگه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه كوردستان له عێراق جیابكرێته‌وه و كوردستان ببێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و ئه‌مریكا خۆی بێته ناو پرۆسه‌ی دانوستاندنی نێوان كوردستان و عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خاك و له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركووك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
له راپۆرتێكی دیكه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه كه ئه‌ویش هه‌ر ئامۆژگای ئه‌تڵه‌تنتیك وه‌ك تاسكفۆرسێك، له ژێر چاودێری مادلین ئۆلبرایت وه‌زیری ده‌ره‌وه له ئیداره‌ی كلینتۆن و ستیڤن هادلی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی له ئیداره جۆج ده‌بلیو بۆش، بۆ سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماده‌كراوه، دیسان "كوردستانی عێراق" له به‌شێكی تایبه‌تیی ئه‌و راپۆرته باسكراوه، له‌م راپۆرته‌دا سیستمی سیاسیی كوردستان و عێراق، وه‌ك دوو سیستمی جیاواز ئاماژه‌ی پێكراوه و له‌سه‌ر پرسی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی خاك و "ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان"، راسپارده‌ی ئه‌وه‌ی داوه كه ئه‌و كێشانه به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌وجا سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رابگه‌یه‌ندرێت، ئه‌م راپۆرته‌ش به راپۆرتی (ئۆلبرایت- هادلی) ناسراوه‌و كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دۆستانی كورد له ئه‌مریكا و له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆش هه‌ندێك ره‌خنه‌ی لێ‌گیرا، به‌وه‌ی ده‌بوو پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان گرێ نه‌داته‌وه به كێشه‌ی خاك و "ناوچه جێ ناكۆكه‌كان" له‌نێوان كوردستان و عێراقدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌ی خاك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كان وه‌ك به‌ره‌نجامی شه‌ڕی دژی داعش له‌نێوان كوردستان و عێراق كۆتایی هاتووه.
له‌سه‌ر ئیداره‌ی ئۆباما كه به‌و ئیداره‌یه ناسراوه زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌كرده‌وه و پابه‌ند بوو به (سیاسه‌تی یه‌ك عێراق) له سیاسه‌تی ئه‌مریكادا به‌رامبه‌ر به‌عێراق، دوای ئه‌وه‌ی داعش له حوزه‌یرانی 2014 موسڵی داگیركرد‌و خه‌لافه‌تی ئیسلامی راگه‌یاند، به راده‌یه‌ك دوچاری شڵه‌ژانێكی ئه‌وتۆ بوو كه نه‌یده‌توانی هیچ بڕیارێك به‌رامبه‌ر شه‌ڕی دژی داعش له عێراق بدات، سه‌باره‌ت به‌م بارودۆخه‌ی ناو كۆشكی سپی له ئیداره‌ی ئۆبامادا، فلیپ گۆردن كه ئه‌و كات به‌رپرسی سیاسه‌تی سووریا بووه له كۆشكی سپی، له دیمانه‌یه‌كدا كه سایتی (ئامۆژگای په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه) له ساڵی 2016 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، راشكاوانه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه سه‌رهه‌ڵدانی داعش ده‌رهاویشته‌ی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی نوری مالیكی و شه‌ڕی نێوان شیعه‌و سوننه بووه، بۆیه ئیداره‌ی ئۆباما وه‌ك شه‌ڕی تیرۆریستان و حكومه‌تێكی دیموكراتی سه‌یری نه‌كردووه‌و نه‌یوستووه ببێته به‌شێك له‌و شه‌ڕه‌ی كه ئه‌مریكا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی پێوه‌ی نییه، به‌ڵام كاتێك داعش له ئابی 2014 هێرشی كرده سه‌ر كوردستان، هه‌ر ئیداره‌ی ئۆباما بوو رایگه‌یاند كوردستان هێڵی سووره و ناكرێت تیرۆریستانی داعش هێرش بكه‌نه سه‌ر كوردستان و ئه‌مریكا نه‌توانێت هیچ بریارێك بدات.. بڕیاری به‌شداربوونی ئیداره‌ی ئۆباما له شه‌ڕی دژی داعش له 11ی ئابی 2014 هێنده قورس بوو، كه تۆماس فریدمان راشكاوانه به سه‌رۆك ئۆباما ده‌ڵێت: "هه‌تا ئه‌م بڕیاره‌ت دا، سه‌رت نیوه‌ی سپی بوو، كه دڵنیام نیوه‌كه‌ی دیكه‌شی هه‌وادارانی تی پارتی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو سپی ده‌كه‌ن." ئه‌م بڕیاره‌ی ئیداره‌ی ئۆباما له كۆتایی ساڵی 2014 راگه‌یاندنی كۆتایی و مردنی سیاسه‌تی (یه‌ك عێراق) بوو له سیاسه‌تی ئه‌مریكادا به‌رامبه‌ر به عێراق، هه‌ر بۆیه دوای ئه‌م بڕیاره‌ی ئیداره‌ی ئۆباما هاوكاری هێرشی ئاسمانی بۆ پێشمه‌رگه و پاشان هاوكاری چه‌ك و لۆجیستی بۆ هێزی پێشمه‌رگه دابین كرا‌و، له سه‌ره‌تای ساڵی 2015 له‌ناو كۆنگرێسدا، لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری، پڕۆژه یاسایه‌كی گه‌ڵاڵه كرد، به‌وه‌ی ده‌بێت ئیداره‌ی ئۆباما راسته‌خۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردستان بكات و راسته‌وخۆ چه‌ك بداته پێشمه‌رگه، ئه‌م پڕۆژه یاسایه‌ی كۆنگرێس له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌به‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی چه‌ند بڕگه‌یه‌كی ده‌نگدان له‌سه‌ری دواخرا، به‌ڵام پرسه‌كه وه‌ك خۆی مابۆه‌وه هه‌تا سه‌ردانی سه‌رۆكی كوردستان و شاندی یاوه‌ری بۆ ئه‌مریكا، له‌م سه‌ردانه‌یدا سه‌رۆك ئۆباما له‌ناو كۆشكی سپی به شه‌خسی داوای له سه‌رۆك بارزانی كردبوو كه رازی بێت به رێگه‌ی به‌غدا چه‌كه‌كان بگاته كوردستان، له وه‌ڵامدا سه‌رۆك بارزانی به ئۆبامای راگه‌یاندبوو، گرنگ ئه‌وه‌یه چه‌كه‌كان وه‌ك خۆی بگاته ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه زۆر پێویستی به چه‌كه، بۆیه گرنگ نییه راسته‌وخۆ بێت، یان له رێگه‌ی به‌غداوه بێت.. سه‌باره‌ت به‌م وه‌ڵامه‌ی سه‌رۆك بارزانی، مایكل نایتس گه‌وره توێژه‌ری ئاسایش و به‌رگری له ئامۆژگای واشنتۆن بۆ دیراسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی نزیك له وتارێكیدا به‌ناونیشانی "سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی كورد له كۆشكی سپی‌دا- A Big Win for Kurds at the White House" كه رۆژی 15ی ئایاری 2015 له وێبسایستی ئامۆژگای ناوبراودا بڵاوی كردۆته‌وه، راشكاوانه ئاماژه‌ی به وه‌ڵامه‌كه‌ی سه‌رۆكی كوردستان بۆ سه‌رۆك ئۆباما كردووه، چۆن به‌م هه‌ڵوێسته‌ی توانی ئیداره‌ی ئۆباما له ئیحراجییه‌كی گه‌وره رزگار بكات و هه‌روه‌ها چه‌كه‌كانیشی بۆ پێشمه‌رگه مسۆگه‌ر كرد.
سه‌رۆكی كوردستان هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ كۆشكی سپی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئۆباما و ته‌واوی ئیداره‌ی ئه‌مریكی به راشكاوی باسی پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی كرد، ئه‌مه‌ش ئه‌مه یه‌كه‌مین جار بووه له مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستاندا ئیداره‌ی ئه‌مریكا به راشكاوانه به شاندی كوردستان بڵێت، ئێمه دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نین، به‌ڵام ئه‌م پرسه بكه‌نه پرۆسه‌یه‌ك و هه‌وڵبده‌ن به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه له‌گه‌ڵ عێراق جیاببنه‌وه. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی روون و ئاشكرایه كه له ئیداره‌ی ئۆباماوه، سیاسه‌تی (یه‌ك عێراق) له سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر عێراق كۆتایی هاتووه و باشترین به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر كۆتاییهاتنی ئه‌م سیاسه‌ته، ئیمزاكردنی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكایه به ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی به‌غدا، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به ناوبژیوانیی ئه‌مریكا به شێوه‌ی دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ده‌ستی پێكردووه، حكومه‌تی به‌غداش خۆی باش ده‌زانێت كه پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان یه‌كلایی بۆته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر گوشاری وه‌كیله‌كانی ئێران له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا و نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگاكانی عێراق، پرسه‌كه پێویستی به‌وه‌یه كه بۆئیستهلاكی ناوخۆیی سیاسه‌تی عێراقی وا پیشانبدرێت كه حكومه‌تی به‌غدا دژی سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌ی كوردستانه له عێراق.