سه ليم و هه ڵوێستی نا سه ليم

سه ليم و هه ڵوێستی نا سه ليم
بڕوا نەبوون بە مافی‮ ‬نەتەوەكانی‮ ‬تر لە عێراقدا،‮ ‬لەلایەن عەرەبەوە،‮ ‬بە هەموو جۆرەكانیەوە بەچاوپۆشینی‮ ‬لە مەزهەب و بڕوای‮ ‬ئاینیشیان،‮ ‬بۆتە نەریتێك بۆ سیاسەتمەدارە عەرەبیەكانی‮ ‬عێراق ئەویش بە بانگەشەی‮ ‬پاراستنی‮ ‬یەكێتی‮ ‬خاك و دەوڵەتی‮ ‬دەستكردی‮ ‬عێراق كە لای‮ ‬هەموو لایەك ئاشكرایە كە ئەم دەوڵەتە چۆن لەسەرەتادا،‮ ‬لەسەر كاغەز،‮ ‬نەخشەی‮ ‬بۆ كێشراو چۆن لەدواییدا بە زەبری‮ ‬هێز،‮ ‬بەتایبەت،‮ ‬بەسەر كورددا سەپێنرا كەوا بۆ نزیكەی‮ ‬سەد ساڵیش دەچێت،‮ ‬كورد باجی‮ ‬ئەو پێكەوە لكانە زۆرە ملی‮ ‬یە دەدات‮. ‬هەرچی‮ ‬مێژووی‮ ‬خوێندبێتەوە دەزانێت عەرەب چۆن هاتۆتە نێو عێراق و قۆناغ‮ ‬بە قۆناغ‮ ‬چۆن ملی‮ ‬بۆ سەرەوە ناوە تاگەیشتۆتە خاكی‮ ‬كوردستان و بەناوی‮ ‬ئاینەوە داگیری‮ ‬كردووە‮. ‬پێش رووخاندنی‮ ‬رژێمی‮ ‬سەدام هەموو رژێمە‮ ‬یەك لە دوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬عێراق هەركاتێك كورد داوای‮ ‬مافەڕەواكانی‮ ‬خۆی‮ ‬و‮ ‬یەكسان بوونی‮ ‬لەگەڵ عەرەبی‮ ‬عێراقدا كردبێت،‮ ‬ئەوا بەجوداخواز و هەڵوەشانەوەی‮ ‬دەوڵەت و كەرتكردنی‮ ‬وڵات تۆمەتبار كراوە و بەو پێیەش بە دڕندەترین شێوە وەڵامی‮ ‬دراوەتەوە،‮ ‬تا گەیشتۆتە جینۆساید و بەكارهێنانی‮ ‬گاز و چەكی‮ ‬كیمیاوی‮ ‬دژی‮. ‬

ئەم عەقڵیەتە تائێستاش بەردەوامە‮. ‬ئێمە وامان دەزانی‮ ‬سیاسەتمەدارەكانی‮ ‬عێراق سوودیان لەو ئەزموونە ناسەركەوتووەی‮ ‬رژێمەكانی‮ ‬پێشوو وەرگرتووە كەچیی‮ ‬نەك هیچ ئەزموونێكیان لێوەرنەگرتووە بەڵكو لە رژێمەكانی‮ ‬پێشوو خراپتر رەفتار دەرهەق كورد و داواكانی‮ ‬دەكەن‮.‬

ئەوەنییە سەلیم جبوری‮ ‬سەرۆك پەرلەمانی‮ ‬عێراق لە كۆنگرەی‮ ‬رۆژی‮ ‬چوارشەمەی‮ ‬توركمانەكان لە بەغدا‮ (‬2017/5/17‮‬) كە لە ژێر ناوی‮ (‬ئایندەی‮ ‬توركمان لە عێراقی‮ ‬یەكگرتوودا‮) ‬چ هەڕەشە و گوڕەشەیەك لە كورد دەكات چونكە دەڵێت‮ »‬رێگە نادەین بیرۆكەی‮ ‬دابەشكردن و جیاكردنەوە و هەڵوەشاندنەوە جێبەجێ بكرێت لە ژێر هەر پاساوێك بێت كە ئەم لایەنە‮ ‬یان ئەو لایەنە بانگەشەی‮ ‬بۆ دەكەن‮« ‬جا بەرێز سەلیم،‮ ‬ئەم بۆچوونە نا سەلیمەت سەرچاوە لە نەزانینەوە دەگرێت چونكە كورد نایەوێ لە عێراق جیابێتەوە بەڵكو كوردستان بە بەشێك لە عێراق نازانێت بۆیە دەیەوێت خاكی‮ ‬مێژووینی‮ ‬خۆی‮ ‬چنگ بكەوێتەوە كە بەزەبری‮ ‬هێز لێی‮ ‬داگیركراوە و خوازیارە سەربەخۆیی‮ ‬خۆی‮ ‬لە ئەنجامی‮ ‬ریفراندۆمێكی‮ ‬گشتی‮ ‬یەوە رابگەێنێت و لەو‮ ‬ڕێگەیەوە داكۆكی‮ ‬لە خاك و سنووری‮ ‬خۆی‮ ‬بكات،‮ ‬ئەو خاكەی‮ ‬كە ئێوە بە ئاسانی‮ ‬تەسلیمی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬داعشتان كرد و هیچ داكۆكیەكتان لێنەكرد كە ئەوەش هەر ئەو راستی‮ ‬یە دەسەلمێنێ كە ئێوە ئەو خاكە بەهی‮ ‬خۆتان نازانن بۆیە وا بە ئاسانی‮ ‬رادەستی‮ ‬داعشتان كرد و نەك هەر ئەوەش بەڵكو لەمیانەی‮ ‬ئەم‮ (‬3) ساڵەدا كە داعش خاكمانی‮ ‬داگیركرد ئێوە بودجەی‮ ‬و مووچەی‮ ‬پێشمەرگەشتان بڕی‮ ‬و هیچ جۆرە‮ ‬یارمەتیەكتان نەدا،‮ ‬بۆیە ئەو خاكە،‮ ‬لەسەر زەوی،‮ ‬تەنها خۆی‮ ‬داكۆكی‮ ‬لێكردو بە خوێنی‮ ‬رۆڵەكانی‮ ‬رزگاری‮ ‬كرد‮. ‬بۆیە با ئەو عێراقە پیرۆزی‮ ‬خۆتان بێت كەوا ماوەی‮ ‬چواردە ساڵە‮ ‬یەكتری‮ ‬تێدا لەسەر ناو و مەزهەب قڕ‮ ‬دەكەن‮.‬

ئیدی‮ ‬بەیت و بالۆرەی‮ ‬عێراقی‮ ‬یەكگرتوو بە دەردی‮ ‬كورد ناخوات و پێشی‮ ‬هەڵناخەڵەتی‮ ‬و ئەو وڵاتە‮ (‬جوانە‮) ‬پێشكەشی‮ ‬خۆتانی‮ ‬دەكات‮. ‬سەلیم بەڕاستی‮ ‬هەڵوێستەكەت نە تەنها ساغ‮ ‬و سەلیم نەبوو بەڵكو زیاد لە پێویست شۆڤینیش بوو‮.‬
Top