كاتی ئەم گفتوگۆیە هاتووە
May 22, 2017
وتار و بیروڕا
ئەرێ ئیدی حەق نییە بپرسین: ئەو هەموو ئینشقاق و سەنگەرلە پارتی گرتنە كارێكی باش بوو یان خراپ؟ پێویست بوون یان نا، بەرژەوەندی كورد وایدەخواست یان دەردە كورد و خۆخۆری و خودپەسەندی و كورتبینی ؟
ئەرێ ئیبراهیم ئەحمەد باشی كرد لە بارزانی باوك هەڵگەڕایەوە، ئەو هەڵگەڕانەوەیە چی لێ بەرهەم هات و بە كوێ گەیشت؟
ئەرێ مام جەلال باشی كرد مستەفا بارزانی بەجێهێشت و پشتی تێكرد، كورد چی لەو هەنگاوە چنییەوە؟
نێكڕای روداوەكانی دواتر تا بەمڕۆ دەگات چییان لێ بەرهەم هات و بە كوێ گەیشتن؟
ئایا دەبوا ئەو ئینشقاق و دوبەرەكییانە رووبدەن؟ پێویست بوون، ئایا نەدەكرا روونەدەن ؟
ئەگەر رویان نەدابا، ئێمەی كورد ئێستا حاڵمان باشتر دەبوو یان خراپتر؟
ئەمڕۆ بێ یان سبەی دەبێ بە جورئەتەوە ئەم پرسیارانە لە خۆمان بكەین.