عێراقی عه‌ره‌بی بنه‌مای ده‌وڵه‌تی له‌ده‌ستداوه و دژایه‌تی ده‌وڵه‌تی كوردستانیش ده‌كات
May 2, 2017
وتار و بیروڕا
به‌پێچه‌وانه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارنی شیعه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، كه به ناوبژیوانیی كوردستان و به‌هه‌وڵی سیاسیی كوردستان گه‌یشتنه لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات، پاداشتی ناجوامێرایهیان بۆ هه‌وڵه‌كانی كوردستان به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی عێراق ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵی و په‌رله‌مانی فره‌یی بێت، ئه‌وه بوو كه هه‌ره‌شه‌ی داگیركردنی كوردستانیان كرد‌و پاشانیش له ساڵی 2014 بودجه و مووچه‌ی كوردستانیان بڕی بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان بوونی نه‌بێت، كه داعش‌یش هێرشی كرده سه‌ر كوردستان به ئاشكرا ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو كه پێیان باشتره كوردستان بكه‌وێته ده‌ستی داعش، نه‌ك حكومه‌تی عێراق چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بنێرێت بۆ پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له كوردستان بكات، له‌سه‌رووی ئه‌مانه‌شه‌وه، حكومه‌تی عێراق هه‌موو هه‌وڵی خۆی خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگ بۆ ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانی دژی داعش دروست بكات و چه‌كی و ته‌قه‌مه‌نی نه‌گاته كوردستان.
به‌ڵام لۆژیكی بارزانی و ئیراده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و خۆڕاگریی خه‌ڵكی كوردستان، چۆن خه‌ونی سه‌دام حوسێنیان به كشانه‌وه‌ی داموده‌زگا ئیدارییه‌كان له‌ساڵی 1991 به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردستان دایه‌وه، ئه‌مجاره‌شیان وه‌ڵامی خه‌ونی مالیكی و ده‌سه‌ڵاتدارانی شیعه‌یان به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان دایه‌وه، ئێستا به شاهیدی هه‌موو جیهان، هه‌موو مه‌رجه‌كانی ده‌وڵه‌تێكی هاوچه‌رخ له كوردستاندا بوونی هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو جیهان به نیگه‌رانییه‌وه وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردوو سه‌یری ئه‌و به‌شه‌ی عێراقی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن كه شیعه ئیدعای حوكمڕانیكردنی ده‌كات.
لێره‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیاره به‌و ئاراسته‌یه بكه‌ین، ئه‌گه‌ر گه‌لی كوردستان به دروستكردنی ده‌وڵه‌ت وه‌ڵامی مالیكی و ده‌سه‌ڵاتدارانی شیعه‌ی دابێته‌وه، كه‌واته دیالۆگی شاندی كوردستان و به‌غدای بۆ چییه؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ نه‌خشه‌ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه ده‌ستی پێكردووه، پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی دیالۆگ و ناردنی شاندنی كوردستان، ته‌نیا بۆ به‌غدا نییه، به‌ڵكو له نه‌خشه‌ڕێگه‌كه‌دا هاتووه (له به‌غداوه ده‌ست پێده‌كه‌ین)، دوای به‌غداش له‌گه‌ڵ پایته‌ختی ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی ناوچه‌كه پێش هه‌مووان تاران و ئه‌نقه‌ره‌و ئه‌وجا له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و وڵاتانی جیهانیش گفتۆگۆ ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه نه‌خشه‌ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، پرۆسه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه، به‌ڵام بۆیه عێراق پێش وڵاتانی دیكه خراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نزیكترین دراوسێی ئێمه عێراق ده‌بێت و زۆرترین په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابووری و بارزگانی و كۆمه‌ڵایه‌تیشمان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه، هه‌روه‌ها كوردستان له‌گه‌ڵ عێراقی عه‌ره‌بی كێشه‌ی خاك و سنووری هه‌یه و له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه ئه‌و كێشانه‌ی نییه، یان كه‌متره. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كاتێك شاندی كوردستان ده‌چێت له‌گه‌ڵ عێراق باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئایندهی نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی كوردستان و عێراق ده‌كات، راشكاوانه پێیان ده‌ڵێت: ئێوه نهتانویسیت ئێمه له نیشتمانێكی هاوبه‌شدا به ئاره‌زوومه‌ندانه پێكه‌وه بژین و هه‌موو هه‌وڵتان بوو بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان نه‌مێنێت، به‌ڵام ئێستا كوردستان ده‌وڵه‌ته و ده‌یه‌وێت وه‌ك دوو دراوسێی باش پێكه‌وه بژین، ئه‌مه‌ش كه به‌عێراق ده‌گوترێت، شاندی كوردستان به هه‌موو ده‌وڵه‌تانی دراوسێی و جیهانیشی راده‌گه‌یه‌نێت.
پرسیاری دیكه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئایا تاكه‌ی كوردستان چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كات ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بی عێراق له‌م په‌یامه ئاشتیخوازانه‌یه‌ی كوردستان تێبگه‌ن؟ له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌شدا ده‌ڵێین، هێشتا ده‌سه‌ڵاتدارانی شیعه‌ی عێراق واده‌زانن هه‌تا ئێستاش كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به پێناسه ته‌قلیدییه‌كه‌ی سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته شكستخواردوو و فاشیله‌كان ده‌كات، ئه‌مه له كاتێكدا جیهان به‌گشتی و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش باش له‌و راستییه تێگه‌یشتوون كه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی شكستخواردوو له چوارچێوه‌ی پێناسه ته‌قلیدییه‌كه‌ی سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت، بێجگه له‌به‌رهه‌مهێنانی توندڕۆیی و تیرۆر شتێكی دیكه به‌رهه‌م نایه‌ت، بۆیه قه‌ناعه‌تی جیهان ئێستا گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر ئامانجی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌دیهێنانی ئاشتی و سه‌قامگیری بێت، ئه‌وا ده‌بێت چاو بخشێندرێته‌وه به سه‌روه‌ریی ته‌قلیدی ده‌وڵه‌ت هه‌روه‌ك چۆن له‌ساڵی 1990 جۆرج بوشی باوك عێراقی خسته ژێر به‌ندی حه‌وته‌می پاكتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كوه‌یتی ئازادكرده‌وه.
له‌م چوار چێوه‌یه‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی ئه‌وه بڵێین كه سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان كاتێك شاند ده‌نرێت بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی دیالۆگ له‌سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات، له راستیدا شاندی كوردستان باسی په‌یوه‌ندی نێوان دوو دراوسێی باش ده‌كات، بۆیه به‌غدا هه‌ڵوێستی ئه‌رێنی بێت و پێشوازی له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات، یان هه‌ڵوێستی نه‌رێنی بێت و خۆی ناڕه‌حه‌ت بكات و هه‌ڕه‌شه بكات، هیچ شتێك له پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ناگۆڕێت و ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌كرێت كوردستان چه‌ند ساڵێك سه‌ربه‌خۆ بێت و په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق ئاسایی نه‌بێت، به‌ڵام عێراق نه ده‌توانیت هێرش بكاته سه‌ر كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له رووی سه‌ربازییه‌وه ئه‌و توانایه‌ی نییه و چاره‌نووسی داعش تاقی ده‌كاته‌وه كه هێرشی كرده سه‌ر كوردستان، هه‌روه‌ها عێراق نه كارتی گوشاری ئابووریشی له‌به‌ر ده‌ستدا ماوه، هه‌تا هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌مارۆی ئابووری له كوردستان بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه زوو ئه‌و كارته‌ی تاقیكرده‌وه و به‌ڵام ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌سه‌ربه‌خۆیی وه‌ڵامی دایه‌وه.