بۆ كاتى نييه؟

بۆ كاتى نييه؟
هەركە باس دێتە سەر باسی دەوڵەت و سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان، خێرا لەملاو ئەولا دەنگێكی ناساز بەرز دەبێتەوە و دەڵێت ئێستا كاتی سەربەخۆیی نییە؟
بۆ ئەم مەبەستەش دەیان پاساوی بێ جێ دەهێننەوە، وەك دەوڵەتانی دراوسێ رازی نین یان سەربەخۆیی هەرێم ناوچەكە دەشێوێنێت یان ئەورووپا و ئەمریكا لایەنگری سەربەخۆیی نین و دەیان پەڵب و بیانووی دیكە كە هەر هەمووی بریتییە لە دژایەتی هەوڵی سەربەخۆیی و ورە رووخانی خەڵكی و هیچی تر.
گەر ئەزموونی پێكەوەلكاندنی كورد بە عێراقی عەرەبییەوە سەركەوتوو بوایە و كورد لە چوارچێوەی ئەو دەوڵەتە دروستكراوەدا بە مافەكانی خۆی بگەیشتایە، بێگومان داوای سەربەخۆیی نەدەكرد، بەڵام تاقیكردنەوەی (96) ساڵیپێكەوەژیانیسەرنەكەوتوو،ئەوراستییەیسەلماندكەكوردنەكبەمافەكانیخۆینەگەیشتكەلەسنووریمافەدیموكراتییەكاندابوو،بەڵكوولەباتییدووچاریماڵوێرانیوتەعریبوراگواستنوپیلانیقڕكردنیرەگەزیدابوو،بۆیەئیدیدەبووبیرلەچارەسەرێكی تر بكاتەوە كە گەلەكەی لەو مەینەتە هەمیشەییەی قوتار بكات و بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات.
گەلەكەمان بە رووخانی رژێم هیوایەكی نوێی پەیدا كرد كە رەنگە بتوانێ لە چوارچێوەی عێراقدا بە مافەكانی خۆی بگات و قەرەبووی ئەو چەندین ساڵەی سیاسەتی چەوتی حكوومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراقی بۆ بكرێتەوە، كەچی بینیمان ئەمانیش بێدەنگییان لە بەرانبەر تاوانی وەك كیمیابارانی هەڵەبجە و شاڵاوی بەدناوی ئەنفالەكان هەڵبژارد و هیچییان بە كردار نەكرد.
بۆیە گەلی كورد لە هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی كە ئیدی كاتی ئەوە هاتووە بڕیار بدرێتە دەست گەلەكە خۆی و چارەنووسی خۆی دیاری بكات و بۆ ئەوەش ئەمساڵ ئامادەسازی بۆ رێفراندۆم دەكات و دەیەوێت بزانێت گەل داوای چی دەكات كە ئێمە لامان وایە بە دەنگی خۆی بڕیار لەسەر سەربەخۆیی دەدات و وەڵامێكی یەكلاكەرەوە بەو بۆچوونە بێ بنەمایە دەدات كە دەڵێ ئێستا كاتی سەربەخۆیی نییە.
هەركاتێكیش گەل ئەو بڕیارەیدا، ئەوە ئیدی دەبێت رێز لەو بڕیارە بگیرێت وەك چۆن هەموومان بینیمان كە دەوڵەتانی دراوسێی توركیا بە هەرێمی كوردستانیشەوە لایەنگری خۆیان و پیرۆزباییان لەگەلی توركیا كرد بۆ ئەنجامی رێفراندۆمەكەیان، چونكە ئەوە بڕیاری زۆرینەی دانیشتووانی توركیا بوو.
بۆیە هەروا چاوەڕواندەكرێت كە بۆ رێفراندۆمەكەی هەرێمیش هەروابێت و دراوسێكان و ‌حكوومەتی عێراقیش رێز لە بڕیاری دانیشتووانی هەرێم بگرن، چونكە ناكرێ بۆ گەلێك رێفراندۆم پەسەند بكرێت و بۆ گەلانی تریش نا....
Top