ده‌وڵه‌تی كوردستان ئامانجی دووه‌می ستراتیژیه‌تی ئه‌مریكا لە شەڕی دژی داعشدا
April 17, 2017
وتار و بیروڕا
ئه‌م توێژه‌ره باڵایه كه تایبه‌تمه‌نده له‌سه‌ر ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆیه‌كی به‌ناوبانگی وه‌ك زانكۆی هارڤارد، هه‌روا له خۆڕا ئه‌م بابه‌ته‌ی نه‌نووسیوه، به‌ڵكو به له‌به‌رچاوگرتنی چه‌ند خاڵێكی گرنگ و پێكه‌وه گرێدانه‌وه‌ی دروستبوونی زه‌مینه‌ی سه‌ربه‌خۆیی له‌كوردستان و ئامانجی ئیداره‌ی تره‌مپ بۆ بردنه‌وه‌ی شه‌ڕی دژی داعش چه‌ند خاڵێكی گرنگی كردۆته ژێرخانی دروستكردنی ئه‌م بۆچوونه، له‌وانه:
1- دۆناڵد تره‌مپ دامه‌زراوه‌ی ته‌قلیدی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پشتگوێ ده‌خات و سه‌رله‌نوێ ئاراسته‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه داده‌ڕێژێته‌وه، ئه‌و ستاڤهی ئه‌م ئاراسته نوێیه داده‌ڕێژێته‌وه، جیا له ریكس تیلرسۆن كه ئێستا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه و پێشتر سه‌رۆكی كۆمپانیای ئیكسۆن موبیل بووه و ئه‌و كۆمپانیاكه‌ی هێناوه‌ته كوردستان، ئه‌وا هه‌ریه‌ك له جیمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری و ماكماسته‌ر راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا وه‌ك دۆستی كورد له بازنه‌ی ستاڤی تره‌مپدا له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن.
2- رێككه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و راگه‌یاندنی په‌یامێكی هاوبه‌ش له 2ی نیسانی 2017 بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه نێوماڵی كوردستان بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌م هه‌نگاوه چاره‌نووسسازه له‌باره.
3- نزیكبوونه‌وه‌ی ئۆپه‌راسێۆنی ئازادكردنی موسڵ له كۆتاییه‌كه‌ی و به‌كارهێنان و سوودوه‌رگرتن له كارتێكی گرنگ له‌لایه‌ن كورده‌وه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی.
ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌م سێ بنه‌مایه بكه‌ین كه پڕۆفیسۆر كهپڵان بابه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر داڕشتووه، ئه‌وا هه‌ست به‌و راستییه ده‌كه‌ین كه كۆتاییهاتنی ئۆپه‌راسێۆنی ئازادكردنی موسڵ له ستراتیژیه‌تی سه‌رۆك تره‌مپ-دا خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت بۆ دیاریكردنی ئامانج و ده‌ستكه‌وته‌كانی شه‌ڕه‌كه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه له ستراتیژیه‌تی سه‌رۆك تره‌مپ و سیاسه‌تی تازه‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ناوچه‌كه، سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر سووریا و عێراق لێكجیاكراوهتهوهو شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌مریكاش له‌گه‌ڵ شه‌ڕی دژی داعش له سووریا و عێراق له‌یه‌كتری جیاده‌كرێته‌وه. راشكاوانه‌تر جیاكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی دژی داعش له عێراق و سووریا ، واته مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسێۆنی ئازادكردنی موسڵ وه‌ك كۆتاییهاتنی شه‌ڕی دژی داعش له سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌تی ئه‌مریكادا و هێشتنه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش له سووریا وه‌ك سه‌رئێشه بۆ هه‌ر یه‌ك له رژێمی ئه‌سه‌د و ئێران و حزبوڵا و رووسیا.
تۆماس فریدمان رۆژنامه‌نووس و ستووننووسی به‌ناوبانگی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له رۆژی 13ی نیسانی 2017 پرسی جیاكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش له عێراق و سووریای به‌ئاشكرا باسكردووه و له ستوونهكهیدا ئه‌و پرسیاره ده‌ورووژێنت: بۆ ده‌بێت تره‌مپ شه‌ڕی داعش له‌سووریا بكات؟ له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا فریدمان ئاماژه‌ی به دوو ته‌حه‌ددی كردووه كه ئه‌و تهحددییانه واده‌كه‌ن ئه‌مریكا شه‌ڕێكی به‌لاش و دۆڕاو له سووریادا دژی داعش بكات كه بریتین له:
• ئه‌و داعشه‌ی له سووریا بوونی هه‌یه ته‌نیا داعشێكی رووكه‌شه و داعش له سه‌رانسه‌ری جیهان بوونی هه‌یه، بۆیه كاتێك ئه‌مریكا له‌ناو سووریا شه‌ڕی دژی داعش ده‌كات و خه‌لافه‌تی ئیسلامی ده‌ڕووخێنێت، ئه‌وا ئه‌م ده‌ستكه‌وته بۆ رژێمی ئه‌سه‌د و ئێران و حزبوڵا و رووسیا به‌جێ ده‌مێنێت و داعش‌یش دوای رووخانی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی دڕنده‌تر ده‌بێت كاتێك كه ده‌بینێت دوژمنه سه‌رسه‌خته‌كانی له رووخانی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی سوودمه‌ند ده‌بن و ئه‌مریكاش له‌شه‌ڕه‌كه‌دا هیچی پێنابڕێت.
• هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ رووخانی خه‌لافه‌تی دژی داعش له‌سووریا ده‌بێته هۆكارێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشاره‌كان له‌سه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د بۆ ئه‌وه‌ی به‌پشتگیری ئێران و حزبوڵا و رووسیا، رژێمی ئه‌سه‌د بتوانێت هه‌موو ئه‌و سوننه میانڕۆیانه سه‌ركوت بكات كه له پارێزگای ئه‌دلب بوونیان هه‌یه، هه‌روه‌ك چۆن رژێمی ئه‌سه‌د له هه‌فته‌ی رابردوو گازی ژه‌هراوی به‌سه‌ر منداڵان و هاووڵاتیانی سیڤیلی ئه‌و شاره‌دا كرد، بۆیه ده‌بێت شه‌ڕی دژی داعش له‌سووریا ببێته سه‌رئێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ هه‌ریه‌ك له ڕژێمی ئه‌سه‌د و ئێران و حزبوڵا و رووسیا، هه‌روه‌ها ده‌بێت به‌شێوه‌ی شه‌ڕی ئه‌فغانستان له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شه‌ڕی داعش له سووریا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ش داعش وه‌ك موجاهیده‌كانی ئه‌فغانستان ببێته سه‌رچاوه‌ی بڕست لێبرانی رووسیا.
بێگومان ئه‌م بۆچوونه‌ی تۆماس فریدمان له 13ی نیسانی 2017وه بۆته جێگه‌ی مشت‌ومڕ و قسه‌و باسی ئه‌و پسپۆڕ و ئه‌كادیمی و توێژه‌رانه‌ی كه كار له‌سه‌ر ستراتیژیه‌تی تره‌مپ دژی تیرۆر ده‌كه‌ن و پێده‌چێت دوای سه‌ردانه بێ ئاكامه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ رووسیا وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره له هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی تره‌مپ به‌رامبه‌ر رۆڵی رووسیا له سووریا و شه‌ڕی دژی داعش له سووریا بێته‌ئاراوه و چیتر به به‌لاش ئه‌مریكا خزمه‌تی ئامانجه‌كانی رووسیا و ئێران و حزبوڵا و مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له سووریادا نه‌كات.
لێره‌وه ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین ئه‌م بۆچوونه‌ی تۆماس فریدمان ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌و باسه نهێنییانه بن كه ستافه‌كه‌ی تره‌مپ له كۆشكی سپی بۆ داڕشتنه‌وه‌ی ستراتیژ و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ناو خۆیاندا ده‌یكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش تا راده‌یه‌كی گه‌وره له‌گه‌ڵ میتۆدی ( قازانج و زیان) و میتۆدی (هونه‌ری گرێدانی سه‌فقه‌ی بازرگانی) یه‌كده‌گرێته‌وه كه تره‌مپ و ستافه‌كه‌ی له دروستكردنی بڕیار و داڕشتنی ستراتیژدا پشتی پێده‌به‌ستن، ئه‌وا هیچ پێویست نابێت كه ئه‌مریكا شه‌ڕێكی به‌لاش بۆ رووسیا و ئێران و رژێمی ئه‌سه‌دو حزبوڵای لوبنانی و میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران له‌ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا بكات.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م دوو بۆچوونه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌و ستراتیژه‌ی كه باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش دایڕشتووه و ئامانجی ئه‌م ستراتیژه‌ی له دوو خاڵی گرنگدا كۆكردۆته‌وه كه بریتین له: (تێكشكاندن و له ریشه هه‌ڵكێشانی فیكری داعش) ئه‌وا ئێستا كه ئۆپه‌راسێۆنی ئازادكردنی موسڵ به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، مانای وایه یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ستراتیژیه‌تی دژی داعش كه (تێكشكاندنی داعشه)، له عێراق نزیكه له به‌ده‌ستهاتن و له عێراقیشدا زه‌مینه‌یه‌كی له‌بارتر له سووریا هه‌یه‌و ئه‌مریكاش كاریگه‌ری و نفووزی زیاتری هه‌یه، هه‌روه‌ها خودی شه‌ڕی دژی داعش‌یش جوگرافیایه‌كی تازه‌ی دروستكردووه كه ئه‌و جوگرافیا تازه‌یه ئاكامی سه‌ركه‌وتنی شه‌ڕی دژی داعشه له عێراقدا و له ریشه هه‌ڵكێشانی فیكری داعش‌یش پێویستی به‌وه هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و جوگرافیا تازه‌ی كه‌شه‌ڕی دژی داعش وه‌ك ئه‌مری واقیع دروستی كردووه، ده‌بێت هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و له ریشه‌هه‌ڵكێشانی فیكری داعش هه‌ڵبگیرێت.
ئه‌وانه‌ی سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌تی پێشنیاركراویان بۆ ئیداره‌ی تازه‌ی تره‌مپ ئاماده كردووه، هه‌موویان خاڵی ده‌ستپێك بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی عێراق به جیاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی نێوان عێراق و كوردستان له‌لایه‌ك و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان عه‌ره‌بی شیعه و سوننه دیاری ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و سه‌ربه‌خۆی دیفاكتۆ، توانیویه‌تی جیاله‌وه‌ی داعش تیكبشكێنێت، زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری دابینكردنی ئاسایش و پێكه‌وه ژیان و لێبورده‌یی له‌نێوان ته‌واوی نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كان و ته‌نانه‌ت له نێوان عه‌ره‌بی شیعه و سوننه‌ی له كوردستاندا دروستكردووه، بۆیه ئه‌م قه‌واره سیاسییه ده‌بێت تێكه‌ڵی عێراقی عه‌ره‌بی نه‌كرێته‌وه، كه هه‌موو مه‌زنده‌كان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا پلانێكی ستراتیژی بۆ عێراقی عه‌ره‌بی دوای داعش نه‌بێت، ئه‌وا شه‌ڕێكی دیكه‌ی خوێناوی له نێوان عه‌ره‌بی شیعه‌و سونه ده‌ست پێده‌كاته‌وه، ئه‌وجا بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌م شه‌ڕه خوێناوییه بكرێت، ده‌بێت عێراقی عه‌ره‌بی به جیا بكرێته‌وه به ده‌وڵه‌تێك بۆ پێكه‌وه ژیانی شیعه و سوننه له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان و پاشان كوردستان و عێراقی عه‌ره‌بی پێكه‌وه وتووێژ بكه‌ن كه پێوه‌ندی ئاینده‌یان وه‌ك دوو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ چۆن ده‌بێت.
ئه‌م ئاكامه كه ده‌ره‌نجامی تێكشكاندنی داعش دروستی كردووه و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی كردۆته ئه‌مری واقیع، ئه‌وا بردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه وا ده‌خوازێت كه سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مری واقیعی كوردستان بگۆرێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی، ئه‌م وه‌رچه‌رخانه‌ش له سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مری واقیعه‌وه بۆ سه‌ربه‌خۆیی خاوه‌نی سه‌روه‌ریی، پێویستی به ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی هه‌موو گه‌لی كوردستان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ئه‌مریكا، رێز له ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بگرن و ده‌وڵه‌تی كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی له دایك بێت.