ئيستا ئيتر كاتى ريفراندؤمه
April 10, 2017
وتار و بیروڕا
بەڵام بەداخەوە ئەوە سەری نەگرت و فیدراڵیەتی هەرێمی كوردستان بە تەنیا مایەوە و فیدراڵ نەبووە سیستەمی بەڕێوەبردنی وڵات لەبەشەكانی دیكەدا و نە تەنها ئەوەش بەڵكو دەسەڵاتدارانی بەغدا هەر لەسەرەتاوە هەوڵی دووپاتكردنەوەی سیستەمە فاشیلەكانی پێشوو كە ئەویش عێراقێكی یەكگرتووی مەركەزی بوو، بنیات بنێنەوە، بۆیە ئیتر كورد دەبوو بیر لە چارەسەرێكی دیكە بكاتەوە و ئەوەبوو لەساڵی 2005 دا ریفراندۆمێك بۆ سەربەخۆیی لە لایەن رێكخراوە مەدەنیەكانەوە كرا و گەلەكەمان بە دەنگی 98% لایەنگری دەوڵەتی سەربەخۆیان پەسەندكرد، بەڵام ئەم كارە بە فەرمی لەلایەن حكوومەتی هەرێمەوە بەڕێوەنەچوو هەروەك جیهانی دەرەوەش ئەم مەسەلەیەی بە جدی وەرنەگرت، بۆیە ئێستا دوای چواردە ساڵ لەگەڵ بەغدادا كە هیچ یەكێك لە بەندەكانی دەستووری سەبارەت بە سیستەمی فیدراڵی جێبەجێ نەكرد و ئەو خاڵانەی كە بۆ چارەسەری بەتایبەتی ناوچە كێشە لەسەرەكان كە دەبوو بەپێی مادەی (140) جێبەجێ بكرێ پشتگوێ خست و هیچ كارێكی بۆ نەكرد.
ئێستا بارودۆخ بەتایبەتی دوای هاتنی داعش زۆر جیاوازە و ئەو ناوچانە لەژێر دەستی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان دایە و بە خوێن و قوربانی خۆیان ئەو ناوچانەیان رزگار كردووە، بۆیە ئەوەی ماوە ئەویش ئەوەیە مۆڵەت لە رێی ریفراندۆمەوە بەو ناوچانە بدرێ كە ئایا دەیانەوێ بچنەوە سەر هەرێمی كوردستان و گەر وەڵامی پرسیارەكەش بە بەڵێ بوو- كە هەرواش دەبێت- ئەوا ئەو ناوچانەش دەتوانن بەشداری لەو راپرسیە گشتییە دا بكەن بە بەڵێ یان نەخێر بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان كە ئێستا لە هەموو كاتێك گونجاوترە بەتایبەتی كە دوێنێ ئەم راستیانە بەگوێی هەموو دیپلۆماتكارانی وڵاتان لە هەرێم درا.