ئەمجارەیان بۆ ئێران و وەكیلەكانی.. سوریا دەبێتە ڤێتنامێكی دیكە
April 10, 2017
وتار و بیروڕا
دۆناڵد تره‌مپ له‌وتاری ده‌ستبه‌كاربوونیدا، سه‌رچاوه‌ی تیرۆر و توندوتیژی به رادیكاڵیه‌تی ئیسلامی دیاریكرد، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه رادیكاڵیه‌تی ئیسلامی سیاسی (شیعه بێت، یان سوننه) هه‌مان مه‌ترسی هه‌یه و ده‌بێت ئه‌م رادیكاڵیه‌ته بوونی نه‌بێت و نابێت هیچ لایه‌نێكی شیعی، یان سوننی بیر له‌وه بكاته‌و خه‌لافه‌ت، یان كۆماری ئیسلامی دابمه‌زرێنێت و هه‌وڵبدات سه‌رده‌می فتوحاتی ئیسلامی زیندوو بكاته‌وه، یان هه‌وڵبدات په‌ره به فیكری شیعه، یان سوننه بدات و به‌زۆر به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تاندا بیسه‌پێنێت.
پێده‌چێت ئه‌م پرسه هه‌تا ئێستا له‌لایه‌ن ئێران و وه‌كیله‌كانی له‌ته‌واوی ناوچه‌كه به‌وجۆره لێكدرابێته‌وه كه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ته‌نیا دژی سه‌له‌فییه‌تی جیهادی سوننه‌ن كه ئامانجیان ئه‌وه‌یه خه‌لافه‌تی ئیسلامی زیندوو بكه‌نه‌وه، نه‌خێر ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به هه‌مان ئاست دژی ئایدیۆلۆژیه‌تی شیعه‌گه‌رایشن كه ده‌یانه‌وێت له‌ناو جیۆپۆلتیكی ناوچه‌كه‌دا هیلالی شیعی دروست بكه‌ن، مه‌به‌ستیش له هیلالی شیعی واته دامه‌زراندنی سیستمی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای ویلایه‌تی فه‌قیه، ئه‌م ویلایه‌تی فه‌قیهه له‌گه‌ڵ خه‌لافه‌تی ئیسلامی جیاوازییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، كه مه‌زهه‌بی سوننه ئامانجی ئه‌وه‌یه خه‌لافه‌ت بگێڕێته‌وه و مه‌زهه‌بی شیعه ئامانجی ئه‌وه‌یه شیعه جۆرێك له حوكمڕانیی ئیسلامی پیاده‌بكات، هه‌تا ئیمامی مه‌هدی ده‌گه‌ڕێته‌وه، له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا ئامانجی گێڕانه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی، ئامانجی داعش بێت، یان ئیخوان موسلمین، لای ئه‌مریكا هه‌ردووكیان وه‌ك تیرۆریست مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و هێزه‌ی كه راسته‌خۆ بۆته داینه‌مۆی هه‌نارده‌كردنی ئایدیۆلۆژیه‌تی شیعه‌گه‌رایی و هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی ویلایه‌تی فه‌قیه، ئێستا له ناو ئیداره‌ی ئه‌مریكادا به‌وجۆره باسی لێده‌كرێت كه گاردی شۆڕشگێری ئێرانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئیخوان موسلمینی میسر ناوی له لیستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا تۆماربكرێت و به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
لێره‌وه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و رووسیاش له‌سه‌ر ئه‌وه هاوده‌نگن كه ده‌بێت پێناسه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای پێناسه‌ی ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ بێت، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ئایینی، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ت ده‌بێت پابه‌ندی ئه‌و پرانسیپانه بێت كه رێكخراوی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تی پێ پێناسه كردووه و ده‌بێت هه‌موو ده‌وڵه‌تێك رێز له‌سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تانی دراوسێی و ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ش بگرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وا هه‌ر ده‌وڵه‌تێك ئاماده نه‌بێت رێز له‌و پرانسیپانه بگرێت، ئه‌وا ده‌بێت خۆی له‌گه‌ڵ ئیراده‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌گشتی و ئیراده‌ی ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی تاقیبكاته‌وه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر سه‌رنج له لێدوانه‌كانی ریكس تیلرسۆن-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بده‌ین كه دوای لێدانی گورزه سه‌ربازییه‌كه داویه‌تی، ده‌بینین راشكاوانه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئامانجی ئه‌م گورزه سه‌ربازییه بۆ ئه‌وه نییه رژێمی ئه‌سه‌د بڕووخێنێت، یان كێشه‌ی سووریا به هێزی سه‌ربازی یه‌كلایی بكرێته‌وه و هێشتاش ئه‌مریكا ئه‌و بژاره‌یه په‌سه‌ند ده‌كات كه كێشه‌ی سووریا له‌لایه‌ن خه‌ڵكی سووریاوه یه‌كلایی بكرێته‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ی تیلرسۆن راشكاوانه په‌یامێكی پێشوه‌خته‌ی ئه‌مریكایه، پێش ئه‌وه‌ی تیلرسۆن له رۆژی 12ی نیسانی داهاتوو سه‌ردانی مۆسكۆ بكات، به‌دیوێكی دیكه‌دا ده‌یه‌وێت به رووسیا بڵێت: ئه‌و گورزه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكا دژی ئه‌سه‌د بۆ رووخانی رژێمی ئه‌سه‌د نییه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌سه‌د ملبدات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی عه‌لمانی له‌ماوه‌ی 18مانگی قۆناخی وه‌رچه‌رخانی سیاسی له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ژنێف دابمه‌زرێت، ئه‌وكات گه‌لانی سووریا به به‌شار رازی ده‌بن، یان لای ده‌به‌ن، ئه‌وه كێشه‌یه‌ك نابێت و به‌رژوه‌ندییه‌كانی رووسیاش پارێزراو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د به‌و نیازه بێت به پشتی ئێران و حزبوڵا و میلیشیا شیعیه‌كانی دیكه ئه‌مری واقیعێكی دیكه فه‌رز بكات و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ژێر پێ بنێت، ئه‌وا ده‌بێت رێگه به ئه‌سه‌د نه‌درێت ئه‌و ئامانجه‌ی بێته‌دی.
له‌م راسته‌وه ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كرۆكیی كێشه‌ی سووریا بكه‌ین، هه‌ست ده‌كه‌ین له‌نێوان ئه‌مریكا و رووسیا تا راده‌یه‌كی زۆر لێكتێگه‌یشتن هه‌یه و ئه‌م لێكتێگه‌یشتنه‌ش تا راده‌یه‌ك توركیا و ئیسرائیل و سعودیه‌ش پێی رازین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م هاوكێشه‌یه‌دا جێگه‌ی نابێته‌وه، رۆڵی گه‌وره‌ی ئێرانه كه نایه‌وێت سووریا ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی و عه‌له‌مانی بێت ، به‌ڵكو مه‌به‌ستێتی ده‌وڵه‌تێكی شیعه بێت له چوارچێوه‌ی سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیهدا، یاخود ده‌وڵه‌تێك بێت سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌تی له خزمه‌تی هیلالی شیعی‌دا بێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا كه له‌ناو كرۆكیی هاوكێشه‌كه‌دا ئامانجی لایه‌نی شیعه و ئێران له‌سه‌ر شه‌ڕی سووریا و مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د روون ده‌بێته‌وه، ده‌بینین به‌ره‌ی ئێران و شیعه به ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه و به‌ره‌ی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پشتگیری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ده‌وری خۆی كۆده‌كاته‌وه.
لایه‌نێكی دیكه كه شیعه و ئێران ناتوانن بارودۆخی ناوچه‌كه بكه‌ن به ڤێتنامێكی دیكه بۆ ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، خۆیان له‌شه‌ڕی دژی داعش بكشێننه‌وه، ئایا چاره‌نووسی شیعه‌ی عێراق و سووریا و لوبنان و یه‌مه‌ن و ئێران و شوێنه‌كانی دیكه به‌كوێ ده‌گات؟ بێگومان سه‌ره‌تای سه‌هه‌ڵدانی داعش و كه‌وتنی موسڵ و راگه‌یاندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی نه‌هاتنایه‌تنه ناو شه‌ڕه‌كه و به‌شدار نه‌بوونایه له‌شه‌ڕی دژی داعشدا، ئه‌وا ئێران و هێزه‌كانی شیعه نه‌ك هه‌ر نه‌یانده‌توانی پێشره‌وییه‌كانی داعش رابگرن، به‌ڵكو دوور نه‌بوو به‌غداش بكه‌وتایه ده‌ستی داعش، بۆیه له ئێستادا لایه‌نی زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی نین كه له‌ناوچه‌كه‌دان، به‌ڵكو زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی ئێران و شیعه ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان له ناوچه‌كه بوونیان نه‌مێنێت. هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر ئێران و شیعه وه‌ك كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر گورزه سه‌ربازییه‌كه‌ی دژی رژێمی ئه‌سه‌د بیانه‌وێت به رێگه‌ی شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان، ئه‌وا ئه‌مریكا هه‌ر خۆی به‌ته‌نیا ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه له‌یه‌ك كاتدا دوو به‌ره‌ی شه‌ڕ به‌رێوه‌ببات و سه‌ركه‌تووش بێت، به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه ئایا ئێران و میلیشیا شیعیه وه‌كیله‌كانی ئه‌و توانایه‌یان هه‌یه دووبه‌ره‌ی شه‌ڕ له‌یه‌ك كاتدا به‌ڕێوه‌به‌رن كه یه‌كێكیان داعش و ئه‌وی دیكه‌شیان ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بێت؟ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ئه‌و وه‌رچه‌رخانه گه‌وره‌یه ده‌یداته‌وه كه گورزه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكا دروستی كردووه‌و راشكاوانه به ئێران و وه‌كیله‌كانی ده‌ڵێت: ده‌بێت له‌و راستییه تێبگه‌ن كه هه‌وڵدان بۆ زیانگه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه و جیهان، باجێكی قورسی ده‌بێت و ده‌بێت ئێران و شیعه ئاماده‌بن ئه‌و باجه بده‌ن.