هەر هێز و لایەنێك ببێتە هەرەشە بۆ سەر سەقامگیری كوردستان هاوپەیمانی نیودەوڵەتی وەك داعش مامەڵەی لەگەڵ دەكات
April 4, 2017
وتار و بیروڕا
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تره‌مپ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی سوننه‌ی عه‌ره‌به‌وه له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه عه‌ره‌بستانی سعودیه به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا و به‌وه‌رچه‌رخانێكیان له‌قه‌ڵه‌م دا كه ئیتر به‌ره‌ی شیعه ناتوانێت تێكشكانی تیرۆریستانی داعش وه‌ك سه‌ركه‌وتنی شه‌ڕ بۆ خۆیان ته‌ماشا بكه‌ن، یان به‌وجۆره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، له‌هه‌مانكاتیشدا ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بییش به‌جۆرێكی گه‌شبینی سه‌یری واقیعی ئێستا ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن له لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی كه هه‌فته‌ی رابردوو له شاری به‌حرولمه‌یت له ئوردن به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا بۆ یه‌كه‌مین جار پادشای سعودیه شا سه‌لمان بۆخۆی به‌شداری تێدا كرد و، زۆر به توندی پێداگری ئه‌وه‌یان كرد كه ئێران مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌و ده‌بێت سنووری بۆ دابنرێت، سنووردانان به‌و مانایه‌یه كه چیتر ئێران به‌و شێوه‌یه‌ی پێشان هه‌وڵنه‌دات كه ببێته هۆكاری ناسه‌قامگیریی ته‌واوی ناوچه‌كه له یه‌مه‌نه‌وه تا ده‌گاته كه‌نداوی عه‌قه‌به له ئوردن. هه‌روه‌ها له‌و كاته‌شه‌وه تا ئێستا ده‌بینین بڕیاره‌كانی تره‌مپ بۆته لغاوێك بۆ مالیكی و سه‌ركرده توندڕۆیه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هاوشێوه‌ی غه‌زعه‌لی و موهه‌ندیس كه نه‌توانن به ئاره‌زووی خۆیان هه‌ڕه‌شه و لێدوانی توندئامێز دژی كوردستان و هه‌روه‌ها دژی سوننه‌ش بده‌ن. ئه‌مه له كاتێكدا پێشتر زۆر به‌ئاشكرا له هۆیه‌كانی راگه‌یاندن به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی-یان ده‌گوت: (حه‌شدی موقه‌ده‌س). دیاره ئه‌گه‌ر حه‌شد موقه‌ده‌س بێت، ئه‌وا شه‌ڕه‌كه‌ی ده‌بێته شه‌ڕێكی موقه‌ده‌س و شه‌ڕی موقه‌ده‌سیش بێگومان به تێگه‌یشتنی ئیسلامی (ئه‌وجا مه‌زهه‌به‌كه شیعه بێت، یان سوننه) به‌و شه‌ڕه ده‌گوترێت كه ده‌چێته قاڵبی جیهاد و به‌رامبه‌ره‌كه‌شی وه‌ك مورته‌د و كافر سه‌یرده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌یه‌یه كه ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ لێی ده‌ترسێت و ستراتیژیه‌تی لایت فوتپرنێت له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌تی پشتگیری له جێگه پێیه‌ك بۆ شه‌ڕی تیرۆر، یان لایت فوتپرنێت، ئه‌وكاته سه‌ركه‌توو ده‌بێت كه ئه‌و هێزه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی دژی داعش ده‌كات ، داب و نه‌ریت و ئه‌خلاقی نه‌ته‌وه‌یی رێگه‌ی ئه‌وه‌ی پێنه‌دات ره‌فتاری قێزه‌ون و دڕندانه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه ئه‌نجام بدات كه دوای تێكشكاندنی تیرۆریستان له شوێنه‌كانی خۆیان ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو له چه‌ندێن شوێنی وه‌ك تكریت و فه‌لوجه و رومادی ره‌فتاری حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی چاودێری مافی مرۆڤ و خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه تۆماركراون كه چۆن به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دانیشتووانی عه‌ره‌بی سوننه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن كه دوای تێكشكاندنی داعش ده‌كه‌ونه به‌رده‌ستی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌م مه‌ترسییه له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی باراك ئۆباما-شدا هه‌ستی پێكرابوو، هه‌ر بۆیه گوشار خرایه سه‌ر حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له هێزێكی میلیشیای مه‌زهه‌بگه‌راییه‌وه به‌یاسا بگۆڕێت بۆ هێزێك له‌چوارچێوه‌ی سوپا و هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق و راسته‌وخۆش فه‌رمان له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی عێراقه‌وه وه‌ربگرن.
لایه‌نێكی دیكه‌ی مه‌ترسیدار، دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌ڕی خوێناوییه له نێوان شیعه و سوننه و دروستبوونی رێكخراوی هاوشێوه‌ی داعشه له‌ناو هه‌ردوو مه‌زهه‌به‌كه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به تێكشكاندن و رووخاندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی داعش له سووریا و عێراق، داعش وه‌ك فیكر و رێكخراوی تیرۆریستی كۆتایی پێنایه‌ت و ئه‌و چه‌كدارانه‌ی دوای نه‌مانی خه‌لافه‌تی داعش ده‌مێننه‌وه، زۆر به ئاسانی ده‌توانن خۆیان بگه‌یه‌ننه رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لشه‌باب له سوماڵ و داعش له لیبیا و قاعیده له نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی، له‌ناو عێراق و سووریاشدا زه‌مینه خۆش ده‌بێت بۆ شێوازێكی دیكه‌ی یاخیبوون و شه‌ڕی گروپی بچووك و دووباره خۆڕێكخستنه‌وه‌یان بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه.
كه‌واته ئه‌و ئاماژانه‌ی ئێستا له كۆتاییه‌كانی شه‌ڕی دژی داعشه‌وه ده‌رده‌كه‌ون، ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشه‌وه هه‌ستی پێكراوه و ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر نرخێك بێت رێگه‌نه‌ده‌ن كه ش