ره فتاره تيكده ره كانى پ،ك،ك

ره فتاره تيكده ره كانى پ،ك،ك
په‌كه‌كه‌ کار بۆ پارچەکردنی ئیزدییەکان دەکات.
په‌كه‌كه‌ پاسداری ئێران دەباتە سەر چیای شنگال بۆ ئەوەی ئامانجەکانی خۆی جێبەجێ بکات.
په‌كه‌كه‌ 200 منداڵی ئیزدی بردۆتە قەندیل و رۆژئاوا.
په‌كه‌كه‌ هێزی زیاتر رەوانەی شنگال دەکات.
په‌كه‌كه‌ لە سنووری پێنجوێن مانگانە یەک میلیارد دینار لە خەڵک وەردەگرێت. PKKسەرچاوەی پشێوییە لە شنگال.
په‌كه‌كه‌ کەسوکاری پێشمەرگەی رۆژ دەفڕێنێت.
په‌كه‌كه‌ هەرێمی شارەزوور دروست دەکات.
چەکدارانی په‌كه‌كه‌ تونێلێکی یەک کیلۆمەتری لە گوندی (گۆهرەز) لە رۆژهەڵاتی ناحیەی دیرەلۆک لێدەدا.
په‌كه‌كه‌ دەیان چەکداری نوێی هێناوە بۆ میحوەری باشووری کەرکووک.
په‌كه‌كه‌ دوای داعش دەبێتە هەڕەشە لە سەر هەرێمی کوردستان.
لە نەورۆزی ئەمساڵدا لە خورماتو په‌كه‌كه‌ بە جیا ئاهەنگی گێڕا و ئاڵای کوردستانیشی قەدەغە کرد.
لە شنگال بەهۆی په‌كه‌كه‌ ٤٢ کەس بوونە قوربانی.
په‌كه‌كه‌ ناهێڵێ رزگاربووانی داعش بە کەسوکاریان شادبنەوە.

ئەمانە مانشێتی ئەمڕۆن لە رۆژنامەکاندا سەبارەت بە چالاکی تێکدەرانەی ئەو رێکخراوە.
ئەمە لەکاتێکدا مەیدانی خەبات و بەرخۆدانی ئەوان لە باکوورە، کەچی وەک دەبینرێت هەموو کار و کرداریان بۆ تێکدانی بارودۆخی باشوورە.
ئەمانە بە سیاسەتی چەوت و هەڵەیان زەبرێکی هێند توندیان بە باکوور گەیاند کە تا چەندین ساڵی تریش پێوەی دیار دەبێت، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە بە کارە سەرەڕۆییەکانی خۆیان پێناسەی تیرۆریان داوە بە رێکخراوەکەیان و ئێستا لە لیستی تیرۆری ئەورووپا و ئەمریکادان.
ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە هەلێکی گەورەیان لەدەست گەلەکەمان لە باکوور دا و ئەو دەستکەوتە دیموکراتییەیان لەبار برد.
بۆیە پێویستە سەرجەم حزبەکانی هەرێمی کوردستان و ‌حکوومەت هەڵوێستێکی بوێرانە لەم هەڵسوکەوتە تێکدەرانەیان وەربگرێ و کار و چالاکی ئەم رێکخراوە لە هەرێمی کوردستان قەدەغە بکات و ئیدی نەهێڵێ گەنج و لاو و منداڵی کورد بەلاڕێدا ببرێ و بۆ بەدیهێنانی ئەجێندای دەرەکی بەکاربهێنرێت.
Top