په رلەمانى به غدا و ئاڵاى كوردستان

په رلەمانى به غدا و ئاڵاى كوردستان
ئەم هەڵوێستە‮ ‬یەكگرتووەی‮ ‬شیعە و سوننە لە پەرلەمانی‮ ‬بەغدا‮ - ‬بەبێ پەرلەمانتارە كوردەكان‮- ‬لەمەڕ‮ ‬هەڵكردنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان لە شارێكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دەبێت زللەیەكی‮ ‬ڕاچەنین ئامێز بێت بۆ ئەو پەرلەمانتارانەی‮ ‬لە جیاتی‮ ‬داكۆكی‮ ‬لە مافەكانی‮ ‬هەرێم و داخوازییەكانی،‮ ‬هەمیشە زۆر بە‮ ‬ڕق و كینەوە لە داواكانی‮ ‬هەرێمیان دەڕوانی‮ ‬و بە پێشنیار و داخوازی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ ‬یان لە قەڵەم دەدا و زۆر دڵڕەقانەش لەسەر شاشەكانی‮ ‬تەلەفزیۆن و بە زمانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬شەق و شڕ‮ ‬پشتیوانی‮ ‬خۆیان بۆ ئەوانە دەردەبڕی‮ ‬كە هەردەم دژایەتی‮ ‬خۆیان بۆ هەموو داوایەكی‮ ‬هەرێم بە ئاشكراو بە شانازییەوە دەنواند‮.‬

ئەم هەڵوێستەی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬بەغدا بۆ ئێمە چاوەڕواننەكراو نەبوو چونكە
لە مێژە ئەوانە كار لەسەر ئابڵوقەی‮ ‬هەرێم و زەبر لە دەستكەوتەكانی‮ ‬
دەدەن كە بەداخەوە ئەو پەرلەمانتارانە هەر پشتیوانیان دەكردن‮. ‬
كەركووك شارێكی‮ ‬كوردستانیە و لە نێو سنووری‮ ‬كوردستاندایە و
مێژوو و هەموو بەڵگەكان تەنانەت بەڵگەكانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عوسمانیش كوردبوونی‮ ‬ئەو پارێزگایە دەسەلمێنن ئەگەرچی‮ ‬حكوومەتە‮ ‬یەك لە دوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬دوای‮ ‬روخاندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عوسمانیش بە هەموو جۆرەكانیەوە بەردەوام بوون لەسەر گۆڕینی‮ ‬دیموگرافیای‮ ‬ئەو شارە لەگەڵ ئەوەشدا بە هەموو زەبروزەنگی‮ ‬رژێمی‮ ‬دیكتاتۆری‮ ‬بەعسیشەوە نەیانتوانی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬كەركووك بەو جۆرە بگۆڕن وەك دەیانویست‮.‬

گەر مرۆڤ چاوێك بە ئامارەكانی‮ ‬دوای‮ ‬ساڵەكانی‮ ‬بیست و تا ئاماری‮ ‬ساڵی‮ ‬1957‮ ‬یش بخشێنێتەوە ئەو‮ ‬ڕاستی‮ ‬یەی‮ ‬بۆ دەردەكەوێت كە زۆرینەی‮ ‬ئەو شارە كوردبووە‮.‬
كەركووك بەپێ دەستووری‮ ‬عێراقی‮ ‬پێناسەی‮ ‬شارێكی‮ ‬كێشە لەسەری‮ ‬بۆ دانراوە كە ئەوەش زولمێكی‮ ‬گەورەبوو لە كوردستانیبوونی‮ ‬ئەو شارەكرا،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێین ئێمەی‮ ‬كورد بەوە‮ ‬ڕازی‮ ‬بووین كە تا ئەو كاتەی‮ ‬ئەو كێشەیە بە شێوەیەكی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬چارەسەر دەكرێت دەبێت هەردوولا هەم عێراق و هەم هەرێم هەمان مافیان لەو شارەدا وەكو‮ ‬یەك هەبێت و بەو پێیەش مادام ئاڵای‮ ‬عێراق لەسەر باڵەخانە فەرمییەكان هەڵدەدرێت پێویستە ئاڵای‮ ‬هەرێمیش لە تەنیشتیەوە هەڵبدرێ تا ئەو كاتەی‮ ‬لە ئەنجامی‮ ‬ڕاپرسییەكی‮ ‬گشتیدا ئەو مەسەلە‮ ‬یەكلا دەبێتەوە، بۆیە ئەم بڕیارەی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬بەغدا بڕیارێكی‮ ‬نایاساییە و لە دیدی‮ ‬شۆڤینیەتی‮ ‬عەرەبیەوە سەری‮ ‬هەڵداوە و هیچی‮ ‬لە بڕیارەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬پێشووی‮ ‬عێراق جیاواز نییە و لەسەر هەمان رێچكە رەوت دەكات‮.‬
پرسیار ئەوەیە ئایا ئەو پەرلەمانتارانە كە دوای‮ ‬وەهم و سەراب كەوتبوون بەم زللەیە دێنەوە هۆش خۆیان‮ ‬یان نا؟
Top