گرنگیی كوردستان دوای نه‌مان و ڕووخاندنی خه‌لافه‌تی داعش
March 29, 2017
وتار و بیروڕا
لێره‌دا پرسیاری گه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر كوردستان له‌شه‌ڕی دژی داعش و به ئیراده‌ی هێزی پێشمه‌رگه ئه‌م پێگه گرنگه‌ی بۆ خۆی دروستكردبێت، ئایا دوای نه‌مانی خه‌لافه‌تی داعش و ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی سیاسی هه‌مان پێگه‌و شكۆی ده‌مێنێت؟ له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا هه‌ندێك له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی كه ئێستاش به ئه‌قڵییه‌تی سه‌ده‌ی بیسته‌م و سه‌رده‌مانی شه‌ڕی سارد بیرده‌كه‌نه‌وه، بۆچوونه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و ئاراسته‌یه چڕده‌كه‌نه‌وه كه دوای نه‌مانی خه‌لافه‌تی داعش بایه‌خی ئه‌مریكا و ناتۆ بۆ كوردستان كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعیش ئه‌وه‌ی ده‌یبینین ئه‌وه‌یه، چه‌ند له‌كۆتایی شه‌ڕی داعش و رووخانی خه‌لافه‌تی ئیسلامی نزیك ده‌بینه‌وه، ده‌بینین ئهمریكاو ناتۆ و ئه‌وروپا زیاتر روو له كوردستان ده‌كه‌ن و باشتر هاوكاری پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و چه‌كی زیاتر بۆ پێشمه‌رگه دابین ده‌كه‌ن، ئه‌م دووحاڵه‌ته كه‌ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یه‌كترین، ئه‌و راستییه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كات، ئه‌گه‌ر كوردستان وه‌ك ئه‌و ده‌وڵه‌ته دیفاكتۆیه‌ی ئێستا بوونی هه‌یه، بوونی نه‌بوایه، ئایا رۆڵی ئهمریكاو ناتۆ و ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا چی ده‌بوو؟ بێگومان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره راپۆرتی ئه‌مساڵی كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایشی جیهان ده‌یدایه‌وه و كه راشكاوانه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌چووه قۆناخی پۆست رۆژئاوا، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه بۆ یه‌كه‌مجاره له‌ماوه‌ی 100 ساڵی رابردوو كه رۆژئاوا بێجگه له كوردستان هیچ پێگه‌یه‌كی ستراتیژی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نه‌ماوه، خۆ ئه‌گه‌ر كوردستان وه‌ك هاوپه‌یمانێكی رۆژئاوا بوونی نه‌بوایه، ئه‌وا ئێستا رۆژئاوا به ئه‌مریكاشه‌وه نه‌یده‌توانی هیچ رۆڵێك له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بگێڕێت، ته‌نانه‌ت توركیا كه زیاتر له 60 ساڵه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی ناتۆیه چۆن له 2003 رێگه‌ی نه‌دا ئه‌مریكا به‌ره‌ی باكوور له توركیا بۆ رزگاركردنی عێراق بكاته‌وه، ئێستا ئاگاداری هه‌ڵوێستی توركیاین به‌رامبه‌ر به هه‌موو ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه توركیا نه‌ك نه‌یتوانیوه ببێته ده‌روازه‌یه‌كی رۆژئاوا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵكو ئێستا خۆی هه‌ڕه‌شه له هه‌موو ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات و راشكاوانه پێیان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه ره‌فتار له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌ن، ئه‌وا توركیا كارێك ده‌كات كه هیچ هاووڵاتییه‌كی ئه‌وروپی نه‌توانێت به ئارامی به‌شه‌قامه‌كاندا پیاسه بكات، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ته‌نانه‌ت توركیاش ئێستا ئه‌و ده‌وڵه‌ته نییه بۆ رۆژئاوا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ده‌روازه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژئاوا له‌وێوه رۆڵی خۆی بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگێڕێت.
لایه‌نێكی دیكه كه ده‌وڵه‌تی دیفاكتۆی كوردستان بۆ پێگه و شكۆی رۆژئاوای له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروستكردووه، ئه‌وه‌یه كه بڕیاری سیاسی له ئێستادا له‌ده‌ستی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستانه كه سه‌رۆك بارزانی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات. پرسیاری گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر كوردستان به‌هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ خۆی بڕیاری سیاسیی خۆی نه‌دابایه‌و ناچار بوایه بگه‌ڕایه‌ته‌وه بۆ به‌غدا، ئایا ده‌سه‌ڵاتدارانی شیعه له به‌غدا به‌وه رازی ده‌بن، كوردستان وه‌ك به‌شێك له عێراق ببێته ئه‌و پێگه جوگرافیه گرنگه و رۆژئاوا به‌وجۆره بوونی هه‌بێت؟ بێگومان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئاشكرایه و عه‌ره‌بی عێراق به شیعه و سوننه‌وه هه‌موو رۆژئاوا وه‌ك داگیركا‌ر سه‌یرده‌كه‌ن، شیعه‌و سوننه چه‌ند به‌خوێنی سه‌ری یه‌كتری تینوو بن، به‌ڵام له‌دوای 2003 زۆر به راشكاوی بینیمان كه عه‌ره‌بی سوننه و شیعه له دوو به‌ره‌ی جیاواز و له‌یه‌كاتدا و هه‌ردووكیشیان له ژێر ناوی (مقاوه‌مه‌ی موحته‌ل) شه‌ڕی هێزه‌كای ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانیان ده‌كرد.
كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره سیاسییه كوردستان وه‌ك هاوپه‌یمانییه‌كی كارای رۆژئاوا هه‌ر له ده‌ستی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستاندا بمێنێته‌وه، قۆناخی دوای رووخانی خه‌لافه‌تی داعش بۆ پێگه و شكۆی رۆژئاوا فه‌رزی ده‌كات كوردستان له ده‌وڵه‌تێكی دیفاكتۆی سه‌ربه‌خۆوه ببێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی و هه‌موو هه‌وڵه‌كان له هه‌ولێره‌وه سه‌رچاوه بگرن و هه‌ولێر ببێته خاڵی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆڕ و كۆنگرانه‌ی بۆ دووباره رێكخستنه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌خرێته‌گه‌ر، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر پێشتر رێككه‌وتنی هه‌ولێر بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ته‌واوی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تی عێراق كرابێت، ئه‌وا ئه‌مجاره‌یان هه‌ولێر ده‌بێته ئه‌و پایته‌خته‌ی كه هه‌موو هێزه‌كانی ناوچه‌كه و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی لێ كۆده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی هه‌ولێر ببێته بنه‌ما بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه، له‌م حاڵه‌ته‌شدا هه‌ولێر كه ده‌بێته سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌مان رۆڵی برۆكسل وه‌رده‌گرێت بۆ گفتوگۆ و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ته‌واوی كێشه‌كانی ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.