جوگرافیای شه‌ڕ و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی جیۆپۆلیتیكی سایكس – پیكۆ
March 27, 2017
وتار و بیروڕا
بۆیه له‌ناو ژینگه‌یه‌كی له‌مجۆره كه له‌دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهانییه‌وه تا ده‌گاته سه‌ره‌تای راپه‌ڕینه‌كانی ساڵی 2011 له وڵاتانی عه‌ره‌بی، شه‌ڕێكی جیاوازه‌و له چاره‌سه‌كردنیشدا پێویستی به گرتنه‌به‌ری میكانیزمی جیاواز ده‌بێت، ئه‌وه‌شی له‌هه‌مووی گرنگتره، ئه‌وه‌یه كه رۆڵی كاراكته‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هێزه‌گه‌وره‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه‌و هاوپه‌یمانه كۆنه‌كان له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شان و ئاراسته‌ی شه‌ڕه‌كه ده‌رگای بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانیی تازه كردۆته‌وه. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ته‌واو ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی ئابووری، سیاسی و كه‌لتووری پێویستی به‌دووباره داڕشتنه‌وه و دووباره رێكخستنه‌وه هه‌یه، ئه‌م رێكخستنه‌وه‌یه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ئاراسته‌ی ئه‌و جوگرافیایه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه شه‌ڕه‌كه دروستی ده‌كات.
له ئێستادا میحوه‌ربه‌ندیی لایه‌نه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه كه خۆی له هه‌ردوو به‌ره‌ی شیعه‌و سوننه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌رجه‌سته كردووه، ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌وڵه‌تی سوننه‌و شیعه دابه‌شكردووه، له هه‌مانكاتیشدا له‌ناو خودی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش بۆ نموونه سووریا‌و عێراق، ئاراسته‌ی شه‌ڕه‌كه جۆرێك له دابه‌شبوونی هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی دروستكردووه، ئه‌مه‌ش به راشكاوی ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كان له‌و دوو وڵاته‌دا گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه چیتر نه‌توانرێت پێداگیری له‌سه‌ر بكرێت و ئه‌مری واقیع فه‌رزی كردووه كه ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه ئه‌و پێكهاتانه له‌یه‌كتری جیابكرێنه‌وه.
ئه‌م حاڵه‌ته‌ی ئه‌م شه‌ڕه پێی گه‌یشتووه، به جۆرێك له جۆره‌كان له‌نێوان عێراق و كوردستاندا سیما سه‌ره‌كییه‌كانی به‌دیار كه‌تووه‌و لایه‌نی ئه‌مریكییش كه سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانیی نیوده‌وڵه‌تی له دژی داعش ده‌كات، گه‌یشتۆته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئه‌و ئه‌مری واقیعه‌ی كوردستان كه له‌سایه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هاتۆته‌ئاراوه، باشترین چاره‌سه‌ره بۆ رێكخستنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ئاینده‌ی نێوان كوردستان و عێراق و هه‌وڵدان بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌نێوان كوردستان و عێراقدا له‌سه‌ر پرسی جیابوونه‌وه‌یه‌كی ئاشتییانه و بوون به دوو ده‌وڵه‌تی دراوسێی باش بۆ یه‌كتری. ئه‌م ئه‌مری واقیعه‌ی كوردستانیش پێش ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئازادكردنی موسڵ له نێوان كوردستان و عێراق به ئاماده‌بوونی ئه‌مریكا رێككه‌وتنی سه‌ربازی له‌سه‌ر كراوه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه هێڵی سه‌ربازیی نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، كاتێكیش كه ده‌ستده‌كرێت به گفتوگۆ بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی سیاسی، ئه‌وا ئه‌مری واقیعی رێككه‌وتنه سه‌ربازییه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت و ئه‌و شوێنانه‌ی ئێستا پێشمه‌رگه رزگاری كردوون، هه‌ر له‌ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمه‌رگه‌دا ده‌مێننه‌وه.
لایه‌نێكی دیكه‌ی ده‌رهاویشته‌ی ئه‌م شه‌ڕه ئایینییه‌ی كه ئێستا ناوچه‌كه‌ی دوچاری كاره‌ساتێكی گه‌وره كردووه، ئه‌ویش هه‌وڵدان بۆ تێكدانی هاوسه‌نگی و قۆستنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌یه بۆ هه‌ژموونی ناوچه‌یی له‌لایه‌ن هێزه گه‌وره‌كانی هه‌ردوو به‌ره‌ی شیعه و سوننه‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش جۆرێك له ئاڵۆزی و ناهاوسه‌نگی دروست كردووه‌و جۆره هه‌وڵێكی خستۆته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌ك هه‌وڵبدات ته‌رازووی هێز به‌لای خۆیدا بشكێنێته‌وه.
لایه‌نی سه‌ره‌كی له‌م شه‌ڕه‌دا ئێرانه كه سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی شیعه ده‌كات له‌سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه (هه‌ر له‌به‌حرێنه‌وه تاده‌گاته یه‌مه‌ن و باشووری لوبنان و سووریا و عێراق). ئێران به‌وجۆره سه‌یری كۆتاییه‌كانی شه‌ڕی دژی داعش ده‌كات كه له‌م شه‌ڕه‌دا لایه‌نی براوه‌یه و مه‌به‌ستێتی ده‌ستكه‌وتی شه‌ره‌كه بۆ خۆی كۆبكاته‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا سعودیه و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی له هاوپه‌یمانییه‌كدا كۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ ئێران دابنێن و بۆ پشتگیریی ئه‌م هاوپه‌یمانییه عه‌ره‌بییه‌ش كه سعودیه سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، هه‌ر یه‌ك له توركیا و پاكستان پشتگیری خۆیان بۆ ده‌ربڕیوه، بۆیه له‌م حاڵه‌ته ئه‌گه‌ر هێزه گه‌وره‌كانی وه‌ك ئه‌مریكا و رووسیا و ناتۆ به جددی هه‌وڵی ئه‌وه نه‌ده‌ن ئه‌و هاوسه‌نگییه راست بكه‌نه‌وه و سنوورێك بۆ ئێران دانه‌نرێت، ئه‌وا جیاله‌وه‌ی مه‌زنده ده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی داعش‌یش ده‌ڕووخێندرێت، به‌ڵام شه‌ڕه‌كه ده‌چێته قۆناخێكی دیكه‌و له‌وانه‌یه ببێته شه‌ڕی راسته‌وخۆی نێوان ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، ئه‌وجا بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له‌م كاره‌ساته بگیردرێت و دوای رووخانی خه‌لافه‌تی داعش چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كان بدۆزرێته‌وه، ئێستا هێزه گه‌وره‌كانی وه‌ك ئه‌مریكا و ناتۆ و رووسیا خه‌ریكن له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك بۆ ئاینده‌ی ناوچه‌كه رێكده‌كه‌ون و هه‌ر سێ لایه‌نی (رووسیا و ئه‌مریكا و ناتۆ) به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه یه‌ك ده‌گرنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئێران ئه‌و رۆڵه‌ی ئێستا كه راسته‌وخۆ و به‌شێوه‌ی شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت له‌ناوچه‌كه پیاده‌ی ده‌كات، سنوورداری بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی ئه‌وه خۆش نه‌بێت كه هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی به‌سه‌رۆكایه‌تی سعودیه‌و هه‌روه‌ها توركیاش كه ئێستا به‌ته‌واوه‌تی هاتۆته ناو شه‌ڕی سووریاوه ، هێنده‌ی دیكه بارودۆخه‌كه بشێوێنن.
له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه و چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ ئه‌و بارودۆخه و رێكخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه، جیاله‌وه‌ی پێشتر له ناوه‌نده‌كانی فیكر و لێكۆڵینه‌وه قسه‌و باسی زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كه جارێكی دیكه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و سووریا و عێراق به‌تایبه‌تی له‌ناو نه‌خشه‌ی سایكس –پیكۆدا بوونیان نه‌ماوه‌و پێویسته له‌چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌یه‌كی دیكه‌دا و به‌له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندێتی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی سه‌رله‌نوێ ناوچه‌كه رێكبخرێته‌وه، له‌مه‌ش زیاتر زۆر له توێژه‌ران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چۆن شه‌ڕی ئایینیی ئه‌وروپا له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ویستفالیا به‌دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كۆتایی به شه‌ری 30 ساڵه‌ی ئایینی هێنا، ئێستا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش واده‌خوازێت كه سه‌رله‌نوێ ده‌وڵه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر نه‌خشه‌یه‌كی نوێ دووباره رێكبخرێنه‌وه‌و پاشان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌وڵه‌تی عه‌لمانیی هاوچه‌رخ و دوور له هه‌ر ریتمێكی ده‌وڵه‌تی ئایینی دووباره بونیاد بنرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی زیاتر ده‌بێته سه‌لمێنه‌ری ئه‌م بۆچوونه، هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاری هێزه گه‌وره‌كانی هه‌ردوو به‌ره‌ی شیعه‌و سوننه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی لایه‌نی ئێران كه نفوزێكی گه‌وره‌ی له هه‌ردوو وڵاتی سووریا و عێراق هه‌یه، گه‌یشتۆته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه جارێكی دیكه عێراق و سووریا ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌ی پێش هاتنی داعش نابن، بۆیه له ئێستادا به ئاشكرا لایه‌نی ئێرانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه دژی هه‌ر هه‌وڵێك راده‌وه‌ستێته‌وه كه ببێته هۆكاری دابه‌شبوونی سووریا و عێراق بۆ چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی تازه له‌ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها لایه‌نی توركیاش ده‌زانێت، ئه‌م باهۆزی گۆڕانكارییه‌ی به ناوچه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕێت، هیچ دوور نییه توركیاش بگرێته‌وه، بۆیه توركیا به‌جۆرێكی دیكه و راسته‌وخۆ هاتۆته ناو شه‌ڕه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چڕده‌بنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، هه‌وڵه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی توركیا بێت و ناوخۆی توركیا نه‌گرێته‌وه، به‌ڵام پرسیاری گرنگ و سه‌ره‌كی لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر توركیا توانی له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌دامه‌زراندنی كۆماری توركیای نوێ خۆی له سایكیس پیكۆ بێنێته‌ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئایا له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی نه‌خشه‌كه‌ی سایكس پێكۆدا ئه‌مجاره‌ش ده‌توانێ به‌سه‌لامه‌تی خۆی ده‌رباز بكات؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئه‌و كاته ده‌رده‌كه‌وێت كه ئاراسته‌ی هه‌موو هێزه‌كان له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا بۆ رێكخستنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ست پێده‌كات.