بۆچی پەكەكە لووله‌ی تفه‌نگه‌كه‌ی ئاراسته‌ی سنگی براكانی دەكات؟
March 8, 2017
وتار و بیروڕا
ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌م په‌یامه‌ی سه‌رۆكی كوردستان بده‌ین، ئه‌وا به راشكاوی هه‌ست ده‌كه‌ین سه‌رۆكی كوردستان بێجگه له‌وه‌ی خۆی رێز له تایبه‌تمه‌ندیی شێوازی خه‌باتی هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان ده‌گرێت، له هه‌مانكاتدا پێشمان ده‌ڵێت ده‌بێت هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان رێز له‌و بنه‌مایانه بگرن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان پێكه‌وه له‌چوارچێوه‌ی كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییدا، خیتابێكی یه‌كگرتووی نه‌ته‌وه‌یی دروست بكه‌ین.
ئه‌م بنه‌مایانه به دیوێكی دیكه‌دا ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت، هێزه سیاسییه‌كانی هه‌ر پارچه‌یه‌ك كاتێك له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك ده‌چنه پارچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان، راسته هه‌مووی خاكی كوردستانه، به‌ڵام ده‌بێت رێز له‌سه‌ركردایه‌تی سیاسیی ئه‌و پارچه‌یه بگرن و هاوكار و هه‌ماهه‌نگی ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه سیاسییه بكه‌ن، نه‌ك ئاسته‌نگی بۆ دروست بكه‌ن، یان خۆیان به جێگره‌وه‌ی ئه‌و سه‌كردایه‌تییه سیاسییه‌ی ئه‌و پارچه‌یه بزانن.
بۆیه له چوارچێوه‌ی ئه‌و بنه‌ما ئه‌خلاقییانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان له‌سه‌ری وه‌ستاوه، ئه‌گه‌ر هێزێكی سیاسیی باشوور بچێته باكووری كوردستان و له‌وێ خۆی فه‌رزبكات و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سیاسیی باكوور، یان بۆ نموونه په‌كه‌كه بكات، ئه‌وا له‌ناو خاكی باكووری كوردستاندا ئه‌و هێزه‌ی باشوور ده‌ستدرێژیكه‌ره‌و په‌كه‌كه به‌رگری له‌خۆی ده‌كات، به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر وه‌ك ئێستا په‌كه‌كه له باشووری كوردستان بوونی هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌وڵبدات ره‌وشی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان تێكبدات، یان خۆی به‌سه‌ر حكومه‌ت و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا فه‌رزبكات، ئه‌وا په‌كه‌كه ده‌بێت بزانێت ئه‌و ته‌عدا له حكومه‌ت و پێشمه‌رگه ده‌كات و حكومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ش مافی خۆیانه به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن. هه‌روه‌ها هاتنی په‌كه‌كه بۆ كوردستانی باشوور، له‌سه‌ر په‌كه‌كه فه‌رزی ده‌كات كه پابه‌ند بێت به شه‌رعییه‌تی دامه‌زراوه سیاسییه‌كان و فه‌رمان و بڕیار و یاساكانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه و ده‌بێت به‌پێی یاساكانی هه‌رێمی كوردستان بجووڵێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر رێز له‌سه‌روه‌ریی و یاساكانی هه‌رێمی كوردستان نه‌گرێت، ئه‌وا ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه وه‌ك ته‌نێكی نامۆ ده‌یه‌وێت فیتنه‌یه‌ك له كوردستاندا دروست بكات، بۆیه له‌م حاڵه‌ته‌شدا دوورخستنه‌وه‌ی فیتنه ده‌بێته به‌رگری له‌خۆكردن و ده‌بێت رای گشتی كوردستان سه‌رچاوه‌ی فیتنه‌و ده‌ستدرێژی ریسوا بكات.
به‌داخه‌وه په‌كه‌كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه هه‌وڵیداوه ئه‌و بنه‌مایانه‌ی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستانی له‌سه‌ر بونیادنراوه پێشیلی بكات و هیچ رێزێك بۆ تایبه‌تمه‌ندی و سه‌ركردایه‌تی سیاسیی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان دانه‌نێت، ئه‌م حاڵه‌ته له‌دوای ده‌ستگیركردنی به‌ڕێز ئۆجه‌لانه‌وه هێنده‌ی دیكه له‌ناو په‌كه‌كه ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه‌و په‌كه‌كه هه‌وڵیداوه جڵه‌وی خۆی بخاته ده‌ستی داگیركه‌رانی كوردستان و ئه‌وان هه‌ر كاتێك ویستبێتیان هه‌وڵیانداوه په‌كه‌كه وه‌ك ئامێرێك بۆ فیتنه‌و ئاژاوه‌گێری به‌كار بهێنن، له ئێستادا ئه‌م پیلانه‌ی په‌كه‌كه به‌وه‌كیلی چه‌ند لایه‌نێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، لای سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان به‌گشتی و سه‌رۆكی كوردستان به‌تایبه‌تی ئاشكرایه، بۆیه هه‌موو هه‌وڵه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه له شوێنی خۆیدا سنوورێك بۆ ده‌ستدرێژییه‌كانی په‌كه‌كه دابنرێت و ته‌شه‌نه نه‌كات و بارودۆخه‌كه هێور بكرێته‌وه، به‌ڵام هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه پێویستی به‌هه‌نگاوی كوردانه‌و راشكاوانه‌ی په‌كه‌كه هه‌یه كه رێز له شكۆ و سه‌روه‌ریی كوردستان بگرێت و خۆی نه‌كات به جێگره‌وه‌ی حكومه‌ت و پێشمه‌رگه له كوردستاندا، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه ئه‌م بڕیاره له‌ده‌ستی خۆیدا بێت و نه‌یه‌وێت باشووری كوردستانیش به ده‌ردی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ببات، ئه‌وا كێشه‌كه به‌ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێی سپێردراوه، ئه‌وه بێت كه فیتنه‌و ئاژاوه له كوردستان دروست بكات، ئه‌وا له‌م حاڵه‌ته‌دا كه هیچ كوردێك ئومێدی بۆ ناخوازێت، پێشمه‌رگه رێگه‌نادات فیتنه‌و ئاژاوه له كوردستان دروست بێت.