جیا نابینه‌وه، سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یه‌نین
March 3, 2017
وتار و بیروڕا
اما الاستقلال فيعني بأن كوردستان ليس جزء من العراق انما هو وطن محتل من قبل العراق أو ملحق قسرا به و يريد الاستقلال).
جا با لێره‌شدا به کوردی دووپاتی بکه‌مه‌وه که کوردستان به‌شێک نییه له ده‌وڵه‌تی عێراق وه‌کوو هه‌ر پارێزگایه‌ک یان یه‌که‌یه‌کی ئیداریی تا لێی جیابێته‌وه. کوردستان وڵاتێکی داگیرکراوه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه و به زۆره ملێ پێوه‌ی لکێنراوه و ئیتر ده‌بێ سه‌ربه‌خۆ ببێ.
عه‌ره‌بی شۆفێنی و حوکمڕانه فاشییه‌کان که خاکی کوردستانیان به به‌شێکی دانه‌بڕاو له وه‌ته‌نی عه‌ره‌بی ئه‌ژمار ده‌کرد و کوردیشیان به به‌شێک له ئوممه‌ی عه‌ره‌بی داده‌نا، هه‌میشه شۆڕشه‌کانی کوردیان به بزووتنه‌وه‌ی جوداخواز ناوده‌برد، نه‌ک شۆڕشی ئازادیخواز یان سه‌ربه‌خۆییخواز. ئه‌وان به ئاگرو ئاسن و ئه‌نفال و چه‌کی کیمیاوی سیاسه‌تی جینۆساید رووبه‌ڕووی خه‌باتی گه‌له‌که‌مان ده‌بوونه‌وه، چونکه وایان هه‌ڵده‌به‌ست که یاخی بووه کورده‌کان ده‌یانه‌وێ به فیتی ئیستیعمار و زایۆنیزم پارچه‌یه‌ک له وه‌ته‌نی عه‌ره‌بی جیا بکه‌نه‌وه!!.
که‌واته سه‌رۆک بارزانی راستی وتووه که کوردستان نایه‌وێ له عێراق جیابێته‌وه، به‌ڵکو خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌کات.
له رووی یاساییشه‌وه، هه‌ڵبه‌ت جیابوونه‌وه تا راده‌یه‌کی زۆر کارێکی نه‌خوازراوه له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا، به‌ڵام سه‌ربه‌خۆیی مافه و له جاڕنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا دانی پێدا نراوه و هیچ ده‌وڵه‌تێک له کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا ناتوانێ دژایه‌تی بکات.
سه‌رۆک بارزانی ده‌زانێ کرۆکی خه‌باتی گه‌لی کوردستان سه‌ربه‌خۆییخوازییه نه‌ک جوداخوازی و ده‌شزانێ که جیابوونه‌وه ده‌بێ به ره‌زامه‌ندی ده‌وڵه‌تی دایک بێ و به پێی ده‌ستووری ئه‌و بێ، ئه‌مه‌یش ده‌مانباته تونێل و پێچه‌لپێچه تاریک و به‌ستراوه‌کانی عێراقه‌وه و لێی ده‌رناچین. به‌ڵام سه‌ربه‌خۆییمان، په‌یوه‌ندی به ده‌ستوور و یاساکانی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ره‌وه نییه و له‌وێوه شه‌رعییه‌ت وه‌رناگرێ، به‌ڵکو مافێکی سروشتی و خواییه و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیش دووپاتی ده‌که‌نه‌وه و پشتیوانی ده‌که‌ن. ئێمه‌ی گه‌لی کوردستانیش شه‌رعییه‌تی سه‌ربه‌خۆیی خۆمان له شه‌رعی خوا وه‌رده‌گرین که به جیاواز خه‌ڵقی کردووین. له شه‌رعی یاسا سروشتییه‌کان و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه وه‌رده‌گرین که مافی بڕیاردانی چاره‌نووسیان پێ ره‌وا بینیوین.