كۆنفڕانسی میوشن و قبوڵكردنی مەرجەكانی ((ترەمپ )) سەبارەت بە ئایندەی بەناتۆ
February 21, 2017
وتار و بیروڕا
پرسیاری گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئایا كردنه‌وه‌ی كۆنفڕانسی میوشن بۆ ئاسایشی جیهان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا چ مانایه‌كی تازه‌ی لێده‌خوێندرێته‌وه؟ ئایا ئه‌م كۆنفڕانسه ویستی له‌میانه‌ی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌یدا چ په‌یامێك به جیهان بدات؟ ئه‌گه‌ر بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و راپۆرته‌ی كه بۆ كۆنفڕانسی 2017 ئاماده‌كراوه، ئه‌وا ئه‌و راپۆرته پێمان ده‌ڵێت: ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ به دوو جۆر پێناسه‌ی هاوپه‌یمانیی ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) كردووه، له‌لایه‌ك پێیوایه ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ی ناتۆ (ماوه‌ی به‌سه‌ر چووه)، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی هێنده‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ئه‌مریكا بۆ دابینكردنی ئاسایش له رێگه‌ی ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌وه ته‌رخانی ده‌كات، هێنده سوودی بۆی نه‌بووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئیداره‌ی تره‌مپ، هاوپه‌یمانیی ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)ی به گرنگ وه‌سفكردووه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانیی ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مای ئاسایش و هاوبه‌شیی ده‌وڵه‌تانی هه‌ردوو به‌ری ئه‌تڵه‌سی رێكبخرێته‌وه‌و هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی ئه‌و هاوپه‌یمانییه به‌شداری بكه‌ن له‌دابینكردنی بودجه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانییه، ئه‌وا ناتۆ گرنگه بۆ دابینكردنی ئاسایشی جیهان و پێویسته بمێنێته‌وه.
كه‌واته له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پێناسه‌یه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ بۆ ناتۆی كردووه، ئۆرسولا ڤۆن دیر لاین وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له گوتاری كردنه‌وه‌ی كۆنفڕانسه‌كه‌دا رایگه‌یاند كه ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپای ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ناتۆ، ئاماده‌ن به هاوبه‌شی شانبده‌نه‌به‌ر خه‌رجییه‌كانی (burden sharing) ناتۆ و به ته‌نیا بارقورسیی دابینكردنی بودجه‌ی ناتۆ بۆ ئاسایشی جیهان له‌سه‌ر شانی ئه‌مریكا نه‌بێت.
ئه‌وه‌ی له‌م كۆنفڕانسه‌دا به هه‌ڕه‌شه‌ی جددی و مه‌ترسیدار له‌سه‌ر رۆژئاوا له‌قه‌ڵه‌م دراوه، قۆناخی پۆست رۆژئاوایه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانیی ناتۆ كۆتایی بێت، ئه‌وه كۆتایی رۆژئاوایه‌و چیدیكه رۆژئاوا به‌تایبه‌تی ئه‌وروپا ناتوانێت وه‌ك هێزێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه رۆڵی خۆی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی جیهان و دابینكردنی ئاسایشی جیهان بگێڕێت.
به‌ڵام پرسیاری دیكه لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئایا به نه‌مانی ناتۆ ئه‌مریكا ده‌توانێت بانگه‌شه بۆ سه‌ركردایه‌تی جیهان، یان دابینكردنی ئاسایش له جیهاندا بكات؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره هه‌ڵكه‌وته‌ی جیپۆلیتكی ئه‌مریكا ده‌یداته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مریكای باكوور و باشوور، هه‌روه‌ها له هه‌ردوو ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سی و ئارام، رووبه‌ڕووی هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی هێزێكی گه‌وره‌ی ئه‌وتۆ نابێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا له نه‌مانی ناتۆدا رووبه‌ڕووی هێزێكی گه‌وره‌ی وه‌ك رووسیا ده‌بنه‌وه، كه ئێستا رووسیا به ئاشكرا له سنووری یه‌كێتی ئه‌وروپا بوونی هه‌یه‌و به ئاشكراش هه‌ڕه‌شه له ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات كه ئۆكرانیا نموونه‌یه‌كی به‌رچاوه. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه هێنده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا پێویستی به هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه، ئه‌مریكا به‌و ئاسته پێویستی به هاوپه‌یمانی یه‌كێتی ئه‌وروپا نییه، به‌تایبه‌تی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ستراتیژیه‌ته‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ كه ناوی لێناوه باڵاده‌ستی له نیوه‌ی رۆژئاوای گۆی زه‌وی ( new Hampshire) و هاوبه‌شی و شه‌راكه‌ت له نیوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی گۆی زه‌وی. له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌مریكا به‌ته‌نیا ده‌توانێت سه‌ركردایه‌تی نیوه‌ی رۆژئاوای گۆی زه‌وی بكات و له‌نیوه‌كه‌ی دیكه‌شی ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه كه هاوسه‌نگی خۆی و هاوسه‌نگی نێوان هێزه‌كانی دیكه‌ش رابگرێت.
لێره‌وه كۆنفرانسی میوشن هه‌ر له رێوه‌ڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆنفڕانسه‌كه ده‌یه‌وێت ئه‌وه به جیهان بڵێت كه ئامانجی ئه‌م كۆنفڕانسه ئه‌وه‌یه جارێكی دیكه پێناسه‌ی ئاسایشی جیهان بكاته‌وه له‌به‌ر رۆشنایی هاوپه‌یمانییه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و دووباره خۆڕێكخستنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژئاوا رۆڵێكی گرنگ و كاریگه‌ر له چاره‌سه‌ری كێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگێڕێت و جارێكی دیكه سیستمی لیبڕاڵیی نێوده‌وڵه‌تی بپارێزن كه له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م ده‌وڵه‌تانی دیموكراتی لیبڕاڵی بناخه‌یان بۆ داڕشتووه‌و دایانمه‌زراندووه.
لایه‌نێكی دیكه‌ی گرنگی ئه‌م كۆنفڕانسه مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ ئه‌و كارتانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌به‌رده‌ستیه‌تی و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌كاری بهێنێت، سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ش راپۆرتی ئاماده‌كراوی كۆنفڕانسه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، كێشه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كارته‌كانی ده‌ستی تره‌مپ ئه‌وه‌یه كاتێك ئێمه یاری ده‌كه‌ین، تره‌مپ كارته‌كانی ده‌ستی ئێمه ده‌بینێت و نازانێت ئه‌و یاری به چ كارتێك ده‌كات، به‌تایبه‌تی كه دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندووه كه ئه‌و وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماده نییه ته‌فسیری هیچ پلانێكی تایبه‌تی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بكات، ئه‌م لێدوانه وه‌ك راپۆرته‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا هه‌م جۆرێكه له ئومێد و هه‌میش جۆرێكه له نیگه‌رانی، ئومێده‌كه ئه‌وه‌یه دۆناڵد تره‌مپ هه‌وڵده‌دات پارێزگاری به ژماره‌یه‌ك بژاره‌ی به‌رده‌ستی بكات و جۆرێك له‌بواری بۆ كۆمپرۆمایز هێشتۆته‌وه، به‌ڵام لایه‌نه نیگه‌رانییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه دۆناڵد تره‌مپ زۆر جار له‌سه‌ر بنه‌مای چاره‌سه‌ری رووكه‌ش و قازانجی خێرا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌مه‌ش واته ستراتیژه‌كه‌ی ده‌بێت جۆرێك له‌گه‌مه‌ی (كۆی سفر- Zero-sum game)، ئه‌مه‌ش واته هاوپه‌یمانه دێرینه‌كان فه‌رامۆش ده‌كات و بیر له هاوپه‌یمانی تازه ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش خراپه و جۆرێك له نیگه‌رانی دروست ده‌كات.
به‌ڵام وه‌ك له رۆژانی كۆنفڕانسه‌كه و له‌میانی لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌مریكا له كۆنفڕانسه‌كه گوێبیستی بووین، هه‌ست به‌وه ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا ئاماده‌بن قورسیی خه‌رجییه‌كانی ناتۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دابه‌ش بكه‌ن، یان هاوبه‌شیی ئه‌مریكا وه‌ك پێویست بكه‌ن له‌دابینكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ دابینكردنی ئاسایش له‌جیهاندا، ئه‌وا ئه‌مریكا ئه‌و نییه‌ته‌ی نییه له ئه‌وروپا دوور بكه‌وێته‌وه‌و ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا، هه‌م شكۆ و هه‌یبه‌تی رۆژئاو بگێڕێته‌وه، هه‌میش رێگه نه‌دات سیستمی جیهانی به‌و ئاسته كۆتایی بێت كه بڵێن گه‌یشتووینه‌ته قۆناخی پۆست سیستمی جیهانی له ئێستادا.