توركیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ... له به‌رنامه‌ی كۆنفڕانسی میوشندا
February 20, 2017
وتار و بیروڕا
توركیا له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌شی كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی تازه‌ی هه‌ڵگرتووه، به‌تایبه‌تی نزیكبوونه‌وه و رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ رووسیا كه ئه‌مه‌ش به‌و مانایه ئاماژه‌ی پێكراوه كه توركیا خه‌ریكه له ناتۆ دوور ده‌كه‌وێته‌وه، یانیش توركیا گه‌یشتۆته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ته‌نیا به هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ رووسیا (نه‌ك وه‌ك ئه‌ندامێكی ناتۆ) ده‌توانێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی له‌شه‌ڕی سووریا یه‌كلایی بكاته‌وه، كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ناتۆ ده‌سته‌وه‌ستانه له ئاستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سووریا و ئه‌وه‌ی ناتۆ پێی وابوو (هیچ چاره‌سه‌ریكی سه‌ربازی بۆ كێشه‌ی سووریا نییه)، به‌ڵام ئه‌وه‌تا رووسیا ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی كرد‌و توانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ده‌سه‌ڵاتدا بهێڵێته‌وه و سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی به‌ده‌ست بهێنێت.
سه‌باره‌ت به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش راپۆرته‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه له ئێستادا بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت كه قۆناخی پۆست رۆژئاوا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ربكه‌وێت، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی ئه‌وروپا دوودڵه له‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و سووریا به‌تایبه‌تی هه‌ڵبگرێت و ئه‌مریكاش خۆی خستۆته لاوه ، به‌مه‌ش بۆشاییه‌ك دروست بووه‌و به‌ئاسانی له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانی دیكه (رووسیا) پڕكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌كی لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئایا رووسیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سووریا ده‌ستێوه‌ردانی كردووه؟ یان له‌و كاته‌ی هه‌ستی كرد خه‌ریكه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ڕووخێت، ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی كرد؟ له‌مه‌ش زیاتر ئایا كاتێك رووسیا ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له سووریا ئه‌نجامدا، بۆ ئه‌وه بوو له تیرۆریستانی داعش بدات، یان یه‌كه‌مجار ئۆپۆزسیۆنی سووریای بۆردوومان كرد؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه واقیعی شه‌ڕی سووریا ده‌یداته‌وه و به ئاشكرا ئه‌وه ده‌رده‌خات كه رووسیا كاتێك ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی كرد كه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر لێواری رووخاندا بوو، هه‌ر بۆیه هێزه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا پێش ئه‌وه‌ی له تیرۆریستانی داعش بده‌ن، له ئۆپۆزسیونی سووریایان دا بۆ ئه‌وه‌ی رێگه نه‌ده‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بڕووخێت، ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه سه‌ربازییه‌ی رووسیا له كاتیكدا بوو كه ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ناتۆ به راشكاوی رایانده‌گه‌یاند ( هیچ چاره‌سه‌رێكی سه‌ربازی بۆ كێشه‌ی سووریا بوونی نییه)، به‌ڵام هه‌ر له‌و كاته‌دا رووسیا و هاوپه‌یمانه‌كانی درێژه‌یان به كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانی خۆیاندا‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مانه‌وه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د بارودۆخه‌كه‌یان یه‌كلایی كرده‌وه. بۆیه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا راپۆرته‌كه ده‌پرسێت: ( ئایا ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه ئێستا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له قۆناخی پۆست رۆژئاوادایه؟) راشكاوانه‌تر مانای ئه‌وه‌یه ئایا رووسیا و هاوپه‌یمانه‌كانی نه‌بوونه‌ته ئه‌و میحوه‌ره‌ی كه بێ به‌شداریی رۆژئاوا، خۆیان چۆن بیانه‌وێت كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه. له‌مه‌ش زیاتر راپۆرته‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه ده‌كاته‌وه كه هێزه كانی رووسیا به ئاشكرا بۆردۆمانی قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌یان كردووه، به‌ڵام ئایا له‌سه‌ر ئه‌م پێشێلكارییانه، سیستمی نێوده‌وڵه‌تی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی هه‌بووه؟ له‌مه‌ش خراپتر هێزه‌كانی رووسیا له گرتنه‌وه‌ی (حه‌له‌ب)دا كۆمه‌ڵكوژییه‌كی هێجگار گه‌وره‌یان كرد، له‌مه‌شیاندا ئایا هیچ لایه‌ك ده‌ستێوه‌ردانی كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه رابگیرێت، یان ئایا هیچ لایه‌ك رایگه‌یاند، ئه‌وه ژینۆسایدهو ئه‌نجامدراوه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت، ئایا سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له قۆناخی پۆست سیستمی جیهانی به‌ڕێوه ناچێت؟
دیاره رووسیا ته‌نیا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یان سووریا، بنه‌ماكانی ئاسایش و سیستمی جیهانی پێشێل نه‌كردووه، به‌ڵكو له ئۆكرانیاش كۆمه‌ڵێك پرانسیپی گرنگی ئاسایشی ئه‌وروپای پێشیلكردووهو ئه‌و سزایانهشی له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فتارانه‌ی خرایه سه‌ر رووسیا، نه‌ك هه‌ر كاریگه‌ری له‌سه‌ر رووسیا نه‌بووه، به‌ڵكو بوونه فاكته‌ری ئه‌وه‌ی كه رووسیا یه‌ك خاڵی رێككه‌وتنی (مینسك) جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌مه‌ش پێمان ده‌ڵێت كه رووسیا ئێستا وه‌ك سۆپه‌ر پاوه‌ر له جیهاندا ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ده‌یكات، به‌ڵام پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه كاتێك ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ رووسیا رێكده‌كه‌وێت، ئایا رێككه‌وتنی رووسیا و ئه‌مریكا چ ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی تازه به سیستمی جیهانی ده‌به‌خشێت؟ له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌شدا راپۆرته‌كه به‌وجۆره وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه: ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و رووسیا رێكبكه‌ون، مانای ئه‌وه‌یه سه‌رده‌مێكی تازه‌ی رۆڵی هێزه گه‌وره‌كان دێتهوهپێش، به‌وه‌ی هێزه گه‌وره‌كان ده‌توانن چاره‌نووسی هێزه گچكه‌كان دیاری بكه‌ن و سیستمی جیهانی هیچ بایه‌خێكی نامێنێت، واته هێز ده‌بێته فاكته‌ری یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان، نه‌ك یاسا و رێسای نێوده‌وڵه‌تی له چوارچێوه‌ی سیستمی جیهانیدا، ئه‌م مه‌ترسییه وای له زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا كردووه، (پێش ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ده‌ستبه‌كاربێت، هۆشداری ئه‌وه بده‌ن) كه ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كییانه‌ی سیستمی نێوده‌وڵه‌تی و ئاسایشی ئه‌وروپای له‌سه‌ر دامه‌زراوه، به رێككه‌وتنی نێوان رووسیا و ئه‌مریكا هینده‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ڵایسانی شه‌ڕێكی دیكه خۆش ده‌كات، هینده نابێته هۆكارێك بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی له جیهاندا.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌ترسییانه‌ی ئه‌وروپا و رۆژئاوا له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پرسیار ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌و ئاسته بێت كه ده‌سته‌وه‌ستان بن له‌ئاستی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان و به‌مه‌ش بۆشاییه‌ك دروست بووبێت و رووسیا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌ئاسانی بتوانن پڕی بكه‌نه‌وه، ئایا ئایندهی ئازادی و دیموكراتی و سه‌قامگیری له‌م ناوچه‌یه به‌ره‌و كام ئاراسته هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت؟ بێگومان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له‌وانه‌یه ره‌فتاره‌كانی حكومه‌تی توركیا دوای كوده‌تاكه‌ی ته‌مموزی 2016 بیداته‌وه و پێمان بڵێت، به‌ره‌و شێوازی حوكمڕانیی پۆتین له رووسیا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت و زه‌مینه‌یه‌ك دروست ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیرییه‌كی فراوان بۆ ده‌سه‌ڵاته ئهسۆریتاریانیزمهكان بێته‌ئاراوه و جارێكی دیكه چاره‌نووسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به چه‌ند رژێمیكی دیكتاتۆری بسپێرێته‌وه.