درۆ و چه‌واشه‌كاریی پۆپۆلیست وه‌ك مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر دیموكراتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی
February 19, 2017
وتار و بیروڕا
ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌و ده‌ستنیشانكردنه ورد و به‌رزه‌ی راپۆرته‌كه‌ی میوشن بۆ ئاسایشی جیهان بده‌ین، ئه‌وا راپۆرته‌كه ئه‌و راستییه‌ی به راشكاوی بۆ هه‌موو جیهان ئاشكراكردووه، كاتێك درۆ و چه‌واشه‌كاریی پۆپۆلیست ده‌بێته به‌شێك له سیاسه‌تی هه‌ر وڵاتێكی دیموكراتی، ئه‌وا سیستمه‌كه و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و وڵاته په‌كی ده‌كه‌وێت و ژینگه‌یه‌كی ترس و درۆی ئه‌وتۆ دروست ده‌بێت كه هاووڵاتیان له سیستمی سیاسیی خۆیان به گومان بن. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی سیستمی سیاسی و دامه‌زراوه‌كانی وڵات نه‌توانن به ئاستی چاوه‌ڕوانیی هاووڵاتیان، وه‌ڵامی خۆیان له حكومه‌ت و سیستمه سیاسییه‌كه‌ی خۆیان وه‌ربگرن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره له‌سه‌ر ئاستی كۆنفڕانسێكی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌كادیمی و سیاسی جیهانی وه‌ك كۆنگره‌ی میوشن به راشكاوی ئه‌و راستییه ئاشكرا بكرێت كه حزب و سه‌ركرده پۆپۆلیسته‌كان ، دژی هه‌موو بنه‌ماكانی سیستمی لیبڕاڵ دیموكراتی و دژی كه‌لتووری مودێڕنه‌ن و ئامانجیان ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌و كۆڵگه و توخمانه ژێرپێ بنێن كه سیستمی دیموكراتی و لیبڕاڵی و قۆناخی مۆدێڕنیته‌ی له‌سه‌ر بونیادنراوه.
پێدانی ئه‌وله‌وییه‌ت به مه‌ترسیی (درۆ و چه‌واشه‌كاریی پۆپۆلیست) له‌سه‌ر شكۆی ده‌وڵه‌ت و ئاینده‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه ئازاده‌كانی جیهان، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه بره‌ودان به سیاسه‌تی درۆ و چه‌واشه‌كاری باشترین ژینگه‌یه بۆ گه‌شه‌كردنی فیكری تیرۆریستی و توندڕۆیی له رۆژئاوا، به‌دیوێكی دیكه‌دا ئه‌م راپۆرته پێمان ده‌ڵێت: (درۆ و چه‌واشه‌كاریی پۆپۆلیسته‌كان له مه‌ترسیی فیكری تیرۆریستی داعش ترسناكتره)، سه‌باره‌ت به‌م مه‌ترسییه سه‌رۆكی پێشووی ئه‌ڵمانیا یواخیم گاوك له گوتاری كۆتاییهاتنی پۆسته‌كه‌ی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م مه‌ترسییه له‌سه‌ر دیموكراتییه‌كانی رۆژئاوا ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: (گرنگه ئه‌وه‌مان له‌یاد بێت، كاتێك شتێك وه‌ك راستی وه‌رده‌گرین، یان پێمانوایه راستییه، ئه‌گه‌ر نیوه‌ڕاستی بێت، یان ته‌فسیرێكی چه‌واشه‌كارانه بێت له‌به‌ر رۆشنانی تیۆری پیلانگێڕیدا، هه‌موو ئه‌مانه‌ش وه‌ك راستی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، ئه‌وا رێگه بۆ سه‌ركه‌وتنی دیماگۆژییه‌كان و ئۆتۆكراته‌كان ته‌خت ده‌بێت و به‌ئاسانی ده‌گه‌نه ده‌سه‌ڵات).
پرسیاری گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه: بۆچی راپۆرتی كۆنگره‌ی میوشن، ئه‌وله‌وییه‌تی داوه به مه‌ترسیی سیاسه‌تی درۆ و چه‌واشه‌كاریی پۆپۆلیسته‌كان، به‌ڵام ئه‌وله‌وییه‌تی نه‌داوه به مه‌ترسیی بڵاوبونه‌وه‌ی فیكری داعش له ژینگه‌ی سیاسیی ئه‌وروپای رۆژئاوادا؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره گرنگه به‌چه‌ند خاڵێك هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین:
1- له‌ساڵی 2007ـه‌وه وڵاتانی رۆژئاوا به ئه‌مریكاشه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌ڵاوسانێكی گه‌وره‌ی ئابووری بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی داهاتی تاكه‌كه‌س له 2007 تا ئێستا ، ئه‌گه‌ر به‌ره‌و خواره‌وه داشكانی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیبێت، ئه‌وا بۆ سه‌ره‌وه‌ش هه‌ڵنه‌كشاوه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی هاووڵاتی هه‌ست به مه‌غدوورییه‌ت بكات، ئه‌م مه‌غدوورییه‌ته له‌لایه‌ن پۆپۆلیسته‌كانه‌وه قۆزتراوه‌ته‌وه بۆ دژایه‌تیی دیموكراتی و دروشمی دژایه‌تی دژی هاتنی كۆچبه‌ران بۆ رۆژئاوا، به‌بێ ئه‌وه‌ی پۆپۆلیسته‌كان هیچ هه‌وڵێكیان دابێت، یان به‌شداری بكه‌ن له چاره‌سه‌كردنی ئه‌و هه‌ڵاوسانه ئابوورییه‌ی كه رووبه‌ڕووی رۆژئاوا بۆته‌وه، به‌ڵكو كاریان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، هه‌ڵاوسانی ئابووری به‌كاربهێنن بۆ ئامانجه سیاسییه‌كانیان، ئه‌وجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵاوسانی ئابووری بوونی هه‌یه، ئه‌وا پۆپۆلیسته‌كان ئه‌م راستییه‌یان چه‌واشه‌كردووه بۆ ئامانجه سیاسییه‌كانی خۆیان، هاوكات له‌گه‌ڵ راپه‌ڕینه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بیش له 2011 كه هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و خۆپیشاندانانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نایه‌كسانی و كه‌مته‌رخه‌میی رژێمه عه‌ره‌بییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وا باڵی سه‌له‌فی جیهادی قیتالی له‌ناو ره‌وه‌ندی عه‌ره‌بی له رۆژئاوا ژینگه‌یه‌كی له‌باری بۆ دروست بوو كه دروشمی (ئیسلام چاره‌سه‌ره له‌بری دیموكراتی) به‌رزبكاته‌وه، له‌مه‌ش زیاتر به سوودوه‌رگرتن له لاساییكردنه‌وه‌ی پۆپۆلیسته‌كانی رۆژئاوا ده‌ستیان كرد به خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌چوارچێوه‌ی یاساكانی ئازادی راده‌ربڕین و چالاكیی سیاسیی سیستمی لیبڕاڵ دیموكراتیدا و به ئاشكرا دروشمی (شه‌ریعه‌ت بۆ به‌ریتانیا و هۆڵه‌ندا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیاو ... هتد) به‌رز بكه‌نه‌وه، له‌مه‌ش زیاتر باڵی سه‌له‌فی جیهادی قیتالی توانی له‌م ژینگه له‌باره‌دا، تیرۆریست و توندڕۆی ناوخۆ له ئه‌وروپا دروست بكات و ره‌وانه‌ی سووریا و عێراق و لیبیایان بكات بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ریزه‌كانی داعشه‌وه.
2- به‌شێكی زۆر له بیرمه‌ندان و توێژه‌ران كه كار له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی فیكری توندڕۆیی سه‌له‌فی جیهادی قیتالی له رۆژئاوا ده‌كه‌ن، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه له‌دوای راپه‌ڕینه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی له ساڵی 2011وه، ئاراسته و شێوازی كاركردنی باڵی سه‌له‌فی قیتالی له رۆژئاوا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، پێش ئه‌م به‌رواره شێوازی كاركردنی باڵی سه‌له‌فی جیهادی له رۆژئاوا شێوازێكی هه‌ره‌می ستوونی هه‌بووه، ئه‌مه‌ش واته ئه‌ندامانی لایه‌نه سه‌له‌فییه‌كان مه‌رجه‌عێكیان هه‌بووه‌و له‌و مه‌رجه‌عه‌وه رێنماییان بۆ ده‌هاته‌خواره‌وه، به‌ڵام له‌دوای ساڵی 2011 شێوازی كاركردنی سه‌له‌فییه جیهادییه‌كان گۆڕاوه بۆ شێوازێكی ئاسۆیی، ئه‌مه‌ش واته هه‌ر ئه‌ندامێكی ناو ته‌یاری سه‌له‌فی جیهادی جێگه‌ی مه‌رجه‌عه‌كه‌ی پێشووی گرتۆته‌وه و رێنمایی و فه‌توای خۆی به گرووپه‌كه‌ی خۆی داوه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان نه‌توانن به ئاسانی چاودێری ئه‌و خه‌ڵكه توندڕۆیانه بكه‌ن و ئه‌وانیش به‌ئاسانی گه‌شه بكه‌ن و هه‌روه‌ها به ئاسانی كاری تیرۆریستی له وڵاتانی رۆژئاوا ئه‌نجام بده‌ن، تیرۆریسته‌كانیش هه‌موو ئه‌م كار‌و چالاكییانه‌ی خۆیان له‌ناو ئه‌و ژینگه ئاڵۆزه‌ی دژ به دیموكراتییه بشارنه‌وه كه پۆپۆلیسته‌كان دروستیان كردووه. له‌مه‌ش زیاتر جارێكی دیكه پۆپۆلیسته‌كان، ده‌رهاویشته‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی فیكری سه‌له‌فی جیهادییان له ئه‌وروپا و رۆژئاوا به‌كارهێناوه‌ته‌وه بۆ دژایه‌تی كۆچبه‌ران و داخورانی بنه‌ماكانی مودێڕنه و لیبڕاڵیزم له رۆژئاوادا.
كه‌واته ئه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته پێمان ده‌ڵێت و هۆشداریمان سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كانی درۆ و چه‌واشه‌كاریی پۆپۆلیست له كۆمه‌ڵگه پێده‌دات، ئه‌وه‌یه كه له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا درۆ و چه‌واشه‌كاریی پۆپۆلیست بووه به‌شێك له سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته، ئه‌وا ژینگه‌یه‌كی له‌بار له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه دروست ده‌بێت بۆ گه‌شه‌كردنی فیكری توندڕۆیی و زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ كاری تیرۆریستی، هه‌ر بۆیه‌شه له راپۆرتی ساڵی 2017 ی كۆنگره‌ی میوشن ئه‌وله‌وییه‌ت دراوه به مه‌ترسیی سیاسه‌تی درۆ و چه‌واشه‌كارانه‌ی پۆپۆلیست وه‌ك دیارده‌یه‌كی ترسناكتر له‌و مه‌ترسییانه‌ی تیرۆریستانی داعش له كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژئاوا دروستی ده‌كات. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌م كۆنگره‌یه ساڵانه وه‌ك پلاتفۆرمێك قسه له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئاسایشی جیهانی ده‌كات، له ئێستاشدا گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر كۆتاییهاتنی رۆژئاوا و كۆتاییهاتنی سیستمی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌و ژینگه ناته‌ندروست و ترسناكه‌یه كه پۆپۆلیسته‌كان له سیستمه لیبڕاڵ دیموكراته‌كاندا دروستیان كردووه.