كونفرانسى ميونيخ بؤ ئاسايش

كونفرانسى ميونيخ بؤ ئاسايش
لە ساڵی‮ ‬1963وە بە بەردەوامی‮ ‬كۆنفرانسی‮ ‬ساڵانە لە شاری‮ ‬میونیخ لە ئەڵمانیا سەبارەت بە ئاسایشی‮ ‬جیهان دەبەسترێت،‮ ‬كە بە گەورەترین گردبوونەوەی‮ ‬جیهانی‮ ‬دەناسرێت‮. ‬لەم چل ساڵەی‮ ‬دواییشدا كۆنفرانسی‮ ‬میونیخ بۆ ئاسایش بووە بە نەدوەیەكی‮ ‬سەربەخۆ بۆ گۆڕینەوەی‮ ‬بیروڕا و بۆچوونەكانیان لەلایەن داڕێژەران و بڕیاردەرانی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬جیهانییەوە‮.‬
ساڵانە لەم كۆبوونەوەیەدا‮ ‬350‮ ‬تا‮ ‬500‮ ‬كەسایەتی‮ ‬لە‮ ‬70‮ ‬دەوڵەتەوە لە سەرانسەری‮ ‬جیهاندا پێكەوە كۆدەبنەوە بۆ دیبەیتێكی‮ ‬چڕوپڕ‮ ‬سەبارەت بە بارودۆخی‮ ‬ئێستا و داهاتووی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬جیهان و ئاستەنگەكانی‮ ‬بەرامبەری‮.‬ بەشداربووان جگە لە سەرۆكی‮ ‬وڵاتان و سەرۆك حكوومەتەكانیان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان،‮ ‬وەزیر و ئەندام پەرلەمان و نوێنەرانی‮ ‬بەرزی‮ ‬سوپای‮ ‬وڵاتان و زاناو كۆمەڵگەی‮ ‬مەدەنی‮ ‬و بازرگان و میدیاش داوەت دەكرێن‮.‬
سێ ساڵە كوردیش لە رێگەی‮ "سەرۆك بارزانی‮"‬یەوە بەشداری‮ ‬ئەو كۆنفرانسە گرنگە دەكات،‮ ‬ئەویش بەهۆی‮ ‬پێگەی‮ ‬گرنگی‮ ‬كورد و بایەخی‮ ‬نە تەنها لە ناوچەكە بەڵكو لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست و جیهانیشدا،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬كە ئەمڕۆ لە سەر زەوینەی‮ ‬واقیع بە هەموو توانایەكیەوە شەڕی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬داعش دەكات‮.‬
دیدارەكانی‮ ‬سەرۆك بارزانیش لەو ئاستە بەرزانەدا كە لەگەڵ سیاسەتمەدار و كاربەدەستە گرنگەكانی‮ ‬جیهان دەیكات هەر ئەو راستییە دەسەلمێنێت كە ئیدی‮ ‬چارەسەری‮ ‬ئاشتی‮ ‬و سەقامگیری‮ ‬لە ناوچەكەدا بە بێ كورد ناكرێ و نابێت نادیدە بگیرێت‮. ‬
ئێستا جیهان لە رۆڵی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و لە پێگە و بایەخی‮ ‬كورد گەیشتووە لە ناوچەكەدا،‮ ‬بەڵام بەداخەوە لە ئاستی‮ ‬ناوخۆدا ئەم راستییانە بەشێوەیەكی‮ ‬ئەرێنی‮ ‬لەنێو حزبە سیاسییەكاندا رەنگی‮ ‬نەداوەتەوە و لە بایەخی‮ ‬ئەم دۆخە لە بارە و گەورەیی‮ ‬ئەو گۆڕانكارییانەی‮ ‬كە بە رێگەوەن لە ناوچەكەدا رووبدات،‮ ‬تێناگەن و‮ ‬یەكڕیزییەكی‮ ‬پێویست پێكەوە نیشان نادەن كە بۆ ئەم دۆخەی‮ ‬ئێستا لەهەموو شتێك گرنگترە‮.‬
بۆیە ئیدی‮ ‬كاتی‮ ‬ئەوە هاتووە حزبەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان مەسەلە گرنگە چارەنووسسازەكان بخەنە پێش بەرژەوەندی‮ ‬تەسكی‮ ‬حزبی‮ ‬و ململانێی‮ ‬نێوخۆییەوە و بەرامبەر ئەم ساتە مێژووییە ئەركی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬خۆیان بەجێبهێنن وەك نەتەوەیەك پێكەوە خۆیان نیشانی‮ ‬جیهان و بڕیار بەدەستان بدەن‮.‬
ئێستا كە جیهان لە بایەخ و رۆڵی‮ ‬كورد دەگات و وەك دەوڵەتێكی‮ ‬دیفاكتۆ مامەڵەمان لەگەڵ دەكات،‮ ‬بۆ دەبێ لەنێو خۆماندا پێچەوانەكەی‮ ‬نیشان بدەین و سوود لەو مۆڵەتە رەخساوە وەرنەگرین و ئەم هەلەش لە دەست خۆمان نەدەین‮.‬
ئەمەش بەو مانایە نایەت كە كێشەكانی‮ ‬ناوخۆ نادیدە بگرین و چارەسەری‮ ‬بۆ پەیدا نەكەین و كۆمەڵگەیەكی‮ ‬شارستانی‮ ‬و دیموكرات بنیات نەنێین كە تاكی‮ ‬كورد تێیدا بە خۆشگوزەرانی‮ ‬و ئاسوودەییەوە تێیدا نەژی‮.‬
بەڵام دەبێ ئەو راستییەشمان هەمیشە لەبەر چاو بێت كە هەموو ئەم هیوایانە نایەتە دی‮ ‬تا خاوەن دەوڵەتی‮ ‬خۆمان نەبین‮.‬
Top