گرنگی حزبی دیموكراتی و جەماوەری بۆ پرۆسەی سەربەخۆیی
February 12, 2017
وتار و بیروڕا
ئه‌م بۆچوونه‌ی پۆپه‌ر بۆ هه‌موو ئه‌و بیروبۆچوونانه راسته كه خۆیان وه‌ك ئایدیۆلۆژیا پیرۆز ده‌كه‌ن، ئه‌وجا ئه‌و بیروبۆچوونانه (ئیسلامی بێت، یان عه‌له‌مانی، یان كاتێك دیموكراتی ده‌گۆڕێت بۆ ئایدیۆلۆژیایه‌كی دیاریكراو)، له‌مه‌ش زیاتر كاتێك پێشكه‌وتنه‌كانی زانستی وه‌ك ئایدیۆلۆژیا به ئاستی ئایین پیرۆز ده‌كرێت، وه‌ك پێشكه‌وتنه‌كانی ئێستای شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژیا، هه‌موو ئه‌مانه له‌بری ئه‌وه‌ی ببنه هۆكارێك بۆ دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه، ده‌بنه هۆكارێك بۆ به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان و دروستكردنی ئاژاوه‌و پاشاگه‌ردانی له كۆمه‌ڵگه‌دا.
به‌پێی ئامارێك كه له ژماره‌ی مانگه‌كانی ئاب و ئه‌یلوولی 2016ی گۆڤاری فۆرین ئه‌فێرز بڵاوكراوه‌ته‌وه، یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشان له‌ماوه‌ی شه‌ڕی سارددا ، نزیكه‌ی 7-10 ملیار دۆلاری بۆ دامه‌زراندن و پشتگیری له حزبه چه‌پ و شیوعییه‌كان له جیهاندا خه‌رجكردووه، له‌به‌رامبه‌ردا عه‌ره‌بستانی سعودیه له ساڵی 1980 – 2016، نزیكه‌ی 100 ملیار دۆلاری بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی فیكری وه‌هابی و سه‌له‌فی ئیسلامی خه‌رجكردووه.
پرسیاری گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا ئامانج له دروستكردنی حزبی ئایدیۆلۆژی ئه‌وجا (ئیسلامی، یان چه‌پ و شیوعی) له‌لایه‌ن سعودیه و یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشانه‌وه بۆ چ ئامانجێك بووه‌و بۆچی ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌یان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو بیروبۆچوونه خه‌رجكردووه؟ بێگومان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئه‌وه‌یه ئه‌و حزبانه‌ی به پشتیگیری ده‌ره‌كی له‌چوارچێوه‌ی ئایدیۆلۆژیه‌تێكی دیاریكراو له‌وڵاتانی دیكه دروست ده‌كرێت، ئامانج لێیان ئه‌وه نییه كه وه‌ڵامی خواست و داواكاری هاووڵاتیانی خۆیان بده‌نه‌وه، به‌ڵكو زیاتر نوێنه‌رایه‌تی ئیراده‌یه‌كی ده‌ره‌كی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ئایدیۆلۆژیه‌تێكی ده‌ره‌كی به‌سه‌ر هاووڵاتیانی خۆیاندا به شێوازی جۆراوجۆر فه‌رزبكه‌ن. زۆر جار به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی قۆناخ و هه‌ڵكشان و داكشانی ئه‌و جۆره ئایدیۆلۆژییانه له ناوچه‌كه‌و جیهان، ئه‌و حزبانه‌ش هه‌ڵكشان و داكشانی جه‌ماوه‌ری به خۆیانه‌وه ده‌بینن، ئه‌مه له شه‌ست و حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو دیارده‌یه‌كی به‌رچاوی هه‌موو حزبه چه‌پ و شیوعییه‌كانی جیهان بووه، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه كه ئایدیۆلۆژیه‌تی كۆمۆنیستی رووی له‌داكشان كردووه، حزبه چه‌پ و شیوعییه‌كانیش رووبه‌ڕووی هه‌مان دیارده‌ی داكشانی جه‌ماوه‌ری بوونه‌ته‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته بۆ ئێستای حزبه ئیسلامییه‌كانیش راسته، به‌تایبه‌تی دوای سه‌ركه‌وتنی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له توركیا و هه‌روه‌ها دوای راپه‌ڕینه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له 2011 و گه‌یشتنی ئیخوان موسلمین به ده‌سه‌ڵات له میسر‌و سه‌ركه‌وتنی حزبی نه‌هزه‌ی ئیسلامی له تونس، ئه‌وانیش جۆرێك له هه‌ڵكشان، یان زیادبوونی مه‌دی جه‌ماوه‌ریان به خۆیانه‌وه بینی، به‌ڵام شكستی ئیخوان و ناسه‌قامگیریی حوكمڕانیی تونس و دووركه‌وتنه‌وه‌ی حزبی داد‌و گه‌شه‌پێدانی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی حزبه ئیسلامییه‌كانیش له ناوچه‌كه‌و كوردستانیش روو له داكشانێكی گه‌وره بكه‌ن و له كوردستاندا ئێستا هه‌ست به‌و مه‌ترسییه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر لایه‌نه ئیسلامییه‌كان خۆیان له‌به‌ره‌یه‌ك، یان له لیستێكی هاوبه‌شدا رێكنه‌خه‌ن، زیاتر گۆشه‌گیر ده‌بن و جه‌ماوه‌ریان لێ دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه حزبی ئایدیۆلۆژی بڕوای به چه‌مكی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به مانای سیستمی دیموكراتی و لیبڕاڵی نییه، هه‌ربۆیه كاتێك ئه‌م جۆره حزبانه دێنه ناو پرۆسه‌ی دیموكراتی و ده‌یانه‌وێت ببنه حزبی په‌رله‌مانی و لاسایی حزبه سۆشیال دیموكراته‌كانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م بكه‌نه‌وه، كه به رێگه‌ی هه‌ڵبژاردن چوونه په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵات له حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپای رۆژئاوا، ئه‌وا ئه‌و حزبه ئایدیۆلۆژییانه‌ی وڵاتانی هاوشێوه‌ی ئێمه، لاسایی ئه‌و حزبانه‌ی ئه‌وروپایان پێناكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه حزبه چه‌پ و ماركسی و كرێكارییه‌كانی ئه‌وروپای رۆژئاوا، له‌ناو ژینگه‌ی دیموكراتیی ئه‌و وڵاتانه دروست بوون و بڕوایان به هه‌یكه‌لی ئه‌و ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه هه‌یه كه له‌دوای رێككه‌وتنی ویستیفالیا دامه‌زراوه، بۆیه ئامانجی ئه‌وان گۆڕینی سیستمه سیاسییه‌كه نییه، به‌ڵكو راگرتنی باڵانس و هاوسه‌نگییه له نێوان ده‌رهاویشته نه‌رێنییه‌كانی سه‌رمایه‌داری و تیكه‌ڵاوكردنی هه‌ندێك لایه‌نی باشی سوشیالیستی، هه‌ر بۆیه ده‌بینین له ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپای رۆژئاوا جۆرێك له سۆشیال بۆ هاوكاریی هاووڵاتیانی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام له ئه‌مریكا سیستمی سۆشیال بوونی نییه.
به‌ڵام ئه‌و حزبه ئایدیۆلۆژییانه‌ی له وڵاتی ئێمه‌و وڵاتانی هاوشێوه‌ی ئێمه دروست ده‌كرێن، به‌رهه‌می ژینگه‌ی سیاسیی وڵاته‌كه‌ی خۆیان نین، به‌ڵكو دروستكراون بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری له جۆرێكی دیكه‌ی سیستمی سیاسی بكه‌ن كه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن لاساییكردنه‌وه‌ی سیستمی ده‌وڵه‌تداریی رۆژئاوا نه‌بێت كه مه‌به‌ستیان (ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هاوچه‌رخه)، له‌بری ئه‌مه ئایدیۆلۆژیه‌تی چه‌پ و شیوعییه‌ت بانگه‌شه‌ی بۆ دیكتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا ده‌كرد، ئایدیۆلۆژیه‌تی ئیسلامیش بۆ گێڕانه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت، یان ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ئه‌م حاڵه‌ته له‌وانه‌یه له قۆناخه جیاوازه‌كانی كاری سیاسیی ئه‌و جۆره حزبانه جۆرێك له جیاوازی تێبكه‌وێت، به‌ڵام كه ده‌گه‌نه ده‌سه‌ڵات وه‌ك حزبی شیوعیی كوبا، یان ئیخوان موسلمینی میسر، یان پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی توركیا، به‌ته‌واوه‌تی ئامانجی خۆیان ئاشكرا ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆ نموونه كاسترۆ له كۆتایی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو سیستمێكی كۆمونیستی زۆر رادیكاڵانه‌ی له كوبا پیاده‌كردووه‌و هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه، ئیخوانه‌كانی میسر هه‌ر گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات ئامانجی خۆیان ئاشكرا كرد، له‌هه‌مووشیان گرنگتر حزبی داد‌و گه‌شه پێدانی توركیایه كه ئێستا به ئاشكرا بانگه‌شه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی عوسمانی ده‌كات.
پرسیاری گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م حزبه ئایدیۆلۆژییانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ره‌وتی ژیانی حزبایه‌تی و پرۆسه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئێمه و گه‌لانی هاوشێوه‌ی ئێمه كردووه؟ بێگومان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره واقیعی 50-60 ساڵی رابردووی سیاسیی كوردستان ده‌یداته‌وه‌و به راشكاوی ئه‌و كاریگه‌رییه له‌سه‌ر حزبه سیاسییه دیموكراتی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه.
هه‌ر بۆ نموونه پارتی دیموكراتی كوردستان له ساڵی 1946 وه‌ك به‌ره‌یه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه سیاسییه جیاوازه‌كانی كوردستان (به چه‌پ و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه) دامه‌زرێندرا، ئامانج له دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان هێنده‌ی بۆ رێكخستنی توانای سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كوردستان بوو، هێنده وه‌ك پارتێكی سیاسی نه‌بووه كه به ئایدیۆلۆژیه‌تێكی دیاریكراو كاربكات، ئه‌وه‌ی له حزبه‌كان دیكه پێی ده‌گوترێت رۆشنبیركردنی حزبی (التپقیف الحزبی)، بۆیه پارتی وه‌ك چادرێكی گه‌وره هه‌موو بیروبۆچوونه جیاوازه‌كانی كۆكردبووه‌وه، به‌ڵام ئه‌و كاتیش كه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه پارتی دیموكراتی كوردستان دامه‌زراو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مودیلی حزبی چه‌پ و شیوعی مودێلی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو، له غیابی بارزانی مسته‌فا كه له یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشان ئاواره بوو، په‌تای ئایدیۆلۆژیه‌تی چه‌پ هاته ناو پارتی دیموكراتی كوردستانیش و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانی مسته‌فا له ساڵی 1958 له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و گرێدانی كۆنگره‌ی پارتی، جارێكی دیكه هه‌یكه‌لی پارتی وه‌ك حزبێكی جه‌ماوه‌ری و دیموكراتی رێكخرایه‌وه و شۆڕشی ئه‌یلوولیش هه‌ڵگیرسا، كه نه‌ك ته‌نیا كادر‌و ئه‌ندامه‌كانی پارتی، به‌ڵكو ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان بووه پاڵشت و جه‌ماوه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی ئه‌م شۆڕشه. ئه‌م پارته جه‌ماوه‌رییه ته‌نیا له‌ماوه‌ی كه‌متر له سێ ساڵی رێبه‌رابه‌تیكردنی شۆڕشی ئه‌یلوول، رژێمی ئه‌و كاتی عێراقی ناچار كرد دانوستاندن له‌گه‌ڵ شۆڕشی كوردستان بكات، به‌ڵام ئیدی لێره‌وه لێكترازانی 1964 له‌ناو پارتی دیموكراتی كوردستان رووده‌دات، ئه‌م لێكترازانه بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی له‌بری ئه‌وه‌ی درێژه به‌خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و دیموكراتی بدات، به‌ره‌و شێوازێك له ئایدیۆلۆژیه‌تی چه‌پی (ماوسیتۆنگی) هه‌نگاو هه‌ڵبگرن، ئه‌مه‌ش واته جیاوازیی حزبی شیوعیی عێراقی له رووی ئایدیۆلۆژییه‌وه له‌گه‌ڵ باڵی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه بوو كه ئه‌وانه خۆیان به پێره‌وی ماوسیتۆنگی (ماوی) ده‌ناساندو ئه‌وی دیكه‌یان به پێڕه‌وی ماركسی لینینی، سه‌ره‌نجامیش له‌ناو ژینگه‌ی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی رێكخراوێكی سیاسی به ناوی (رێكخراوی ماركسی لینینی) دروست بوو كه چوارچێوه‌ی خه‌باتی كوردستانی گرێدابووه‌وه به خه‌باتی سه‌رتاسه‌ریی عێراقه‌وه، پاشانیش كه دوای نسكۆی 1975 ئه‌م رێكخراوه بووه به‌شێك له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بانگه‌وازیان بۆ شۆڕش كرد، شۆڕشه‌كه‌یان ناولێنا: (شۆڕشی عێراق) نه‌ك شۆڕشی كوردستان، ئه‌مه‌ش له‌و روانگه‌یه‌وه كه كورد به‌ته‌نیا ناتوانێت رژێمی عێراقی بڕووخێنێت و ده‌بێت هاوخه‌بات بێت له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی. به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ك سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ده‌ره‌وه، ئاراسته‌ی ئایدیۆلۆژییانه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كاڵكرده‌وه و هه‌وڵیدا دروشمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش له شۆڕشی عێراقه‌وه بگۆرێت بۆ شۆڕشی گه‌لی كوردستان و هه‌روه‌ها له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو هه‌وڵیدا كه به‌ته‌واوه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی له‌و ئایدیۆلۆژییه‌ته چه‌په ماركسییه رزگار بكات و به كرده‌یی یه‌كێتی به‌ره‌و حزبێكی جه‌ماوه‌ری و دیموكراتی به‌رێت.
ئه‌مه بووه هۆكاری جۆرێك له لێكتێگه‌یشتنی ته‌واو له نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌ساڵی 1986 دروست بێت و دوای ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئاشتییان ئیمزا كرد، هه‌نگاو بۆ دامه‌زراندنی به‌ره‌ی كوردستانی هه‌ڵبگرن، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به دامه‌زراندنی به‌ره‌ی كوردستانی ده‌كرێت بڵێن هاوشێوه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ساڵی 1946 هه‌موو بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان له بازنه‌یه‌كدا كۆبكرێنه‌وه.
جیاوازیی نێوان دامه‌زراندنی پارتی له 1946 و به‌ره‌ی كوردستانی له‌دوای ساڵی 1987، ئه‌وه بوو حزبه‌كان له ساڵی 1946 هه‌موویان له‌ژێر ناوی پارتی كۆبوونه‌وه، به‌ڵام له‌دوای 1987 حزبه‌كان وه‌ك هه‌یكه‌لی خۆیان مانه‌وه، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌ی كوردستانیدا كۆبوونه‌وه، به‌مه‌ش جارێكی دیكه جۆرێك له هیواو ئومێد بۆ خه‌ڵكی كوردستان گه‌ڕایه‌وه‌و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئایاری 1992 كه به‌پێی یاسای به‌ره‌ی كوردستانی رێژه‌ی 7% بۆ به‌شداریی حزبه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان دانرابوو، بێجگه له پارتی و یه‌كێتی، هیچ حزبێكی دیكه‌ی ئایدیۆلۆژی نه‌یتوانی رێژه‌ی 7% تێپه‌ڕێنێت.