ئەو كوردانەی بەمیزاجی مالیكی هەڵدەپەڕن .. به‌نیازن چی‌یان ده‌ست بكه‌وێت؟
February 8, 2017
وتار و بیروڕا
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر سه‌یری سیستمی سیاسیی عێراق بكه‌ین، راشكاوانه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كابینه‌كه‌ی د.حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌و سیستمه كاتییه ده‌چێت كه جێگه‌ی هه‌موو سیستمی سیاسیی عێراقی گرتۆته‌وه، به‌ڵام ژینگه‌ی ئاڵۆزی ناو به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی عێراق به راده‌یه‌ك ئاڵۆزه، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن كوردستانه‌وه موراعاتی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی نه‌كرێت، له‌وانه‌یه به‌ئاسانی ئه‌و حكومه‌ت بڕووخێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا كاتێك سه‌یری پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عه‌بادی ده‌كه‌ین، ده‌بینین، كوردستان راشكاوانه ئاماده‌باشی ده‌ربڕیوه پشتگیری حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی بكات، له‌هه‌مانكاتدا حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادییش به راشكاوی رایگه‌یاندووه، به‌غدا ته‌نیا له رێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێم رێكده‌خاته‌وه، ئه‌مانه هه‌مووی له كاتێكدان كه به‌شداریی كوردستان له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق له به‌شدارییه‌كی كاراوه بۆته به‌شدارییه‌كی ره‌مزی، په‌رله‌مانی عێراق بۆته ئه‌و شوێنه‌ی كه به ئاشكرا دژی كوردستان و پێشمه‌رگه یاسای تێدا په‌سه‌ند ده‌كرێت، به‌ڵام نه ئه‌و یاسانه‌ی له‌په‌رله‌مانی عێراق دژی كوردستان و پێشمه‌رگه په‌سه‌ند ده‌كرێن، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كوردستان و پێشمه‌رگه هه‌یه، نه كوردستانیش چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه له رێگه‌ی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه پێوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق رێكبخاته‌وه.
ئه‌م هاوكێشه تازه‌یه له‌دوای شه‌ڕی داعش و له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ئازادكردنی موسڵ، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌ی و عێراق و كوردستان پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه، له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه خۆیان وه‌ك دژی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی نیشان ده‌ده‌ن، لێی تێناگه‌ن و به‌وجۆره هاوكێشه‌كه ده‌خوێننه‌وه كه هێشتا پێوه‌ندی نێوان كوردستان و عێراق له چوارچێوه‌ی سیستمه كۆنهكهدایهو پێیانوایه به‌غدا ده‌توانێت ئاراسته‌ی سیاسه‌تی كوردستان دیاری بكات، له‌سه‌ر ئاستی شه‌قامی سیاسیی شیعه‌ش كه تا راده‌یه‌ك خۆیان به براوه‌ی شه‌ڕی دژی داعش ده‌زانن، نه‌ك هه‌ر له‌م هاوكێشه تازه‌یه تێناگه‌ن، به‌ڵكو مه‌زنده‌ی ئه‌وه‌ش ناكه‌ن كه ئێستا پێوه‌ندی نێوان كوردستان و عێراق هاوشێوه‌ی نێوان دوو ده‌وڵه‌ته.
بۆیه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌وانه‌ی به ئه‌قڵییه‌تی شۆڤێنی عه‌ره‌ب (سوننه‌و شیعه) بیرده‌كه‌نه‌وه‌و چاویان به‌سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا هه‌ڵنایه‌ت و ئه‌وانه‌شی له كوردستان خوا سه‌ری لێ تێكداون و دژی سه‌ربه‌خۆیی وڵاتی خۆیان ده‌هۆڵ بۆ مالیكی لێده‌ده‌ن، له‌به‌ره‌یه‌كدا یه‌كیان گرتووه و هه‌رچی پێیان كرابێت، دژی سه‌ربه‌خۆیی و پێشمه‌رگه‌و كوردستان كردوویانه‌و خۆیان كردووه به شایه‌ری ناو كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنه‌كانی سه‌ر به نوری مالیكی و ئه‌وه‌ی خراپ و ناشیرینه به كوردستان و پێشمه‌رگه‌ی ده‌ڵێن.
به‌ڵام بێ ئاگایی و تێنگهیشتنیان له‌م هاوكێشه تازه‌یه، گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه له‌و نهێنییه تێناگه‌ن بۆچی هه‌رێمی كوردستان موراعاتی وه‌زعی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی ده‌كات، یان به‌هه‌موو تێگه‌یشتن و قه‌ناعه‌تی خۆیان ده‌یانه‌وێت خۆیان به‌وجۆره پیشانی خه‌ڵكی كوردستان بده‌ن، به‌وه‌ی ده‌توانن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناچاربكه‌ن پابه‌ندی ئه‌و یاسایانه بێت كه په‌رله‌مانی عێراق ده‌ریان ده‌كات، له كاتیكدا نه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ده‌بێت و نه حكومه‌تی عه‌بادیش ئه‌و مافه به‌خۆی ده‌دات قسه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه بكات، ئه‌و سهرلێتێكچووانهی كوردستان له‌وه تێناگه‌ن، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی عێراق یاسایه‌ك ده‌ربكات و له‌به‌رژه‌وه‌ندی عه‌بادی بێت و كوردستان پێوه‌ی پابه‌ند بێت، ئه‌وه كوردستان زه‌ره‌رده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر له ژێر گوشاردا یاسایه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ده‌ربچێت، ئه‌وا حكومه‌تی عه‌بادی نه‌ك هه‌ر زه‌ره‌ر ده‌كات، به‌ڵكو حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ڕووخێت.
كه‌واته ئه‌م واقیعه تازه‌یه‌ی سیاسه‌ت له نێوان كوردستان و عێراق، ته‌نیا ئه‌مری واقیعێكی لۆكاڵی نێوان حكومه‌تێكی هه‌رێم و ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵی نییه، به‌ڵكو ئه‌مری واقیعی نێوان دوو ده‌وڵه‌ته كه راگه‌یاندنی پێویستی به ژینگه‌یه‌كی له‌بار و پشتگیری نیوده‌وڵه‌تی و تێگه‌یشتنی زیاتر كاره‌كته‌ره سیاسیه‌كانی عه‌ره‌بی عێراقی هه‌یه، له‌م حاڵه‌ته‌شدا ئه‌وانه‌ی له كوردستان خۆیان به دژی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ده‌زانن و به‌ته‌مان له رێگه‌ی مالیكییه‌وه ئه‌و خواسته‌یان بۆ بێته‌دی، پێویسته بزانن كه مالیكی خۆی باش ده‌زانێت ئه‌وه‌ی ئامانجیه‌تی جارێكی دیكه بۆی نایه‌ته‌دی و ئه‌وه‌شی پشتی به مالیكی به‌ستووه، ئه‌گه‌ر زوو به‌ئاگا نه‌یێته‌وه، ئه‌وا هه‌م له به‌ڵێنه‌كانی مالیكی ده‌ستخه‌ڕۆ ده‌بێت و هه‌میش له ناو پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستاندا جێگه‌ی نابێته‌وه.