دابەشنەکردنی عێراق.... سەربەخۆیی کوردستان (۱)
February 6, 2017
وتار و بیروڕا
پێشتر ئەم هاوپەیمانێتییە لە ٣٠/١٠/٢٠١٦دا دەستپێشخەرییەکی کردووە بە ناوی (التحالف الوطنی العراقی للتسویة الوطنیة- هاوپەیمانێتی نیشتمانیی عێراقی بۆ چارەسەری نیشتمانیی). خۆی وەسفی کردووە بەوەی دیدگا و ئیرادەی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نیشتمانیی عێراقییە بۆ چارەسەری نیشتمانی کە ئاشتبوونەوەی عێراقی لێ دەکەوێتەوە. ئامانجیش لە م دەستپێشخەرییە پاراستنی یەکێتی خاکی عێراق و پتەوکردنی ئەو یەکێتییەیە.
ئەو دەستپێشخەرییە کە بۆ چارەسەری کێشەکانی عێراق و بەرپاکردنی ئاشتەواییە، لە ناوەرۆکدا پرۆژەی سەرلەنوێ دروستکردنەوەی عێراقە پاش ئەو هەموو نەهامەتییە لەسەر بناغەی گوتارێکی عاتیفی عێراقچێتی بە روانگەیەکی شیعانە. بۆیە یەکەم پرسیار کە رووبەڕووی خاوەنانی پرۆژەکە دەبێتەوە ئەوەیە کە ئایا بۆ چەندەمین جار ئێمەی کوردستانیان عێراقتان لەگەڵ دروست بکەینەوە و ئێوەی نوخبەی سیاسی عەرەب، بە سوننە و شیعەتانەوە لە خوێنی هەڵدەكێشنەوە و وێرانی دەکەنەوە و سیاسەتی جینۆساید و برسیکردن بەرامبەر گەلەکەمان بەرپا دەکەنەوە؟!