ستراتیژیه‌تی دژی ئیرهاب و توندڕۆیی ئیسلامی، راگرتنی هاوسه‌نگی و رێگرتن له تیرۆری سوننه و شیعه
February 5, 2017
وتار و بیروڕا
له‌ناو هه‌موو جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا، بێجگه له كورد كه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌خاته سه‌رووی مه‌زهه‌ب و ئایینه‌وه، هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه ئه‌وجا (عه‌ره‌بن، یان تورك، یان فارس، ته‌نانه‌ت ئه‌فغانی و پاكستانیش) مه‌زهه‌ب، یان ئایین ده‌خه‌نه سه‌رووی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، ئه‌م هاوكێشه‌یه له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی شاهه‌نشاهی ئێران و كۆماری توركیای ئه‌تاتورك و پان عه‌ره‌بیزمی جه‌مال عه‌بدولناسر، هه‌ندێك گۆڕانكاری به‌سه‌ر هات و هه‌وڵێك هه‌بوو، توركیا وه‌ك ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی تورك و ئێران وه‌ك ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی فارس و پرۆژه‌ی پان عه‌ره‌بیزمی ناسریش ده‌یویست وڵاتانی عه‌ره‌بی له چوارچێوه‌ی ئه‌م پرۆسه كۆبكاته‌وه، به‌ڵام له ئێستادا هاوكێشه‌كه گۆڕاوه و هه‌ستی ئایینی و مه‌زهه‌بگه‌رایی باڵاده‌ستتره به‌سه‌ر هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییدا، ته‌نانه‌ت له توركیا (پێش ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه پرۆسه‌كه له باكووری كوردستان ئاڵۆز بكات)، حكومه‌تی توركیا هه‌وڵیده‌دا كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات، وه‌ك پشتیوانێك بۆ ئه‌و ره‌وته‌ی توركیا كه ده‌یه‌وێت سه‌ركردایه‌تی جیهانی سوننه بكات. توركیا له‌دوای ساڵی 2011 به ئاشكرا پشتگیری هه‌ڵكشانی ره‌وتی ئیخوان موسلمینی له وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كرد و ته‌نانه‌ت كه عه‌بدولفتاح سیسی، محه‌مه‌د مورسی ئیخوان موسلمینی له میسر دوورخسته‌وه، توركیا باڵیۆزی خۆی له قاهیره گه‌ڕانده‌وه، هه‌روه‌ها له ئێرانیش به حوكمی ئه‌وه‌ی كوردی رۆژهه‌ڵات به‌شی زۆریان سوننه مه‌زهه‌بن، كێشه‌ی كورد له روانگه‌ی حكومه‌تی تارانه‌وه تێكه‌ڵاوی كێشه‌ی مه‌زهه‌بی شیعه و سوننه بووه، ئه‌مه له كاتێكدا كورد سوننه بێت، یان شیعه، ئێزدی بێت، یان شه‌به‌ك و كاكه‌یی، كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، نه‌ك كێشه‌ی ئایینی، یان مه‌زهه‌بی، به‌ڵام له روانگه‌ی حكومه‌تی تارانه‌وه به‌و چاوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێران به هه‌مان پێوانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی عێراق و سووریا و توركی عه‌له‌وی و باشووری لوبنان و به‌حرێن و یه‌مه‌نیش ده‌كات. ئه‌مه‌ش سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌تی نه‌گۆڕی كۆماری ئیسلامییه كه ده‌یه‌وێت له‌میانه‌ی هیلال و بازنه‌ی شیعه‌وه، هاوسه‌نگیی هێز له‌سه‌ر ئاستی شیعه‌و سوننه له ناوچه‌كه‌دا دروست بكات.
لایه‌نێكی دیكه‌ی ئه‌م هاوكێشه‌یه نموونه‌ی ده‌وڵه‌تانی سعودیه و كه‌نداو و میسر و سودان و ئوردن و مه‌غریبه، ئه‌م ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر مه‌دی شیعه‌گه‌رایی ئێران وه‌ك سه‌كردایه‌تی عه‌ره‌ب و سوننه ره‌فتار ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ك بڕوابوونی خۆیان، نه بڕوایان به سیستمی دیموكراتی لیبڕاڵی هه‌یه، نه برواشیان به سیستمی ئیسلامی سیاسی خه‌لافه‌تی ئیخوان و قاعیده و داعش‌یش هه‌یه، ئه‌م ده‌وڵه‌تانه ده‌یانه‌وێت له ژێر ناوی پان عه‌ره‌بیزم، ئه‌وجا سیستمه‌كه‌یان كۆماری بێت، یان میرنشین، یان پادشایی، بڕوایان به‌سیستمی ئۆتۆكراتی هه‌یه، هه‌ر بیروبۆچوونێكیش خزمه‌تی ئه‌م ئۆتۆكراتییه بكات، ئه‌وا لای ئه‌و ده‌وڵه‌تانه وه‌ك هه‌ڕه‌شه سه‌یر ناكرێت، ئه‌گه‌ر نه‌بێته مه‌ترسیی راسته‌قینه له‌سه‌ر خودی سیستمه ئۆتۆكراتییه‌كه، هه‌ر بۆ نموونه ئه‌و ئیخوان موسلمینه‌ی میسری برده لێواری هه‌ڵدێر، له‌سایه‌ی حوكمڕانیی حوسنی موباره‌ك گه‌شه‌ی كرد، ئه‌و فیكره وه‌هابییه‌ی كه داعش و قاعیده‌شی دروستكردووه، له‌ژیر سایه‌ی حوكمڕانی پادشایی سعودیه له جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی بڵاو بۆته‌وه، كه‌واته راسته ئه‌و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییانه‌ی خۆیان به هاوپه‌یمانی سعودیه ده‌زانن، دژی سیستمی ئیسلامی سیاسین، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا خوازیاری پیاده‌كردنی سیستمی لیبڕاڵ دیموكراتییش نین.
ئه‌م واقیعه‌ی ئێستا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی ئیسلامی‌دا هه‌یه، له‌لایه‌ك هه‌وڵدانه بۆ دروستكردنی هاوسه‌نگی له‌نێوان شیعه‌و سوننه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ڵكشانی توندڕۆیی و ئیرهابی ئیسلامیی هه‌ردوو مه‌زهه‌بی سوننه‌و شیعه‌یه به‌رامبه‌ر یه‌كتری.
ئه‌وه‌ی له سیاسه‌تی تازه‌ی ئێستای ئیداره‌ی ئه‌مریكا ده‌خوێندرێته‌وه و تا راده‌یه‌كی زۆر له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپاشه‌وه پشتگیری لێده‌كرێت، هه‌وڵدانه بۆ گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی و رێگرتن له توندڕۆیی و تیرۆری ئیسلامی، ئه‌وجا سه‌رچاوه‌كه‌ی مه‌زهه‌بی شیعه بێت، یان سوننه بێت.
كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌تا ئێستا سوودێكی هێجگار زۆری له‌و دیدوتێڕوانینه جیهانییه به‌رامبه‌ر دیارده‌ی تیرۆر و توندڕه‌وی ئیسلامی وه‌رگرتووه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه تیرۆر و توندڕه‌وی ئیسلامی له میانه‌ی قاعیده و داعش و ره‌وتی سه‌له‌فییه‌تی جیهادی قیتالی وه‌ك كاڵایه‌ك به‌به‌ری مه‌زهه‌بی سوننه‌دا بڕاوه، له‌م چوارچێوه‌شدا ئێران هه‌وڵیداوه خۆی بخاته به‌ره‌ی دژی تیرۆری قاعیده و داعش بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وتی فراوانخوازی شیعه‌گه‌رایی خۆی وه‌ك دژایه‌تی تیرۆر و تیرۆریستان په‌ره‌ده‌پۆش بكات و هه‌وڵیداوه وای پیشانبدات كه ده‌مارگیری و توندڕۆیی و تیرۆر ته‌نیا به‌رهه‌می مه‌زهه‌بی سوننه‌یه، به‌ڵام ته‌جره‌به‌ی حزبوڵای لوبنانی و حه‌شدی شه‌عبی عێراق و ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له سووریا له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه وه‌ك شیعه مه‌شق و راهێنیان پێده‌كرێت، ده‌ریخست كه هه‌مان ده‌مارگیری و توندڕۆیی و تیرۆر له‌ناو مه‌زهه‌بی شیعه‌شدا بوونی هه‌یه. كێشه‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئیسلامی سیاسیی سوننه له‌ده‌سه‌ڵاتدا نییه، به‌ڵام ئیسلامی سیاسیی شیعه له عێراق و سووریا و باشووری لوبنان له‌ده‌سه‌ڵاتدان، هه‌ر بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئه‌زموونی حوكمڕانیی ئیخوان موسلمین و مورسی به هاوشێوه‌ی ئه‌زموونی كۆماری ئیسلامی ئێران، له میسر سه‌ركه‌توو بوایه، ئێستا سیستمی ئیخوان موسلمینی میسر، هه‌م له‌لایه‌ن توركیاوه پشتگیری گه‌وره‌ی لێده‌كرا، هه‌میش هه‌وڵده‌درا له‌وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بیش دووباره بكرێته‌وه، ئه‌وكاتیش له‌بری ئه‌وه‌ی داعش و قاعیده ببنه نوێنه‌رایه‌تی حوكمڕانیی سوننه، ئه‌وا نموونه‌ی ئیخوان موسلمینی میسر ده‌بووه نموونه‌ی نوێنه‌رایه‌تیكردنی سوننه، راسته ئیخوان موسلمینیش جۆرێك له ده‌مارگیری و توندڕۆیی ئیسلامی به‌رهه‌ده‌هێنا، به‌ڵام ده‌مارگیری و توندڕۆیی ئیخوان موسلمین به ده‌مارگیری و توندڕۆیی و تیرۆری قاعیده و داعش به‌راورد ناكرێت، به‌ڵكو به هاوشێوه‌ی كۆماری ئیسلامی كه وه‌ك نموونه‌ی ولایه‌تی فه‌قی ده‌یه‌وێت نموونه‌یه‌ك بێت بۆ شیعه، به‌هه‌مان شێوه ئیخوان موسلمینش ده‌بووه نموونه‌یه‌ك بۆ ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب و غه‌یره‌عه‌ره‌بی سوننه.
لێره‌وه هاوكێشه‌كه خۆی به‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ردا دابه‌ش ده‌كات و ئه‌و پرسیارانه ده‌ورووژێنێت: ئایا ده‌مارگیریی توندڕه‌ویی ئیسلامی له ناو هه‌ردوو مه‌زهه‌بی شیعه‌و سوننه كۆتایی پێدێت؟ ئایا هاوسه‌نگی له‌نێوان ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه كه دابه‌ش بوون به‌سه‌ر شیعه‌و سوننه دروست ده‌كرێت؟ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م دوو پرسیاره پێكه‌وه یه‌كتری ته‌واو ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی پێش هه‌موو شت ده‌بێت ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ئه‌وجا خۆیان به‌شیعه بزانن، یان سوننه، وه‌ك ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌و ئامانجه‌ی ده‌وڵه‌ت ببێته‌وه به فاكته‌ر و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی هاوكێشه سیاسییه‌كان و پابه‌ند بن به رێزگرتنی سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تانی ده‌وربه‌ریان. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ست له كاروباری عێراق و سووریا و باشووری لوبنان و یه‌مه‌ن و ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو وه‌رنه‌دات، یان سعودیه هاوكاری سیسی نه‌كات بۆ رووخانی ئیخوان موسلمین و قه‌ته‌ر و توركیا پشتگیری ئیخوان موسلمین نه‌كه‌ن، ئه‌وا جۆرێك له هاوسه‌نگی و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان ده‌ست پێده‌كات. به‌ڵام پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا به‌م ئاراسته‌یه ئه‌م هاوسه‌نگییه دروست ده‌بێته‌وه؟ له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره په‌یوه‌سته به هه‌ڵوێستی وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه له سعودیه‌وه تا مه‌غریب، دیاره له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی سیستمی ئۆتۆكراتییان له سیستمی ئیسلامی سیاسی لا باشتره و به‌م ئاراسته‌یه‌ش ده‌توانن هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌دی شیعه‌گه‌رایی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له خۆیان دووربخه‌نه‌وه، ئه‌وا ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌مریكا و رۆژئاوا بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م هاوسه‌نگییه ده‌یگرنه‌به‌ر، پشتگیری وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ده‌ست ده‌هێنێت، وه‌ك له پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان دۆناڵد ترامپ و شا سه‌لمانی سعودیه و سه‌ردانی شای ئوردن بۆ ئه‌مریكا و پێوه‌ندی نێوان عه‌بدولفتاح سیسی و ترامپ، ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه، ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی نه‌ك هه‌ر ئاماده‌ن پشتگیری گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م هاوسه‌نگییه بكه‌ن، به‌ڵكو ئاماده ده‌بن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ قودس و هه‌وڵه‌كانی نه‌تانیاهۆ بۆ دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێی زیاتر چاوپۆشی ته‌واو بكه‌ن و باسی هیچ شتێك نه‌كه‌ن، له‌مه‌ش زیاتر ببنه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه پرۆسه‌ی ئاشتی له نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین به دڵی ئیسرائیل ته‌واو بێت، نه‌ك فه‌له‌ستین.
ئه‌گه‌ر ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه بگوازینه‌وه بۆ سه‌ر واقیعی سیاسیی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی رۆكێتی بالیستی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه و سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر ئێران‌دا، ئه‌مه ئه‌وه‌ی لێده‌خوێنرێته‌وه، كه ده‌وڵه‌تانی سعودیه و هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌موویان له‌به‌ره‌یه‌كدان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ترامپ و ئێران به‌ته‌نیا كه‌وتۆته به‌ره‌یه‌كه‌وه دژی سیاسه‌ته‌كانی ترامپ. له‌مه‌ش زیاتر ئیداره‌ی ترامپ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كاریگه‌ریی ئێران له‌یه‌مه‌ن كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ناردۆته بابولمه‌نده‌ب و مانۆڕێكی هێزی ده‌ریایی گه‌وره‌یش به هاوكاری فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ئوسترالیا له كه‌نداو ئه‌نجامدرا، هه‌مووشی پیشاندانی ماسوولكه‌ی هێزه به‌رامبه‌ر ئێران. هه‌روه‌ها له سووریاش وێڕای ئه‌وه‌ی ترامپ داوای پلانێكی نوێی سه‌ربازی بۆ تێكشكاندنی داعش له ره‌قه كردووه، به‌ڵام داواشی كردووه كه شێوازی چه‌كداركردنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی سه‌رده‌می ئۆباما چاوی پێدابخشێندرێته‌وه‌و به‌هاوكارییش له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌وڵبدرێت هێزه‌كانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی له سووریا پاشه‌كه‌شه بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر لێره‌وه جارێكی دیكه له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م گۆڕانكارییه خێرایانه هاوكێشه‌كه تازه‌كه بخوێننه‌وه، راشكاوانه ئه‌و راستییه ده‌خوێننه‌وه كه به‌ره‌یه‌كی فراوانی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی به پشتگیری ئه‌مریكا و ناتو و یه‌كێتی ئه‌وروپا له دژی ئێران دروست بووه، دواكاری سه‌ره‌كیشی له ئێران ئه‌وه‌یه:
1- وه‌ك ده‌وڵه‌ت پابه‌ند بێت به سه‌روه‌ریی مولزم و ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروباری وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه به‌بیانووی شیعه گه‌رایی نه‌كات.
2- ده‌ستبه‌ردای شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت بێت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی له‌ده‌ره‌وه‌ی خاكی خۆی، یان دروستكردنی كێشه بۆ وڵاتانی ده‌وره‌به‌ری و ناوچه‌كه.
پرسیاری گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا ئێران ده‌توانێت سه‌باره‌ت به‌م دوو داواكارییه وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی به ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، یان كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بداته‌وه؟ سه‌باره‌ت به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره، چاودێران مه‌زنده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئێران هه‌وڵبدات به خاڵی یه‌كه‌م پابه‌ند بێت و ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆ كه‌مبكاته‌وه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به خاڵی دووه‌میان كه پشتگیری وه‌كیله‌كانیه‌تی بۆ درێژه‌پێدان به شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت، له‌مه‌دا چاودێران دوودڵن و پێیانوایه ئه‌گه‌ر ئێران ده‌ستبه‌رداری شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت بێت، ده‌بێت چاو به هه‌موو سیاسه‌ته‌كانی خۆیدا بخشێنێته‌وه، كه ئه‌مه‌شیان بۆ ئێران كارێكی ئاسان نییه.