هاوبیره‌كانی مالیكی دیالۆگیان گۆریووه بۆ عینادی سیاسی
January 17, 2017
وتار و بیروڕا
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر سه‌یری شوێنكه‌وتووانی ئه‌قڵییه‌تی مالیكی وه‌ك باڵی سیاسیی داعش له پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستاندا بكه‌ین، ده‌بینین ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی داعشه سیاسییه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا هه‌موو به‌هاو یاساكانی كوردستان ده‌كه‌ن به‌چه‌ك و شه‌ڕی حكومه‌تی كوردستانی پێده‌كه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن پێكه‌وه‌ژیان و فره‌حزبی و ئازادی راده‌ربڕین بگۆڕن بۆ ئاژاوه‌و یه‌كتری سڕینه‌وه و خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌دا.
كاتێك له‌ئاكامی فیكری سیاسیی داعشی، یان مالیكی ژینگه‌یه‌كی سیاسیی ئه‌وتۆ دروست ده‌بێت، كه دیموكراتیه‌ت نه‌توانێت ئه‌دای ئه‌ركه‌كانی خۆی بكات، ئه‌وا سیستمی سیاسی ده‌كه‌وێته دووڕیانێكه‌وه، ئه‌ویش یان ئه‌وه‌یه ته‌سلیمی ئیراده‌ی شه‌ڕخوازانه‌ی فیكری هاوشێوه‌ی داعش و مالیكی بێت، یان ئه‌وه‌یه ده‌بێت بیر له‌وه بكاته‌وه كه به‌دیلێك بدۆزیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه دوروبخاته‌وه. بۆ دروورخستنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسییه ئێستا ئه‌مریكاو به‌شی زۆری وڵاتانی رۆژئاوا بیر له ئۆپه‌راسیۆنی پێشوه‌خته preemptive operation ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی هه‌ر كه هه‌ستت به مه‌ترسی كرد، ده‌بێت پێشوه‌خته حیسابی بۆ بكه‌یت و رێگه نه‌ده‌یت ئه‌و مه‌ترسییه دروست بێت.
ئۆپه‌راسیۆنی پێشوه‌خته، یان هه‌وڵدان بۆ روونه‌دانی مه‌ترسی، وه‌ك پرانسیپ نه له‌یاسای نێوده‌وڵه‌تی و نه له‌ناو یاساكانی سیستمی دیموكراتی جێگه‌ی نابێته‌وه، به‌ڵام كاتێك له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی جیهان بگاته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك كۆریای باكوور به‌نیازه هێرشی ئه‌تۆمی بكاته سه‌ر وڵاتێك، ئه‌وا له‌و كاته‌دا و پێش ئه‌وه‌ی كۆریای باكوور مه‌ترسییه‌كه‌ی بكاته راستی، ده‌بێت لێی بدرێت و تواناكانی به‌تاڵ بكرێته‌وه، له‌ناو سیستمی دیموكراتیشدا كاتێك ده‌زگاكانی ئاسایش و هه‌واڵگری ده‌گه‌نه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی گروپێكی سیاسی ده‌یانه‌وێت یاری به‌شكۆی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن، یان ده‌یانه‌وێت به‌رگی نیشتمانپه‌روه‌ری بكه‌ن به‌به‌ری ئامانجی دوژمنان وداگیركه‌رانی كوردستاندا، ئه‌وا پێش ئه‌وه‌ی داگیركه‌ران بگێڕنه‌وه بۆ كوردستان، ده‌بێت ئه‌و لایه‌نه پێوه‌ندیدارانه رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر.
زۆر له‌و خه‌ڵكه به‌ڕێزانه‌ی كه نامۆن به‌دیارده‌ی باڵی سیاسیی فیكری داعشی، یان مالیكی له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستاندا، پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن به دیالۆگ كێشه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپانه، یان ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی به‌وشێوه‌یه بیرده‌كه‌نه‌وه چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه؟ له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره، پرسیارێكی دیكه سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئایا ئه‌و كێشانه چین كه له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستاندا به‌دیالۆگ چاره‌سه‌ر ناكرێن، یان بۆچی له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپ و لایه‌نانه دیالۆگ ده‌گاته بنده‌ست و بێ ئاكام ده‌بێت؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره زنجیره‌ی ئه‌و رووداوانه ده‌یداته‌وه كه له‌دوای دروستبوونی كۆمپانیای وشه له كوردستان هاتوونه‌ته‌ئاراوه. ئه‌و رووداوانه پێمان ده‌ڵێن: له‌دوای دروستبوونی كۆمپانیای وشه‌و پاشانیش بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئیدی له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستاندا شتێك نه‌ماوه پێی بگوترێت دیالۆگ، یان دانوستاندنی سیاسی، له‌بری ئه‌مه دۆڕاندن و بردنه‌وه جێگه‌ی گرتۆته‌وه. راشكاوانه‌تر، یان ئه‌وه‌یه كاتێك بته‌وێت مامه‌ڵه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بكه‌یت، ده‌بێت به‌وه رازی بیت ته‌سلیمی عینادیی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بیت، یان ده‌بێت هه‌ڵوێستێك وه‌ربگریت و سنوورێك بۆ ره‌فتاره‌كانی دابنیت و بزووتنه‌وه‌كه له‌ناو پرۆسه‌كه‌دا خۆی به‌دۆڕاو بزانێت. ئه‌مه له‌كاتێكدا جوانیی پرۆسه‌ی سیاسی، یان دانوستاندن و كۆمپرۆمایز له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی‌دا ئه‌وه‌یه كه هیچ لایه‌ك له لایه‌نه‌كان خۆی به دۆڕاو، یان براوه نه‌زانێت، به‌ڵام ئێستا شێوازی بیركردنه‌وه‌ی سه‌رانی گۆڕان، یان ئه‌وه‌یه هه‌ڵوێستێك وه‌ربگریت، ئه‌وان خۆیان به دۆڕاو بزانن، یان ئه‌وه‌یه ده‌بێت ته‌سلیمی ئه‌وان بێت، له‌ئاكامی ئه‌م سیاسه‌ته ناته‌ندروسته‌شدا ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌وڵنه‌ده‌ن، دیالۆگ و دانوستاندن و كۆمپرۆمایز جێگه‌ی دۆڕاندن و بردنه‌وه بگرێته‌وه، ئه‌وا بێگومان پرۆسه‌ی سیاسی به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌چێت و پاشانیش ئامانجی ئه‌و دوژمن و ناحه‌زانه‌ی كوردستان سه‌رده‌كه‌وێت كه وه‌ك مالیكی بیرده‌كه‌نه‌وه.