سەرەتانی سیاسیی عێراق..ئه‌قڵییه‌تی سیاسیی مالیكییه نه‌ك داعش
January 16, 2017
وتار و بیروڕا
لێره‌دا پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی رۆژنامه‌نووس نید پاركه‌ر ته‌نیا مه‌زنده‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسانه بوو، یان له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع بوونی هه‌بووه‌و ئه‌و وه‌ك رۆژنامه‌نووسێكی راستگۆ ئه‌و واقیعه‌ی پیشانی جیهان داوه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره كریستیان ئامانپور رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی كه‌ناڵی CNN له مانگی حوزه‌یرانی 2013 ده‌یداته‌وه كه له‌میانه‌ی دیمانه‌یه‌كی راسته‌وخۆدا بۆ CNN له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی عێراقی پرسی: ئایا عێراق له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه‌و كۆتایی هاتووه؟- is Iraq unraveling- ، ئاراسته‌كردنی ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن CNN ـه‌وه بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌و مانایه نییه كه CNN گومانی هه‌یه عێراق كۆتایی هاتووه، یان نه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی عێراق له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2013 له‌وه ده‌رچوو بوو كه هیچ كه‌سێك گومانی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانی عێراق هه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌و پرسیاره به‌و مه‌به‌سته‌یه ئاراسته‌ی به‌رپرسانی عێراق ده‌كرا، به‌وه‌ی ئایا كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی عێراق خۆیان دان به‌و راستییه‌دا ده‌نێن كه عێراق له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه‌و كۆتایی هاتووه، یان نییه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌یه سیاسه‌ت و ئه‌قڵیه‌تی خۆیان بگۆڕن و بارودۆخه‌كه راست بكه‌نه‌وه؟ بێگومان وه‌ڵامی كاربه‌ده‌ستانی تیمه‌كه‌ی مالیكی بۆ ئه‌و پرسیارانه ئه‌وه بوو، نه‌خێر عێراق له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵنه‌وه‌شاوه و ئه‌و ئاراسته‌ی له‌سه‌ری ده‌ڕۆین هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات!
به‌ڵام ته‌نیا چه‌ند مانگێگ دوای ئه‌م وه‌ڵامه‌ی كاربه‌ده‌ستانی عێراق بۆ پرسیاری: ئایا عێراق له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه، یان نه؟ ئه‌وه بوو له‌سه‌ره‌تای 2014 داعش وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی خۆی راگه‌یاند، شه‌ش مانگ دوای ئه‌م راگه‌یاندنه موسڵی داگیركرد‌و خه‌لافه‌تی ئیسلامی له سووریا و عێراق راگه‌یاند. كه‌واته زنجیره‌ی ره‌فتار و سیاسه‌ته‌كانی نوری مالیكی له‌ماوه‌ی 2012 – 2014 بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی داعش دروست بێت، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئێمه وه‌ك كورد كه كه‌یفمان به ئه‌قڵییه‌تی سیاسیی نوری مالیكی نایه‌ت، ئۆباڵی دروستبوونی داعش ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی مالیكی، یان ئه‌مه واقیعه‌و كه‌س ناتوانێت نكۆڵی لێ بكات؟ دیاره بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و وتاره‌ی فلیپ گۆردن راوێژكاری ئاسایشی سه‌رۆك ئۆباما تا ساڵی 2015 كه له ئۆكتۆبه‌ری 2016 به‌ناونیشانی (چۆن نه‌خۆشییه‌كه ده‌ستنیشان بكه‌ین، نه‌ك ده‌رهاویشته‌كانی وه‌ك داعش)، گۆردن له‌م وتاره‌یدا راشكاوانه ده‌ستی خستۆته‌سه‌ر ره‌گی برینه‌كه‌و به ئاشكرا ده‌ڵێت هۆكاری دروستبوونی داعش ئه‌و ئه‌قڵییه‌ته سیاسییه بووه كه نوری مالیكی له عێراقدا حوكمڕانی پێكردووه، ئه‌مه‌ش دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش و داگیركردنی موسڵ و راگه‌یاندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی له ئیداره‌ی ئۆباما شاردراوه نه‌بووه، هه‌ربۆیه ئیداره‌ی ئۆباما هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌بوو به‌رامبه‌ر داگیركردنی موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌و مه‌رجی به‌شداریكردنیشی به‌وه گرێدایه‌وه كه ده‌بێت نوری مالیكی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نه‌مێنێت و مافی ئه‌وه‌شی نه‌بێت خۆی كاندید بكاته‌وه.
ئه‌م جه‌ختكردنه‌وه‌ی ئه‌مریكا كه بێگومان هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراقیشه‌وه قبوڵیان كردووه، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تا نوری مالیكی له ناو پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا بێت، ئه‌وجا چ وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران، یان وه‌ك سه‌رۆكی حزبی ده‌عوا كه ئێستا به‌و ناوه چالاكیی سیاسی ده‌كات، ئه‌وا به‌رده‌وام ژینگه‌ی سیاسیی عێرلااق به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه ده‌ڕوات كه ببێته ژینگه‌یه‌كی به‌پیت بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیكری توندڕۆیی رادیكاڵیی ئایدیۆلۆژی جیاواز كه هه‌ر هه‌موویان وه‌ك باڵی سیاسیی داعش هه‌مان ئه‌و ئامانجانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن كه باڵی سه‌ربازی داعشی دروست كردووه.
له‌ماوه‌ی شه‌ڕی دژی داعشدا، مانای وشه‌ی داعش ته‌نیا بریتی نییه له كوتكراوه‌ی (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق و شام)، هه‌روه‌ك نازی-یش ته‌نیا بریتی نییه له سۆشیالیزمی نه‌ته‌وه‌یی(Nationalsozialismus) یان بۆ پارتی نه‌ته‌وه‌یی سۆشیالیزمی كریكارانی ئه‌ڵمانیا، به‌ڵكو نازی له ناو ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی جیهاندا مانایه‌كی دیكه‌ی وه‌رگرتووه‌و ئاماژه‌یه بۆ (ره‌گه‌زپه‌رستی، رێزنه‌گرتنی مافه‌كانی مرۆڤ، دڕندایه‌تی و وه‌حشیگه‌ری و كۆمه‌ڵكوژی و ژینۆساید) بۆیه هه‌ر فیكرێكی سیاسی كه ئه‌و سیفه‌تانه‌ی تێدا بێت، به نازی هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌ئێستاشدا داعش بۆته هاوتای (مه‌زهه‌بگه‌رایی و توندڕه‌وی، ته‌كفیر و وه‌حشیگه‌ری، بڵاوكردنه‌وه‌ی رق و كینه‌و بڕوا نه‌بوون به دیالۆگ و پێكه‌وه‌ژیان)، هه‌ر بۆیه ئێستا له ناوه‌نده‌كانی فیكر و لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی به هاوشێوه‌ی داعش ره‌فتار بكات، ئه‌وا به‌داعش ناوده‌برێت، ئه‌م ئاماژه‌كردنه، ئاماژه‌كردن نییه بۆ ناوه ئه‌سڵییه‌كه‌ی داعش، به‌ڵكو ئاماژه‌یه بۆ هاوشێوه‌یی ره‌فتاره‌كانی ئه‌و لایه‌نه له‌گه‌ڵ ره‌فتاره‌كانی داعشدا.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئه‌گه‌ر داعش ده‌رهاویشته‌ی ئه‌قڵییه‌تی فیتنه‌ی مه‌زهه‌بگه‌رایی مالیكی بێت دژی سوننه، ئه‌وا له بنه‌ڕه‌تدا سه‌ره‌تانی ئه‌م فیتنه‌یه ئه‌قڵییه‌ت و فیكری مالیكییه نه‌ك داعش، ئه‌وجا بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك داعش له رووی سه‌ربازییه‌وه تێكده‌شكێندرێت و جارێكی دیكه له‌سه‌ر ئاستی سیاسی دروست نه‌بێته‌وه، ئه‌وا ده‌بێت هه‌وڵبدرێت ئه‌م سه‌ره‌تانه (ئه‌قڵییه‌ت و فیكری مالیكی) له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا له ریشه‌وه هه‌ڵبكێشێندرێت، ئه‌مه‌ش له پێناوی ئه‌وه‌یه دوای ئه‌وه‌ی داعش له رووی سه‌ربازییه‌وه تێكده‌شكێندرێت، ئه‌و تێكشكاندنه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ پێكه‌وه‌ژیان له‌ناو پێكهاته جیاوازه‌كانی عێراق، نه‌ك ببێته سه‌ره‌تای فیتنه‌یه‌كی دیكه كه دروستبوونی شه‌ڕێكی ناوخۆی خوێناوی شیعه‌و سوننه‌یه كه ئێستا هه‌موو چاودێران ئه‌م مه‌ترسییه وه‌ك مه‌ترسی پله‌یه‌ك و سه‌ره‌كی بۆ دوای داعش له‌به‌رچاو ده‌گرن.
پرسیاری دیكه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌قڵییه‌تی سیاسیی نوری مالیكی ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی عێراق هه‌یه، یان په‌لیهاویشتووه‌و كوردستانیشی گرتۆته‌وه؟ گومانی تێدا نییه نوری مالیكی هه‌وڵیداوه په‌تا و سه‌ره‌تانی ئاژاوه و توندڕه‌وی به شێوازی جۆراوجۆر هه‌نارده‌ی كوردستان بكات و له‌مه‌شدا توانیویه‌تی جۆره هاوپه‌یمانییه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیی كوردستان دروست بكات كه زۆر راشكاوانه رۆڵی باڵی سیاسیی داعش له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستاندا بگێڕن. ئه‌م هه‌وڵه‌ی مالیكی بۆ دروستكردنی باڵی سیاسیی داعش له‌لای سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان شاراوه نییه‌و سه‌رۆك بارزانی له وتاره‌كه‌ی رۆژی 16ی 11ی 2016 له باشیك زۆر راشكاوانه ده‌ستی خسته‌ر سه‌ر ئه‌م مه‌ترسییه‌و گوتی: "ئه‌و لوغمانه‌ی داعش داینابوون، پێشمه‌رگه هه‌ڵیگرتنه‌وه‌و كوردستانی پاك كرده‌وه، ئه‌و لوغمه سیاسییانه‌ی ئێوه‌ش له‌سه‌ر ڕێگای ئێمه داتانناوه، زۆرمان هه‌ڵگرتنه‌وه‌و ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌ڵده‌گرینه‌وه." ئه‌م گوتانه‌ی سه‌رۆك بارزانی راشكاوانه ئاماژه‌یه بۆ بوونی باڵێكی سیاسیی داعش له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستان و ئێستا هه‌وڵێكی جددی له‌سه‌ر ئاستی پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستان له‌ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و باڵه ناچاربێت له‌گه‌ڵ ئه‌مری واقیعی سیاسیی كوردستان مامه‌ڵه بكات، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌وا ئه‌گه‌ر هه‌ر دوای ئه‌قڵییه‌تی نوری مالیكی بكه‌ون و بیانه‌وێت توندڕه‌ویی ئایدیۆلۆژی سیاسی له‌بری فیتنه‌ی مه‌زهه‌بگه‌رایی له‌كوردستان دروست بكه‌ن، ئه‌وا به‌جۆرێكی دیكه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
له‌به‌رامبه‌ردا مه‌ترسیی گه‌وره له‌سه‌ر به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی عێراقه كه زۆر زه‌حمه‌ته بتوانرێت له ژینگه‌ی باڵاده‌ستیی حه‌شدی شه‌عبی شیعه‌دا فیكر‌و ئه‌قڵییه‌تی نوری مالیكی ریشه‌كێش بكرێت، له‌بنه‌ڕه‌تدا حه‌شدی شه‌عبی شیعه بۆ به‌رگریكردن له شیعه دروست بووه، نه‌ك بۆ به‌رگریكردن له‌عێراق، هه‌روه‌ها حه‌شدی شه‌عبی شیعه له‌سه‌ر هه‌مان ریتمی كاردانه‌وه‌ی داعش ئاراسته‌ی خۆی دیاری ده‌كات. هه‌روه‌ك چۆن ئه‌بوئیزرائیل كه یه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی شیعه، زۆر راشكاوانه له موسڵه‌وه رایگه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك په‌رداخێك ئاویشی دابێته ده‌ستی تیرۆریستانی داعش، ئه‌وا كوشتنی حه‌لاڵ ده‌بێت، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه له‌به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی عێراقدا هه‌ردوو باڵی سه‌ربازی و سیاسیی فیكری داعش درێژه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام به دوو شێوه‌ی جیاواز، لای شیعه‌كان وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی شیعه‌و لای سوننه‌كانیش ئه‌گه‌ر داعش‌یش كۆتایی بێت، وه‌ك سه‌له‌فی جیهادی قیتالی به‌رده‌وامیی ده‌بێت.