نەخشەی كوردستان مەدالیای تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش
January 11, 2017
وتار و بیروڕا
1- چۆن داعش به‌م خێراییه سه‌ری هه‌ڵداو خه‌لافه‌تی ئیسلامی راگه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر ئه‌م رووداوه پێشبینی كرابێت؟
2- ئه‌و هۆكارانه چین ئه‌فسانه‌ی داعشی دروستكردووه‌و هیچ هێزێك ناتوانێت له‌سه‌ر زه‌وی تێكی بشكێنێت؟
3- ئایا ده‌كرێت سوود له‌چ ئه‌زموونێك وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهان بتوانن بڕیار بده‌ن و سنوورێك بۆ داعش دابنرێت؟
سه‌ركرده‌كانی داعش كه به‌شی زۆریان ئه‌فسه‌رو سه‌ربازانی رژێمی پێشووی به‌عسی عێراق بوون، به‌شی ئه‌وه ئه‌زموونیان هه‌بوو كه ئه‌گه‌ر په‌لاماری كوردستان بده‌ن و رووبه‌ڕووی هێزی پێشمه‌رگه ببنه‌وه تێكده‌شكێن، به‌ڵام بێ وه‌ڵامیی جیهان بۆ ئه‌و سێ پرسیاره‌و سه‌ركه‌تنه یه‌ك به‌دوایه‌كه گه‌وره‌كانیان، سه‌ركرده‌كانی داعشی به‌جۆرێك غروور كرد كه بیر له هێرشكردنه سه‌ر كوردستانیش بكه‌نه‌وه. له‌گه‌ڵ هێرشكردنیان بۆ سه‌ر كوردستان، راسته له‌سه‌ره‌تادا توانییان هه‌ندێك پێشڕه‌وی بكه‌ن و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستانیش داگیربكه‌ن، به‌ڵام كه سه‌رۆك بارزانی بریاری شه‌ڕی مان و نه‌مانی دا، ئیدی هه‌موو شتێك گۆڕا، هه‌روه‌ك چۆن كه قوسه‌تنتین بڕیاری دا له رۆماوه به‌ره‌و قوسه‌تنتین جووڵا، ئیدی هه‌موو شتێك گۆڕا. به‌هه‌مان شێوه كه مسعود بارزانی بڕیاری شه‌ڕی مان و نه‌مانی دژی تیرۆریستانی داعش دا، ئیدی هه‌موو شتێك گۆڕاو وه‌ڵامی ئه‌و سێ پرسیاره كه جیهان به‌ده‌ستیه‌وه دۆشدامابوو، درانه‌وه‌و به‌جیهانی راگه‌یاند، ئه‌فسانه‌ی داعش به‌تاڵ ده‌كرێته‌وه و هێزێك هه‌یه كه ناوی پێشمه‌رگه‌یه‌و ده‌توانێت له‌سه‌ر زه‌وی تیرۆریستانی داعش تێك بشكێنێت. هه‌ر ئه‌مه‌ش جیهانی گه‌یانده ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی بڵێن (كوردستان سپارتای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌و ده‌بێت له‌به‌ر قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه رێز له كوردستان بگیرێت.)
ئه‌م وه‌رچه‌رخانه‌ی ئیراده‌ی پێشمه‌رگه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش دروستی كرد، بووه سه‌ره‌تای بڕیاری ئیداره‌ی باراك ئۆباما بۆ هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه به رێگه‌ی هێزی ئاسمانی، دابینكردنی هاوكاری هێزی ئاسمانی بۆ پێشمه‌رگه بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له راگرتنی هێرشه‌كانی داعشه‌وه به‌ره‌و تێكشكاندنی داعش هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت، ئه‌مه‌ش بووه بنه‌مایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له 11ی سێپته‌مبه‌ری 2014 ستراتیژیه‌تی دژی تیرۆریستانی داعش له‌لایه‌ن باراك ئۆباما و له‌ژێر ناونیشانی تێكشكاندن و له‌ریشه‌هه‌ڵكێشانی داعش (destruction and degrade ISIS ) رابگه‌یه‌نێت و هه‌ردوای راگه‌یاندنی ئه‌م ستراتیژیه‌ته‌ش رۆژی 12ی ئه‌یلوولی 2014 سه‌ردانی هه‌ولێری كرد، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه دوای كه‌متر له 40 رۆژ له بڕیاره‌كه‌ی بارزانی و به‌رگری قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه، جیهان به‌گشتی و ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش گه‌یشتنه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی بێجگه له پشتگیری پێشمه‌رگه هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه نییه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی تیرۆریستانی داعش تێك بشكێنرێت، له‌مه‌ش زیاتر بێجگه له پێشمه‌رگه هیچ سوپایه‌ك له‌م جیهانه‌دا بوونی نییه كه بتوانێت دیارده‌ی فره‌كه‌لتووری و فره‌ئایینی له‌ئێستادا بكاته سه‌رچاوه‌ی هێز بۆ لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه. بۆیه ته‌نیا ئه‌م دوو تایبه‌تمه‌ندییه‌ی پێشمه‌رگه (تێكشكاندنی تیرۆریستان له‌سه‌ر زه‌وی و دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی سیاسی بۆ لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان) ستراتیژیه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌تێكشكاندنی داعش و له‌ریشه‌هه‌ڵكێشانی فیكری داعش پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه كوردستانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مری واقیعی ئه‌زموونی دیموكراتی، گۆڕا بۆ كوردستانی ئه‌مری واقیعی تێكشكاندنی تیرۆریستان و له‌ریشه‌هه‌ڵكێشانی فیكری داعش.
پرسیاری گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئایا پێناسه‌ی ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت، له‌پێش هێرشی داعش بۆ سه‌ر كوردستان و دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر كوردستان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره مامه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی دژی داعش و ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیوده‌وڵه‌تی ده‌یده‌نه‌وه، كه له‌دوای 2ی ئابی 2014ـه‌وه چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كوردستان رۆژ له‌دوای رۆژ له‌هه‌ڵكشاندایه.
پرسیاری دیكه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌م بایه‌خ و گرنگییه‌ی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه له‌و ئاسته‌دایه، بۆچی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌فه‌رمی پشتگیری كوردستان ناكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نێت و ببێته ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش ئه‌و وه‌رچه‌رخانه خێرا‌و به‌رده‌وامانه ده‌یداته‌وه كه له بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رووده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها به‌هه‌مان ئاستیش ستراتیژیه‌ت و سیاسه‌تی ئه‌مریكاش به‌رامبه‌ر ئه‌و وه‌رچه‌رخانه خێرا‌و به‌رده‌وامانه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش بیر له‌وه ده‌كرێته‌وه چۆن سیستمی جیهانی گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا بهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ واقیعی ئێستای جیهانی بگونجێت. بۆیه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا كه كوردستان بۆته سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی تیكشكاندنی تیرۆریستانی داعش و ژینگه‌یه‌كی سیاسی بۆ پاراستنی به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی، ئه‌وا هه‌موو جیهان چاوی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئیراده‌ی پێشمه‌رگه‌و سه‌ركردایه‌تی بارزانی كۆپی بكاته‌وه و له‌شه‌ڕی دژی تیرۆر و له‌ریشه‌هه‌ڵكێشانی فیكری توندڕه‌وی سه‌ركه‌وتنی پێ به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وا كوردستان ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه به‌بێ دانپێدانان بۆ هاوتای ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و سه‌رۆكی كوردستانیش نه‌ك هه‌ر وه‌ك سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵكو وه‌ك سیمبولی تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش و دروستكه‌ری ژینگه‌ی سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی سه‌یرده‌كرێت و نه‌ریتێكی تازه‌ی دیپلۆماتی له‌ئاستیدا پیاده ده‌كه‌ن، كه‌پێشتر بۆ هیچ سه‌رۆكێك نه‌كراوه، هه‌روه‌ك چۆن سه‌رۆك ئۆلان له هه‌ولێر بارزانی له‌ئامێز گرت و له ریازیش شا سه‌لمانی پادشای سعودیه له پێشوازیی بارزانی پیشانی دا، ئه‌مانه هه‌مووی پێمان ده‌ڵێن ئێستا نه‌خشه‌ی كوردستان بۆته هێماو مه‌دالیای تێكشكاندن و له ریشه‌هه‌ڵكێشانی فیكری داعش، كه ئێستا ئه‌م دوو ئامانجه ئه‌وله‌وییه‌تی سیاسه‌تی هه‌موو ده‌وڵه‌تانی جیهانی ئازاده.