كوردستان .. جوگرافیای سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی
January 10, 2017
وتار و بیروڕا
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه وادیاره به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌یه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و بانگه‌شانه یه‌ك ده‌گرنه‌وه كه تیمه‌كه‌ی دۆناڵد وه‌ك چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا پیشانی ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تیش له‌و خاڵه‌دا كه زۆر به‌جددی جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا چیدیكه خۆی سه‌رقاڵ ناكات به بونیادنانه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی ده‌وه‌ڵه‌تانی فاشیل، یان هه‌ردوو پرۆسه‌ی بونیادنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه، له‌بری ئه‌وه پشتگیری هاوپه‌یمانه راسته‌قینه‌كانیان ده‌كه‌ن و به‌هێزیان ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌م چوارچێوه گشتییه زیاتر هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌وا توێژینه‌وه‌كه‌ی پرسی راگرتنی باڵاس جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، ئه‌مریكا زیاتر له 4-6 ترڵیۆن دۆلاری بۆ عێراق و ئه‌فغانستان خه‌رجكردووه‌و ده‌یان هه‌زار كوژار و برینداری داوه، به‌ڵام ئه‌م خه‌رجی و قوربانییانه نه‌ك هه‌ر پێگه‌و نفوزی ئه‌مریكایان به‌هێز نه‌كردووه، به‌ڵكو بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه پێگه‌و نفوزی جێۆپۆلتیكی ئه‌مریكا بێته‌خواره‌وه. دیاره بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته بێ ئاكامه، تیمه‌كه‌ی ترامپ خه‌ریكی داڕشتنی ستراتیژیه‌تێكی دیكه‌ن، كه كۆكراوه‌ی ره‌هه‌نده‌كانی له‌وه‌دا خۆی به‌رجه‌سته ده‌كات، ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك توانی سه‌قامگیری و حوكمڕانی و به‌رهه‌مهێنانی سه‌قامگیری و دروستكردنی ژینگه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانی نه‌بێت، ئه‌وا باشتره وه‌ك پۆلیس چاودێری بكه‌یت، له‌كاتیكدا سه‌رپێچی ده‌كات و ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ناوخۆی وڵات و ده‌وربه‌ری راسته‌وخۆ به‌رپه‌رچ بدرێته‌وه و ته‌مبێ بكرێت.
له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هیچ جۆرێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكادا نابێت كه هێزێكی سه‌ره‌كی ئه‌وجا (ئێران بێت، یان توركیا، یان سعودیه، یان ئیسرائیل) ببێته ته‌نیا سۆپه‌ر پاوه‌ری هه‌رێمی، به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا له‌وه‌دایه جۆرێك له هاوسه‌نگی له‌نێوان سعودیه‌و ئێران له‌لایه‌ك و ئێران و توركیا له‌لایه‌كی دیكه هه‌بێت، راگرتنی ئه‌م هاوسه‌نگییه خۆی له‌خۆیدا سنوورێك بۆ ئامانجه فراوانخوازییه‌كانی ئێران داده‌نێت كه خۆی له فراوانخوازی شیعه‌گه‌رایی ده‌بینێته‌وه، هه‌روه‌ها سنوورێكیش بۆ گه‌شه‌ی ناوخۆی رادیكاڵیزمی ئیسلامی سوننه له ناوچه‌كه داده‌نێت. بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌شه‌ڕی نێوان مه‌زهه‌بگه‌رایی نێوان شیعه‌و سوننه بهێنرێت كه له‌حاڵی حازردا ئه‌م شه‌ڕه به‌شێوه‌ی شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت له‌لایه‌ن هێزه گه‌وره‌كانی ناوچه‌كه‌وه زه‌مینه‌ی بۆ خۆش ده‌كرێت و راشكاوانه‌تریش له گۆره‌پانی شه‌ڕی ئێستای سووریاشدا به ئاشكرا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه.
كه‌واته له‌هاوكێشه‌ی راگرتنی باڵانس له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه بۆ سیاسه‌تی ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به جیهان به‌گشتی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی، پرۆسه‌كه پێویستی به‌وه‌یه كه له‌ناو سنووره ته‌قلیدییه‌كان ده‌وڵه‌تانی هاوشێوه‌ی عێراق و سووریا كه ئێستا له‌ناوخۆدا ده‌ستكاریكردنیان ئاسانه، جارێكی دیكه سنووره‌كان هه‌موار بكرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه عێراق و ئێرانی شیعه نه‌بنه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر توركیا، یان عێراق و سووریا و ئێران كه هه‌رسێكیان شیعه‌ن، نه‌بنه كه‌وانه‌ی شیعه به‌ده‌وری سعودیه‌دا و لغاوگیری بكه‌ن، یان به‌دیوێكی دیكه‌دا ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و كه‌نداو ناچار نه‌بن ببنه هاوپه‌یمانی ئیسرائیل و باڵاده‌ستیی ته‌واو له‌ناوچه‌كه په‌یدا بكه‌ن. له‌م بازنه‌یه‌شدا هاوسه‌نگی هێز به‌لای كام به‌ره‌یه‌دا بشكێته‌وه، زه‌مینه‌ی شه‌ڕی مه‌زهه‌بگه‌رایی شیعه‌و سوننه و رادیكاڵیه‌تی ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی شیعه‌و سوننه توندتر‌و زیاتر ده‌كات و ناوچه‌كه‌ش زیاتر به‌ره‌و ئاژاوه‌و ناسه‌قامگیری ده‌بات.
له‌ناو ئه‌م هاوكێشه تازه‌یه‌دا، پێده‌چێت وه‌ك سیناتۆر تیدكرۆزی كۆماری ئاماژه‌ی پێكردووه، ناوچه‌كه پێویستی به دروستبوونی چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی تازه‌یه، مه‌به‌ستیش له چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی تازه، واته كۆمه‌ڵه ده‌وڵه‌تێك كه بچووكتر بن له ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانی ناوچه‌كه وه‌ك عێراق و سعودیه و توركیا، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی دروست ده‌بن له‌قۆناخی یه‌كه‌مدا له‌و ده‌وڵه‌تانه دروست ده‌كرێن كه ئێستا زه‌مینه‌ی ئه‌و ده‌ستكاریكردنه‌یان هه‌یه وه‌ك (عێراق و سووریا و یه‌مه‌ن و لیبیا)، به‌ڵام عێراق و سووریا زه‌مینه‌یان بۆ ئه‌و ده‌ستكاریكردنه له‌بارتره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ده‌ستكاریكردنی ئه‌م چه‌ند وڵاته‌ش باڵانسی هێز وه‌ك پێویست دروست نه‌بوو، ئه‌وا بۆ دووباره راستكردنه‌وه‌ی باڵانسی هێز، سنووری هیچ ده‌وڵه‌تێك له‌ناوه‌وه به پیرۆزی نامێنێته‌وه.
به‌شێكی زۆر له دیپلۆماتكار و پسپۆڕان، عێراق به باشترین پێگه ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ستراتیژه تازه‌یه له‌وێوه ده‌ست پێبكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له‌عێراق زه‌مینه‌ی جیابوونه‌وه‌یه‌كی ئاشتییانه‌ی به ئاستێك ره‌خساندووه كه له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌ئاسانی قبووڵ ده‌كرێت، له‌مه‌ش زیاتر هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌تی ئه‌مری واقیع، پێویستی به دووباره پرۆسه‌ی بونیادنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت، یان بونیادنانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه نییه، له‌به‌رامبه‌ریشدا عێراقی عه‌ره‌بی ئه‌گه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی ئێران، یان هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌ی دراوسێ رابگیرێت، ئه‌وا له عێراق خۆی هێنده ئیمكانیه‌تی مرۆیی و ماددی هه‌یه كه له بونیادنانه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كان و هه‌ردوو پرۆسه‌ی بونیادنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه پێویستی به هاریكاری ده‌ره‌كی نه‌بێت.
به‌ڵام به حوكمی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كورستان ژینگه‌یه‌كی له‌باری به‌راورد به به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی عێراق بۆ پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی هه‌یه، هه‌روه‌ها ژینگه‌یه‌كی سیاسیی ئه‌وتۆی فه‌راهه‌م كردووه كه توندڕۆیی ناوخۆیی تێدا به‌رهه‌م نایه‌ت، به‌تایبه‌تی له‌نێوان ئایین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كاندا، ئه‌وا پێگه‌ی جوگرافی كوردستان ده‌بێته وێستگه‌ی یه‌كه‌م، یان پایته‌ختی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه پێویسته له ئه‌مساڵ و له‌ساڵانی داهاتوو له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه بێته‌ئاراوه، ئه‌مه‌ش دروست كوردستان وه‌ك به‌لجیكا له‌ناو ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتی ئه‌وروپاو هه‌ولێر وه‌ك بروكسل له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وێنا ده‌كات.