خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی: سنورە دەستكردەكان ..100ساڵی سایكس پیكۆ سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان و فیدڕاڵی بۆ عێراقی عه‌ره‌بی
December 28, 2016
وتار و بیروڕا
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك دوو ده‌وڵه‌تی هاوسێ هاوپه‌یمانی به‌هێزی ئه‌مریكا بن
ئامۆژگای واشنتۆن بۆ دیراساتی نزیك ئه‌م هه‌فته‌یه نامیلكه‌یه‌كی 98 لاپه‌ڕه‌یی به‌ناونیشانی: (سنووره ده‌ستكرده‌كان... 100ساڵی سایكس-پیكۆ.. The Lines That Bind: 100Years of Sykes-Picot ) بڵاوكردۆته‌وه و له‌لایه‌ن پڕۆفیسۆر ئه‌ندریۆ تالبه‌ر توێژه‌ری باڵا له پرۆگرامی سیاسه‌تی عه‌ره‌بی و تایبه‌تمه‌ند له‌سه‌ر سیاسه‌تی سووریا‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ئامۆژگای واشنتۆن سه‌رپه‌رستی كراوه‌و ژماره‌یه‌ك توێژه‌رو ئه‌كادیمیی تایبه‌تمه‌ند له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه به‌شدارییان تێدا كردووه. له‌به‌ر گرنگیی ئه‌م توێژینه‌وانه كه وه‌ك پێشنیارێكه بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كوردستان و عێراق، به گرنگمان زانی پوخته‌یه‌كی بۆ خوێنه‌رانمان بڵاو بكه‌ینه‌وه.
ئه‌ندریۆ تالبه‌ر تایبه‌تمه‌ند له‌سه‌ر سووریا‌و سیاسه‌تی عه‌ره‌بی:
ده‌بێت ئه‌مریكا به‌رنامه‌یه‌كی سه‌ركه‌تووی سه‌ربازی
یان به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی پراكتیكی بۆ چاره‌سه‌ر هه‌بێت
پڕۆفیسۆر ئه‌ندریۆ تالبه‌ر كه له‌مانگی نیسانی 2016 سه‌رپه‌رشتی په‌نێڵێكی كردووه به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 100ساڵ به‌سه‌ر سایكس پیكۆ-دا، له‌و كاته‌وه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پرۆگرامه‌ی كردووه كه ئه‌م نامیلكه 98 لاپه‌ڕه‌یه‌ی لێ به‌رهه‌م هاتووه‌و وه‌ك پرۆسه‌یه‌ك ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه كاتی ئه‌وه هاتووه سایكس پیكۆ كۆتایی بێت، پڕۆفسیۆر تالبه‌ر كه پێشه‌كیی ئه‌م نامیلكه‌یه‌ی نووسیوه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه به‌وه ده‌كات ئێستا زۆربه‌ی خه‌ڵك باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سایكس پیكۆ وه‌ك ئه‌و رێككه‌وتنه نهێنییه‌ی له‌نێوان به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا بۆ دابه‌شكردنی میراتی عوسمانی گرێدرابوو، ئێستا له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و، ئه‌م رێككه‌وتنه نه‌یتوانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هاوچه‌رخ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست بكات. هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌وڵه‌تانه كه بوونه ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانیش راسته‌خۆ له‌لایه‌ن پاریس و له‌نده‌نه‌وه ئاراسته ده‌كران، ئه‌مه‌ش وایكرد ده‌سته‌بژێری قه‌ومی عه‌ره‌بی هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه رۆژئاوا به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌یاندا باڵاده‌سته، ئه‌مه بووه هۆكاری گه‌شه‌سه‌ندنی فیكری قه‌ومی عه‌ره‌بی و هه‌وڵدان بۆ یه‌كگرتن، هه‌روه‌ك یه‌كگرتنی نێوان میسر‌و سووریا له‌ساڵانی 1958-1961 ئه‌مه‌ش هه‌وڵێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی پان عه‌ره‌بیزم جێگه‌ی سایكس پیكۆ بگرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش سه‌ری نه‌گرت و هه‌ڵوه‌شایه‌وه. پاش هاتنی داعش و راگه‌یاندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی كه به ته‌واوه‌تی بارودۆخی ناوچه‌كه‌ی گۆڕی، بیر له‌وه ده‌كرێته‌وه كه سستمێكی دیكه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێته‌ئاراوه، له‌ئێستاشدا كه رۆژ له‌دوای رۆژ بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت، كاتی ئه‌وه هاتووه كه ئه‌مریكا بیر له‌وه بكاته‌وه كه یان به‌رنامه‌یه‌كی سه‌ربازیی سه‌ركه‌تووی هه‌بێت، یان به‌رنامه‌یه‌كی سیاسیی پراكتكی هه‌بێت كه توانای جێبه‌جیكردنی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت.
پڕۆفیسۆر مایكل نایتس تایبه‌تمه‌ند له‌سه‌ر كاروباری ئاسایش و سه‌ربازیی عێراق و ئێران و ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو:
سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان و فیدڕاڵیزم بۆ عێراقی عه‌ره‌بی
له‌ده‌ستپێكی وتاره‌كه‌یدا پڕۆفیسۆر مایكل نایت به‌مجۆره پێناسه‌ی عێراق ده‌كات: "ئه‌م خاكه‌ی ئێستا پێی ده‌گوترێت عێراق، ته‌نانه‌ت ده‌رهاویشته‌ی ته‌واوی رێككه‌وتنی سایكس پیكۆش نییه." له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی رێككه‌وتنی سایكس پیكۆ عێراق ته‌نیا ویلایه‌تی به‌غداو به‌سرای ده‌گرته‌وه‌و ئه‌م به‌شه‌ش به‌ر به‌ریتانیا كه‌وتبوو، به‌ڵام دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی پاشان ویلایه‌تی موسڵی پێوه لكێنرا"، هه‌ربۆیه عێراقیش وه‌ك هه‌ر یه‌كه له ده‌وڵه‌تانی سعودیه‌و توركیا دوای كۆتایی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی دروستكراوه له‌ماوه‌ی ساڵانی 1921 تا 1930 سنووره‌كانی به‌ته‌واوه‌تی دیاری كراوه.
له‌ناو ئه‌م ده‌وڵه‌ته به‌زۆر دروستكراوه‌دا كۆمه‌ڵێك پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بگه‌رای جیاواز پێكه‌وه كۆكراونه‌ته‌وه‌و هه‌مووشیان له‌لایه‌ن حكومه‌تێكه‌وه حوكمڕانی كراون كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م مۆزائیكه ئاڵۆزه له‌خۆی ناگرێت، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه له‌عێراقدا فره‌یی هه‌یه، به‌ڵام نوێنه‌رایه‌تی نییه ) Diversity Without Representation).
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا پڕۆفیسۆر نایتس باس له‌وه ده‌كات له‌ساڵی 2014 ـه‌وه كه داعش موسڵی داگیركرد‌و پاشان خه‌لافه‌تی ئیسلامی راگه‌یاند، له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه به‌ئاشكرا رایانگه‌یاند كه دامه‌زراندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی داعش دوایین بزمار بوو كه له‌تابووتی سایكس پیكۆ درا، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی له‌لایه‌ن داعشه‌وه، سایكس پیكۆ كۆتایی هاتووه، بۆیه پرسیاری سه‌ره‌كی و گرنگ كه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌یورووژێنێت ئه‌وه‌یه:
1- ئایا ئه‌مریكا چۆن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ سروشت و فۆرمی ئاینده‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق رێكده‌خاته‌وه؟
2- ئایا سوور ده‌بێت له‌سه‌ر سیاسه‌تی (یه‌ك عێراق) یان پشتگیری له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات؟
3- ئایا چاوه‌رێی عێراقییه‌كان ده‌كات خۆیان رێكبكه‌ون و به‌رنامه بۆ خۆیان دابنێن؟
توێژینه‌وه‌كه بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه، ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا ده‌خاته به‌رده‌م دووڕیانێكی چاره‌سه‌رو له‌و خاڵه‌وه ده‌ست پێده‌كات كه ده‌بێت ئیداره‌ی داهاتوو ئاسانكاری له‌نێوان كورد‌و به‌غدا بكات، به‌ڵام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق و گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری له‌كوردستانه‌وه ده‌ست پێبكات، له‌مباره‌وه راشكاوانه نووسیویه‌تی: "مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان باشترین خاڵه بۆ ده‌ستپێكردنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كوردستان خاڵی هه‌ره گه‌وره‌و سه‌قه‌تی عێراقه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندیه‌وه وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی دروستكراو “artificial state,” ئه‌مه‌ش وه‌ك توێژینه‌وه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م خاڵه گه‌وره‌و سه‌قه‌ته كه لكاندنی كوردستانه به‌عێراقه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت و كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت، ئه‌وا چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی عێراقی عه‌ره‌بی زۆر ئاسان ده‌بێت. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشانه ده‌كات كه له‌میانه‌ی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق و ده‌وڵه‌تانی دراوسێ به‌تایبه‌تی (توركیا و ئێران) دروست ده‌بێت، ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی به‌مجۆره ده‌ستنیشان كردووه:
• ده‌بێت ئه‌مریكا دیدو بۆچوونێكی گرنگ و راشكاوانه‌ی به‌رامبه‌ر ئاینده‌ی عێراق هه‌بێت، به‌ڵام نابێت هه‌وڵبدات دۆسێی چاره‌نووسی ئاینده‌ی عێراق فه‌رز بكات، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌ركی ئه‌مریكایه پارێزگاری له سنووره‌كانی ئێستای عێراق بكات بۆ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك نه‌توانێت بیگۆڕێت، به‌ڵام كاتێك له‌ناو سنووره‌كانی عێراقدا خودی عێراقییه‌كان دیالۆگ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناوخۆی عێراقدا سنووره‌كان هه‌موار بكه‌نه‌وه‌و كراوه‌بن بۆ جیابوونه‌وه‌ی ئاشتییانه، ئه‌وا نابێت چیتر ئه‌مریكا پێداگیری له‌سیاسه‌تی (یه‌ك عێراق ) بكات، هه‌روه‌ها نابێت له‌خودی عێراقییه‌كان زیاتر خه‌می یه‌كپارچه‌یی عێراقی هه‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌وڵه‌كانی به‌و ئاراسته‌یه چڕبكاته‌وه كه ده‌وڵه‌تی عێراق و كوردستان دوو هاوپه‌یمانی به‌هێزی ئه‌مریكا بن.
• كوردستانی عێراق له‌ماوه‌ی ساڵانی 1991-2003 له رووی كارگێڕییه‌وه سه‌ربه‌خۆ بووه‌و پێوه‌ندی به عێراقه‌وه نه‌بووه، ئه‌و پشكه‌ش كه له‌بودجه‌ی عێراق له‌دوای ساڵی 2003 له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه، هه‌مان ئه‌و پشكه‌یه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌چوارچێوه‌ی پرۆگرامی نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك به‌پێی بڕیاری 986 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌نه‌وتی عێراق بۆ كورد ته‌رخان كراوه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراقه‌وه ئه‌و پشكه بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كراوه، هه‌وره‌ها كورد ریفراندۆمی له‌دوای ساڵی 2003 ئه‌نجامداوه‌و هه‌موویان ده‌نگیان به‌و ئاراسته‌یه داوه كه كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵی بێت، یان دوو ده‌وڵه‌تی دراوسێی یه‌كتری بن؟ له‌مباره‌وه راپۆرته‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته ئه‌مریكا بۆ جیابوونه‌وه‌ی كوردستان له‌عێراق رۆڵی ناوبژیوانێكی پراكتیكی بگێڕێت، ده‌بێت خۆی زامنی ئه‌وه بكات كه عێراق و كوردستان وه‌ك دوو ده‌وڵه‌تی دراوسێی یه‌كتری ده‌بنه دوو هاوپه‌یمانی نزیكی ئه‌مریكا.
• سه‌باره‌ت به پرسی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كه توێژینه‌وه‌كه به (ناوچه‌ی تێكه‌ڵی كێشه‌له‌سه‌ر) ناوی بردووه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی له‌وناوچانه له‌گه‌ڵ كورد ده‌ژین و ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه(KRG) كۆنتڕۆڵ كراونه‌ته‌وه، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆیان نابێت ئه‌گه‌ر داوابكه‌ن ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه كۆنتڕۆڵ بكرێته‌وه، بۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بێت ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه خاوه‌نی تێڕوانینێكی راشكاوانه بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌زموونێكی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئه‌م ناوچانه، بۆیه ئه‌مریكا ده‌بێت رۆڵی ناوبژیوانێكی راستگۆ و جێگه‌ی متمانه‌ی هه‌مووان بگێڕێت و هه‌وڵێكی هه‌مه‌لایه‌نه بخاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ته‌واو بۆ ئه‌و ناوچه جێناكۆكانه بدۆزێته‌وه، به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركووكیشه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێت هاوكار بێت بۆ دروستكردنی گه‌ره‌نتی بۆ پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه جیاوازه‌كان له‌و ناوچانه‌دا. له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌و ناوچانه ده‌ژین و له‌ئێستادا دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانن، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر كران، ئه‌وه‌ش كۆتایی دێت. بۆیه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی راست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان بكرێت، ئه‌وا ئاماژه زۆرن بۆ ئه‌وه‌ی به‌غداش به‌م جیابوونه‌وه ئاشتییانه‌یه‌ی كوردستان رازی بێت.
• توركیا دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توركیا گه‌یشتۆته قه‌ناعه‌ت ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كوردستان كه دروست ده‌بێت، ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ئه‌و سنوورانه ده‌بێت كه ساڵی 1926ـه‌وه به سنووری عێراق ناسراوه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی كوردستان نابێته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه سنووره‌كانی توركیا بگۆڕدرێن.
• ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینرێت، ئه‌وه‌یه ئێران زۆر دژایه‌تی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كات، ئه‌م دژایه‌تییه‌ی ئێران بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان به‌شێكی له ترسی ئه‌وه‌یه ئه‌م ده‌وڵه‌ته ببێته هانده‌رێك بۆ كوردی ئێران و ئه‌م پرسه‌كه ئێرانیش بگرێته‌وه، به‌ڵام به‌شێكی دیكه‌ی دژایه‌تی ئێران بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه، كه دوای راگه‌یاندنی ئه‌م ده‌وڵه‌ته پێوه‌ندیی نێوان ده‌وڵه‌تی كوردستان و ده‌وڵه‌تی توركیا زۆر به‌هێز ده‌بێت. سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م دژایه‌تییه‌ی ئێران‌دا، راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌پشتگیری ئه‌مریكا، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پشتگیری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات، ئه‌وا ئێران ناتوانێت تاسه‌ر درێژه به دوژمنایه‌تی ده‌وڵه‌تی كوردستان بدات.
چاره‌سه‌ری فیدڕاڵی بۆ به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی عێراق
چاره‌سه‌ری فیدڕاڵی بۆ به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی عێراق، ئێستا باس و خواسی هه‌موو ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی فیكر و توێژینه‌وه‌ن كه له ئه‌مریكا و رۆژئاوا پێشنیار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن. ئه‌م پرسه هه‌ر له‌ماوه‌ی یه‌ك دوو مانگی رابردوو له چه‌ند راپۆرتێكی دیكه كه وه‌ك پێشنیار ئاماده‌كراون بۆ ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا به وردی جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه، هه‌ر بۆ نموونه:
- له كۆتایی مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2016 راپۆرتی تاسكفۆرسی ئاینده‌ی عێراق كه له‌لایه‌ن پڕۆفیسۆر كینس پۆلاك سه‌رۆكی سه‌نته‌ری سابان بۆ دیراساتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ئامۆژگای برۆكینگز ئاماده‌كرابوو، راشكاوانه پێشنیار بۆ ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا ده‌كات كه نابێت كوردستان تێكه‌ڵاوی پرۆسه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی سیستمی حوكمڕانی له‌عێراق بكرێت و بۆ ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا باشتره ئه‌وه له‌به‌ر چاو بگرێت كه كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی كۆنفیدڕاڵی له‌گه‌ڵ عێراق، یان كوردستان و عێراق وه‌ك دوو دراوسێ له‌به‌رژه‌وه‌ندی سیاسه‌تی ئه‌مریكادایه له‌عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
- له كۆتایی نۆڤه‌مبه‌ری 2016 تاسكفۆرسی ئاراسته‌كانی ستراتیژیه‌تی نوێی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌واو بوو كه به راپۆرتی (ئۆلبرایت – هادلی) ناسراوه، ئه‌م راپۆرته‌ش به‌جیا باسی كوردستان و عێراق ده‌كات و، داوای گۆڕین و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی سیستمی حوكمڕانی له‌عێراق ده‌كات، به‌ڵام سه‌باره‌ت به كوردستان داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كات و پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌خاته دوای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه، ئه‌مه‌ش له‌پێناوی ئه‌وه‌ی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه نه‌مان، جیهان پێشوازی له‌سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات.
- له‌م نامیلكه‌یه‌شدا كه هه‌فته‌ی رابردوو به‌ناونیشانی ( 100 ساڵی سایكس پیكۆ) بڵاوكراوه‌ته‌وه، پڕۆفیسۆر فابریس بالۆنش توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه به‌ناونیشانی: (شام: له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شان و دووباره نه‌خشه داڕشتنه‌وه) ئه‌و نه‌ك هه‌ر داوای له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی عێراق و سووریا ده‌كات، به‌ڵكو داوای ئه‌وه ده‌كات سه‌رله‌نوێ نه‌خشه‌ی لوبنانیش دابڕێژدرێته‌وه، لوبانیزه‌یش بكرێت له‌سه‌ر شێوازی به‌لكانیزه‌كردن.
ئه‌م كۆده‌نگییه‌ی له‌ناوه‌نده‌كانی فیكر‌و لێكۆڵینه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئیداره و كۆنگرێسی تازه‌ی ئه‌مریكا، دانیشتنی تایبه‌تی بۆ ئه‌و ئه‌كادیمی و بیرمه‌ندانه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و عێراق به‌تایبه‌تی سوودی لێوه‌ربگرن، دیاره ئه‌وانه‌شی له‌نزیكه‌وه چاودێری كاری ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی فیكر‌و لیكۆڵینه‌وه له‌ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، ئه‌و راستییه ده‌زانن ئه‌م ناوه‌ندانه ته‌نیا كاریان ئه‌وه نییه توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی بۆ پله‌ی زانستی ئاماده‌بكه‌ن، به‌ڵكو كاری سه‌ره‌كیی ئه‌و ناوه‌ندانه ئاماده‌كردنی پێشنیار‌و راسپارده‌ی سیاسییه بۆ ئیداره‌ی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت دروستكه‌ران سوودی لێوه‌ر بگرن و سوودیشیان لێوه‌رگرتووه.
سه‌باره‌ت به گرنگیی جیاكردنه‌وه‌ی پرسی كوردستان له‌پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراقدا، راسته بۆچوون و پێشنیاره‌كان جیاوازن، به‌ڵام خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه كه هه‌موو راپۆرته‌كان له‌و خاڵه‌دا یه‌كده‌گرنه‌وه كه ئه‌مری واقیعی ئێستای ده‌وڵه‌تی كوردستان وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، پاشان بیر له‌وه بكرێته‌وه چۆن پێوه‌ندی نێوان كوردستان و عێراق رێكده‌خرێته‌وه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا گرنگیی توێژینه‌وه‌كه‌ی پڕۆفیسۆر مایكل نایتس له‌وه‌دایه كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كوردستان و عێراق و ئه‌وه‌ی پێویسته ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا له‌م پرسه‌دا كاری پێبكات، وه‌ك پێشنیار دیاریكردووه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر كردۆته‌وه، بۆیه ئه‌و پرسه‌ی كه راپۆرته‌كه‌ی (ئۆلبرایت –هادلی) ئاماژه‌ی پێكردووه كه ده‌بێت ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕێ بین تا كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان له‌نێوان كوردستان و عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت، توێژینه‌وه‌كه‌ی نایتس چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشان كردووه‌و دوای ئه‌م چاره‌سه‌ره دێته سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی سیستمی حوكمڕانی له‌به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی عێراقدا، بۆ ئه‌مه‌ش پڕۆفیسۆر نایتس دوای سیستمێكی فیدڕاڵی بۆ عێراقی عه‌ره‌بی ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌مای (فیدڕاڵیزمی پارێزگاكان و لامه‌ركه‌زیه‌ت له‌ئاسایشدا) له‌مباره‌وه نووسیویه‌تی: "جیابوونه‌وه‌ی ئاشتییانه‌ی كوردستان له‌عێراق، عێراقێكی تازه دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین ته‌حه‌ددی له‌به‌رده‌م دروستبوونی ناسنامه‌یه‌كی نیشتمانی بۆ عێراقییه‌كان لاده‌چێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی عێراق به‌شی هه‌ره زۆریان عه‌ره‌بن و كێشه‌ی ناسنامه‌یان نابێت. له‌وانه‌یه هه‌ندێك كێشه هه‌بن كه ده‌توانرێت به‌ئاسانی چاره‌سه‌ر بكرێن، له‌وانه به‌شێكیان پێوه‌ندی به شێوازی حوكمڕانی رژێمی پێشووی سه‌دام حوسێنه‌وه هه‌یه كه ساڵی 2003 كاریگه‌ری له‌سه‌ر عه‌ره‌بی شیعه بووه، به‌شێكی دیكه‌یان هۆكاری زۆر تازه‌ن و پێوه‌ندی به‌و بارودۆخی توندوتیژییه‌وه هه‌یه كه له‌دوای ساڵی 2003 هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی شیعه‌و سوننه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌مه‌ش واته پرسه‌كه له‌هه‌ندێك حاڵه‌ته‌دا پێوه‌ندی به كێشه‌ی نێوان شیعه‌و سوننه نییه. هه‌ر بۆ نموونه له‌و كاته‌وه‌ی داعش خه‌لافه‌تی ئیسلامی راگه‌یاندووه، كێشه له‌نێوان سوننه‌و سوننه‌ش دروست بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش كاری ئه‌تۆیان به‌رامبه‌ر سوننه كردووه كه دوژمنایه‌تی له‌نێوانیاندا دروست كردووه، بۆیه له پرۆسه‌ی پێكهێنانه‌وه‌ی نیشتمانی له‌عێراقی عه‌ره‌بیدا پرسه‌كه ته‌نیا پێكهاتنه‌وه‌ی نیشتمانی نییه له‌نێوان شیعه‌و سوننه‌دا، به‌ڵكو نێوانی سوننه‌و سوننه‌ش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌م پرسانه له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی فیدڕاڵییه‌تی ده‌وڵه‌تی عێراق و لامه‌ركه‌زییه‌تی پارێزگاكانی به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی عێراق چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌مه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریكاشدا ده‌بێت كه عێراقێكی سه‌قامگیرو به‌هێز له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوردستان دوو هاوپه‌یمانی به‌هێزی ئه‌مریكا ده‌بن."
پڕۆفیسۆر فابریش بالۆنش تایبه‌تمه‌ند له‌سه‌ر سووریا و سیاسه‌تی عه‌ره‌بی و ئیسلامی:
ده‌وڵه‌ته دروستكراوه‌كانی سایكس پیكۆ
پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌ییان شێواندووه
له‌توێژینه‌وه‌یه‌كدا به ناونیشانی (شام: له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شان و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌كان) پڕۆفیسۆر فابریش بالۆنش توێژه‌ری باڵا‌و تایبه‌تمه‌ند له‌سه‌ر سووریا و سیاسه‌تی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له‌ئامۆژگای واشنتۆن، له‌ده‌ستپێكی باسه‌كه‌یدا باس له گوته‌یه‌كی پڕۆفیسۆر جۆن كره‌می مێژوونووسی لوبنانی ده‌كات كه له‌ساڵی 2007 گوتوویه‌تی: "له به‌لكانیزه‌كردنه‌وه بۆ لوبنانیزه‌كردن..لوب?