فەشەلی ئەمریكا لە عێراق و ئەفغانستان.. ترامپی بردە كۆشكی سپی
December 27, 2016
وتار و بیروڕا
1- ئه‌مریكا خاوه‌نی 20%ی ئابووری جیهانه‌و هیچ ده‌وڵه‌تێك له‌م جیهانه‌دا توانای ئابووری ئه‌مریكای نییه.
2- له‌ناو 20 باشترین له زانكۆكانی جیهاندا، 14 زانكۆیان لهئهمریكادان، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئێستاش له رووی به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفییه‌وه هیچ وڵاتێك نییه شان له‌شانی ئه‌مریكا بدات.
3- له رووی داهێنان و پێشكه‌وتنی شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژیاوه، ئه‌مریكا نه‌ك هه‌ر له ریزی پێشه‌وه‌یه، به‌ڵكو یه‌ك دوو ده‌یه‌ی دیكه‌ش هیچ وڵاتێك ناتوانێت بیر له ركابه‌ریی ئه‌مریكا له‌م بواره بكاته‌وه.
4- له رووی به‌رهه‌مهێنانی هێزی نه‌رمه‌وه، هێزی نه‌رمی ئه‌مریكا سه‌رنجی هه‌موو جیهانی راكێشاوه.
5- له رووی سوپا‌و هێزی سه‌ربازی و ته‌كنه‌لۆژیای بۆشاییش ئه‌مریكا یه‌كه‌م هێزی جیهانه.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و خاڵه به‌هێزانه‌ی جۆزیف نای بۆ ئه‌مریكای ریزكردوون، ئه‌و پرسیاره بكه‌ین، ئایا بۆچی ئه‌مریكا كه ئه‌مه‌نده به‌هێزه نه‌یتوانی به‌سه‌ر كێشه‌ی تیرۆردا زاڵ بێت؟ یان بۆ نه‌یتوانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بكات كه له‌دوای رووخانی دیواری به‌رلینه‌وه خۆی به‌خاوه‌نی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌زانێت؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره كتێبی (شه‌ڕ به هۆكاری دیكه: جیۆئیكۆنۆمیك و هونه‌ری هه‌ڵسووڕانی ئابووری) ده‌یداته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی، راسته ئه‌مریكا خاوه‌نی ئابوورییه‌كی به‌هێز و خاوه‌نی سلیكۆن ڤالییه وه‌ك پایته‌ختی شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژی، به‌ڵام تائێستا ئابووری و بازرگانی ته‌نیا وه‌ك ئامرازێك بۆ پاره كۆكردنه‌وه به‌كار هاتووه، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاری ئه‌وه بووه كه سیاسه‌ت ببێته ئامرازێك بۆ پاره كۆكردنه‌وه، تۆماس فریدمان ده‌ڵێت: كاتێك سه‌ردانی كۆنگرێسمانێك ده‌كه‌ێت، هێنده‌ی به رێگه‌ی كۆمپیتهرو ئایپاده‌كه‌ی خه‌ریكی بورسهو نرخی پشكه‌كانه، هێنده خه‌ریكی سیاسه‌ت و به‌رێوه‌بردنی وڵات نییه، هه‌روه‌ها فرانسیس فۆكۆیاماش ده‌ڵێت: سیاسه‌ت بۆته باشترین مه‌یدان بۆ پاره په‌یداكردن، بۆیه ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ده‌وڵه‌مه‌ند بێت، رووده‌كاته سیاسه‌ت و ته‌نانه‌ت له‌ناو كۆنگرێسیشدا هێنده‌ی یاساكان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سته‌بژێرێكی بازرگان ده‌رده‌كرێن، هێنده بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نییه.
جیاكردنه‌وه‌ی ئابووری و سیاسه‌ت، یان بارزگانی و سیاسه‌ت كه به‌درێژایی مێژووی ئه‌مریكا دووانه‌یه‌كی پێكه‌وه گرێدراوبوون بۆ شكۆی ئه‌مریكا، له‌شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه وه‌رچه‌رخانی به‌سه‌ردا هاتووه و پشتگوێ خراوه، له ئێستاشدا كه ئه‌م پشتگوێ خستنه بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی پێگه‌ی جیۆپۆلیتیكی ئه‌مریكا بێته‌خواره‌وه‌و نه‌توانێت سه‌ركردایه‌تی جیهان بكات، یان سیستمی جیهانی بپارێزێت و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، مانای ئه‌وه‌یه كۆمارییه‌كان كه به ئه‌مریكی پێی ده‌گوترێت پارته گه‌وره‌و دێرینه‌كه (GOP) ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ میراتی باوكانی دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئهمریكاو شكۆی ئه‌مریكا له‌سه‌ر بنه‌مای ئابووری و گرێدانی سه‌فقه دووباره بگێڕنه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك چۆن له‌كڕینی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا له فه‌ره‌نسا رووبه‌ڕووی ئه‌مریكا بووه دووهێنده زیاتر‌و به‌مه‌ش بووه هێزێكی كیشوه‌ری گه‌وره له‌هه‌رسێ ئه‌مریكای (باكوور و ناوه‌ڕاست و باشوور) به‌هه‌مان شێوه به‌كڕینی ئهلاسكاش له رووسیا بووه ئیمپراتۆریه‌تێكی جیهانی، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا چ له وه‌رچه‌رخانی بۆ هێزێكی كیشوه‌ری بێ هاوتاو پاشانیش وه‌رچه‌رخانی بۆ ئیمپراتۆریه‌تێكی جیهانی به رێگه‌ی به‌كارهێنانی ئابووری بووبێت، وه‌ك ئامرازێك بۆ شكۆی جیۆپۆلیتیكی ئه‌مریكا، ئه‌وا ئێستاش كێشه‌ی ئه‌مریكا ئابووری و بارزگانی نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی شكۆی جیۆپۆلیتیكی و نه‌توانینی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوخۆی ئهمریكاو جیهانیشه.
ئه‌و دروشمه‌ی ترامپ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد، بیرنی ساندرزیش كه خۆی كاندید كردبوو له‌ناو حزبی دیموكراتیدا به‌رزی كردبووه‌وه، به‌ڵام پرسیاری گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه بۆ دیموكراته‌كان ساندرز-یان نه‌كرد بهكاندیدو هیلاری-یان هه‌ڵبژارد، به‌ڵام كۆمارییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆریان ترامپ-یشیان به‌دڵ نه‌بوو و ده‌نگیان پێنه‌دا، به‌ڵام هه‌ر ترامپ به‌كاندید مایه‌وه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه به‌كارهێنانی ئابووری وه‌ك ئامرازێك بۆ گێڕانه‌وه‌ی شكۆی ئه‌مریكا، ئه‌مه به‌رنامه‌ی سیاسیی حزبی كۆمارییه‌كانه، سیاسه‌تی به‌كارهێنانی ئابووریش وه‌ك ئامراز بۆ شكۆی جیۆپۆلیتیكی ئه‌مریكا، ته‌نیا به بزنسمان و ئه‌و خاوه‌ن كۆمپانیانه جێبه‌جێ ده‌كرێت كه ده‌توانن له‌بازاڕی كاردا سه‌فقه بكه‌ن واته Dealmaker) ) نه‌ك سیاسه‌ت دروستكه‌ر بەمانای( ( Policymaker
پرسیاری گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا سه‌فقه دروستكه‌ر چۆن ده‌توانرێت بگۆڕێت بۆ سیاسه‌ت و چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش رۆبه‌رت بلاویل هاونووسه‌ری كتێبی (شه‌ڕ به ئامرازی دیكه) ده‌یداته‌وه‌و ده‌ڵێت: ده‌بێت ئابووری بكرێته ئامراز بۆ گۆڕینی ره‌فتار و ئه‌قڵییه‌ت و بڕوابوون به‌دیموكراتی. به‌دیوێكی دیكه، ستیفن هادلی راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: له‌ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكادا ئه‌و پرۆسه‌ی پێی ده‌ڵێن (بونیادنانی ده‌وڵه‌ت، یان بونیادنانی نه‌ته‌وه) ئه‌مریكا درێژه‌ی پێنادات، به‌دیوێكی دیكه‌دا ئیدی ئه‌مریكا به‌ناوی (ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ و سیستمی دیموكراتی) هیچ شتێك به‌سه‌ر هیچ ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌كدا فهرزناكات، به‌ڵكو ده‌بێت نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌ته‌كان تێڕوانینی راشكاوانه‌ی خۆیان وه‌ك پرۆژه به روونی بخه‌نه‌ڕوو، هه‌روه‌ها هه‌ر خۆشیان توانای سه‌ركردایه‌تی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی خۆیان هه‌بێت، ئه‌وجا ئه‌مریكا له‌پرۆسه‌ی بونیادنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت، یان نه‌ته‌وه هاوكارییان ده‌كات.
پرسیاری گرنگتر لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌م وه‌رچه‌رخانه گه‌وره و گرنگه له‌كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره فه‌شه‌لی ئه‌مریكا له‌دووباره بونیادنانه‌وه‌ی عێراق و ئه‌فغانستان و به‌رهه‌مهێنانی داعش له‌بری دیموكراتی ده‌یداته‌وه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا له‌هه‌ردوو شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانستان و له هه‌ردوو پرۆسه‌ی بونیادنانه‌وه‌ی ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته زیاتر له 6-8 ترلیۆن دۆلاری خه‌رجكردووه، ئاكامه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه سوننه‌و شیعه، عه‌ره‌ب و فارس و تورك و ئه‌فغانی هه‌موویان به‌یه‌ك ده‌نگ به ئه‌مریكا ده‌ڵێن شه‌یتانی گه‌وره، به‌ڵام له‌دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهانی و له‌میانه‌ی پرۆژه‌ی مارشاڵ له‌ماوه‌ی پێنج ساڵدا ته‌نیا 4 ترلیۆن دۆلاری خه‌رجكرد، ده‌بینین له‌دوای كه‌متر له25 ساڵ لهتهوابوونی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی شه‌پۆلی سێهه‌می دیموكراتی ده‌ستی پێكرد، كه ئه‌م شه‌پۆله له‌ماوه‌ی كه‌متر له 15 ساڵدا رانه‌وه‌ستا هه‌تا دیواری به‌رلینی رووخاند، به‌ڵام ئه‌و پاره‌و قوربانییه‌ی ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی 15-16 ساڵی رابردوو خه‌رجی كردووه، داعشی به‌رهه‌مهێناوه كه مه‌ترسیی داعش گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی بیرمه‌ندان بڵێن ئه‌مریكا ئه‌زموونی ئیمپراتۆریه‌تی رۆما دووباره ده‌كاته‌وه و به‌ده‌ستی تیرۆریستان ده‌ڕووخێت.
بۆ ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، واقیعه‌كه پێمان ده‌ڵێت، ئیسرائیل به‌كرده‌یی و به‌ته‌واوه‌تی جێگه‌ی هه‌ژموون و باڵاده‌ستی پێشانی ئه‌مریكای له‌ناوچه‌كه گرتۆته‌وه، مه‌ترسیی هه‌ژموونی ئێران له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌و كه‌نداو سعودیه وایكردووه كه ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی له‌دژی ئێران، بیر له‌هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بكه‌نه‌وه. سه‌باره‌ت به‌م وه‌رچه‌رخانه دیپلۆماتكارانی توێژه‌ر له‌ناوه‌نده‌كانی فیكر و لێكۆڵینه‌وه، ئه‌م وه‌رچه‌رخانه به‌مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ نفوزی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئیسرائیل نه‌ك كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی پێ چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو ئیسرائیل خۆی به‌شێكه له كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پێویستی به ناوبژیوانێكه كه كێشه‌كانی خۆی بۆ چاره‌سه‌ر بكات، بۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌مریكا نه‌ك هه‌ر خۆی نفوزی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆتایی پێدێت، به‌ڵكو وه‌ك ئێستا ده‌یبینین رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ته‌واوه‌تی بۆته كێشه بۆ ئاشتی و ئاسایش له‌جیهاندا. وه‌ك هه‌موو راپۆرت و راپرسییه‌كانیش ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن، كێشه‌ی سه‌ره‌كیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست نه‌بوونی حوكمڕانی باش و نه‌بوونی ژێرخانێكی ئابووری پته‌وه كه خۆشگوزه‌رانی و كه‌رامه‌ت بۆ تاكه‌كانی دروست بكات، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا چۆن له‌دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهانی رێگه‌ی نه‌دا ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی دوچاری ته‌نگژه‌یه‌كی ئابووریی ئه‌وتۆ ببنه‌وه كه په‌نا بۆ كۆمۆنیستی به‌رن، به‌هه‌مان شێوه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش پێویستی به‌پلانێكی هاوشێوه‌ی مارشاڵه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ناچار نه‌بێت دوای داعش و هاوشێوه‌كانی داعش بكه‌وێت.