ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ته‌نها رێگه‌چاره‌یە بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ئایینی و مەزهەبگەرایی
December 21, 2016
وتار و بیروڕا
ئه‌وروپییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێش هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه مه‌رگه‌سات و تاڵاوی شه‌ڕی مه‌زهه‌بگه‌رایی ئایینی‌یان بینیوه‌و خواردۆته‌وه، به‌ڵام هه‌قیانه شانازی به‌خۆیانه‌وه بكه‌ن، پێش هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه چاره‌سه‌ری ریشه‌ییان بۆ كۆتاییهێنان به‌و شه‌ڕه كاولكارییه هێناوه‌و هه‌ر ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییش بنه‌مای ئه‌و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی به‌رهه‌مهێناوه كه ئێستا هه‌موو جیهان شانازی پێوه ده‌كات.
هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وروپییه‌كان به‌گشتی و به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و بنه‌مایه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م له‌ئه‌وروپا له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئاشتی ویستفالیا له‌سه‌ر دامه‌زرا، هه‌مان ئه‌و بنه‌مایه نییه كه دوای رووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌به‌ر رۆشنایی هاوسه‌نگیی هێزی دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی (نه‌ك په‌یمانی سایكس پیكۆ) ده‌وڵه‌تیان له‌سه‌ر دامه‌زراند.
راسته په‌یمانی سایكس پیكۆ نه‌خشه‌ی ئه‌وه‌ی داڕشتبوو كه میراتی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و رووسیای قه‌یسه‌ری مه‌به‌ستیانه دابه‌شی بكه‌ن، به‌ڵام دوای كشانه‌وه‌ی رووسیا له‌و په‌یماننامه‌یه‌و پاشانیش وه‌رچه‌رخانی بارودۆخی دوای شه‌ڕی یەكەمی جیهانی ، ئیدی هێنده‌ی له‌چوارچێوه‌ی ئاكامی شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م و هاوسه‌نگیی هێز، بریار له‌دووباره داڕشتنه‌وه‌ی ناوچه‌كه درا، هێنده نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی په‌یماننامه‌ی سایكس پێكۆ، وه‌ك ئه‌و په‌یماننامه‌ی له‌ساڵی 1914 له‌لایه‌ن وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نساو به‌ریتانیاوه داڕ‌ێژرابوو.
دوای ته‌واوبوونی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی ، بیر له‌وه كرایه‌وه كه نه‌خشه‌ی سایكس پیكۆ بگۆڕێت بۆ نه‌خشه‌كه‌ی (لۆرانسی عه‌ره‌ب) بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له‌سه‌ر میراتی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی داده‌مه‌زرێن، ببنه مایه‌ی دروستكردنی ئاشتی و سه‌قامگیری، نه‌ك ببنه سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه و ناسه‌قامگیری له ناوچه‌كه.
دیارە هەر دوای تەواوبوونی شەڕی یەكەمی جیهانی هەر لەسەر ئەم بنەمایە بوو كە وۆردرۆ ویلسن لە میانەی راگەیاندنی 14 بەندەكەی بۆ بونیادنانی ئاشتی نێوان نەتەوەكان ، مافی چارەنووسی بە تەنها رێگە چارە دانا بۆ ئەوەی نەتەوەكان لەچوارچێوەی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆیاندا بە ئاشتی پێكەوە بژین، پاشانیش دامه‌زراندنی (كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان)، هەر لە پێناوی ئەوەبوو نه‌ته‌وه‌كان له‌چوارچێوه‌یه‌ی "ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌ییدا" بژین، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش رێككه‌وتنی ئاشتی پاریس گرێدرا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌كه‌ی (لۆرانسی عه‌ره‌ب) جێگه‌ی نه‌خشه‌ی سایكس پیكۆ بگرێته‌وه.
به‌ڵام گۆڕانكارییه‌كانی دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه نه بتوانن له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه‌ی (لۆرانسی عه‌ره‌ب)و نه له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه‌ی سایكس پیكۆ( وه‌ك خۆی) دووباره ناوچه‌كه رێكبخه‌نه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی بووه فاكته‌ری سه‌ره‌كی بۆ گۆڕانكاری و ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی ئێستا هه‌یه، هاوسه‌نگیی هێزی دوای ئاكامی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی بوو.
هه‌ردوو پڕۆفیسۆر (مارینا ئۆتاوا و ده‌یڤید ئۆتاوا) كه دوو توێژه‌ری باڵای سه‌نته‌ری (وۆردۆ ولسن)ـن، و لە ساڵی 2014 و بەبۆنەی تێپەربوونی 100 ساڵ بەسەر ریككەوتنی سایكس پیكۆ ، توێژینه‌وه‌یه‌كیان به‌ناونیشانی (كۆتایی سایكس پیكۆ) بڵاوكردۆته‌وه، له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌ی سایكس پیكۆ وه‌ك ئه‌وه‌ی له ساڵی 1914 له‌لایه‌ن فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا بۆ دوای رووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی داڕ‌ێژرابوو جێبه‌جێبكرایه، ئه‌وا له‌گه‌ڵ بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كۆتاییهێنان به‌سه‌رده‌می ئیمپریالیزم، ده‌توانرا ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ش گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت و به‌شێوه‌یه‌كی دیكه دابڕێژرێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م سنوورانه‌ی ئێستا به‌ره‌نجامی هاوسه‌نگیی هێزی دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانییه، ئه‌وا گۆڕینیان كارێكی ئاسان نییه‌و هه‌ر ده‌ستكارییه‌ك بكرێت، ناسه‌قامگیریی زیاتری لێده‌كه‌وێته‌وه.
به‌ڵام له‌دوای راپه‌ڕینه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له2011 ـه‌وه‌و ئه‌و ئاژاوه‌و پاشاگه‌ردانییه‌ی له‌میانه‌ی گۆڕینی رژێمه دیكتاتۆرییه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه هاتۆته‌ئاراوه، ئه‌و راستییه‌ی بۆ هه‌موو جیهان سه‌لماند كه جارێكی دیكه له‌نێو نه‌خشه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته دروستكراوانه‌دا ئاشتی و سه‌قامگیری بونیاد نانرێته‌وه، له‌مه‌ش زیاتر ئه‌و ده‌وڵه‌ته دروستكراوانه، نه‌ك ته‌نیا وه‌ك ده‌وڵه‌تی فاشیل پێناسه ده‌كرێن، به‌ڵكو ئێستا ته‌واوی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ك ناوچه‌یه‌كی فاشیل پێناسه ده‌كرێت.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، ئێستا هه‌موو بیرمه‌ندانی جیهان له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه كۆكن، كه ئه‌و سیستمه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراوه، ئه‌و سیستمه مردووه، به‌ڵام هێشتا سیستمه تازه‌كه له‌دایك نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ئاشتی و سه‌قامگیری بگێرێته‌وه بۆ ناوچه‌كه.
له‌م ناوچه‌یه‌دا كه ئاژاوه‌و پاشاگه‌ردانییه‌كه‌ی هه‌موو جیهانی نا‌ئومێد كردووه‌و ته‌واوی ده‌وڵه‌ت و سیستمی ناوچه‌كه به شكستخواردوو و فاشیل له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، به ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانی نه‌ریتی ئه‌مریكاشه‌وه، سێ كیانی سیاسی له رووی سه‌قامگیریی سیاسییه‌وه وه‌ك نموونه‌ی ئه‌زموونی سه‌ركه‌توو له‌قه‌ڵه‌م ده‌رێن كه ئه‌وانیش بریتین له: (ئیمارات و ئیسرائیل و هه‌رێمی كوردستان).
سه‌باره‌ت به‌ئیمارات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرجار له‌كوردستانیش ئه‌و قسه‌یه ده‌كرێت و ده‌ڵێن: "هه‌وڵده‌ده‌ین كوردستان بكه‌ینه ئیمارات، یان هه‌ولێر بكه‌ینه دوبه‌ی"، دیارە لەگەڵ ئەوەی راسته ئه‌زموونی ئیمارات له رووی ئابوورییه‌وه سه‌ركه‌وتنی زۆر گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام له رووی سیاسییه‌وه ناتوانرێت له‌هیچ شوێنێكی دیكه‌ی ناوچه‌كه دووباره بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له ئیمارات له رووی ئابوورییه‌وه كرانه‌وه‌ی هه‌بێت، ئه‌وا له رووی سیاسییه‌وه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی داخراوه‌و هه‌تا ئێستاش حكومه‌تی ئیمارات مۆڵه‌ت به هیچ حزبێكی سیاسی نادات له‌و وڵاته بوونی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هاوچه‌رخ ناگونجێت كه بیه‌وێت ده‌وڵه‌تێكی هاوچه‌رخی كراوه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی سیاسی و ئابووری بونیاد بنێته‌وه.
سه‌باره‌ت به ئیسرائیلیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل سه‌ركه‌وتنی زۆر گه‌وره‌ی له‌بواری حوكمڕانی و ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلیش ناكرێت بكرێته نموونه‌ی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ركه‌توو كه شوێنێكی دیكه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه لاسایی بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل نه‌یتوانیوه نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌تووی ئه‌وتۆ پیشانبدات كه وه‌ك هۆكاری ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه سه‌یر بكرێت، لەمەش زیاتر ئیسرائیل نەیتوانیووە وەك پێویست رێز لە بنەماكانی مافی مرۆڤ و پێكەوەژیانی ئاشتیانەی لەگەڵ فەلەستینیەكان بگرێت، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ماوه‌ی نزیكه‌ی 70 ساڵه‌و له‌و كاته‌وه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته دامه‌زراوه، ئیسرائیل سه‌رچاوه‌ی ئاژاوه‌و پێشیوی ناوچه‌كه بووه‌و هه‌تا ئێستاش كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌یتوانیوه پرۆسه‌ی ئاشتی له‌نێوان ئیسرائیل و عه‌ره‌ب، هه‌روه‌ها ئیسرائیل و فه‌له‌ستین جێبه‌جێ بكات. بۆیه ناتوانرێت بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل وه‌ك نموونه‌یه‌كی باش سه‌یربكرێت.
به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستاش ته‌نیا ده‌وڵه‌تی ئه‌مری واقیعی دانپێدانه‌نراوه و به‌فه‌رمی ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش نییه، ئه‌وا نه‌ك هه‌ر ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵكو له‌و كه‌وانه‌ی پێی ده‌گوترێت "كه‌وانه‌ی تیرۆر" هه‌ر له‌پاكستانه‌وه تا ده‌گاته نه‌یجیریا، ئه‌زموونی ده‌وڵه‌تی كوردستان وه‌ك ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌توو له‌سه‌ر ئاستی (دیموكراتی و پێكه‌وه‌ژیان، دامه‌زراوه‌یی، به‌رهه‌مهێنانی لێبورده‌یی له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه زۆرینه‌ی موسڵمانه) له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت و ته‌نیا ده‌وڵه‌ته له‌ناو ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانی ئیسلامی‌دا كه سه‌لماندوویه‌تی ده‌توانێت تیرۆریستان تێكبشكێنێت و هه‌وره‌ها ژینگه‌یه‌كی ئه‌وتۆی سیاسی دروست كردووه كه تۆی توندره‌وی و تیرۆریستی تێایدا گه‌شه ناكات.
بۆ ئێستای هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانی ئیسلامی به گرنگترین پرسی سه‌ره‌كیی هه‌موو جیهان سه‌یرده‌كه‌ن، هه‌تا ئێستاش له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا كه باس له‌ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كه‌ین، ئه‌و پرسیاره له‌خۆمان ده‌كه‌ین: (ئایا كاته‌كه گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان رابگه‌یه‌نین؟) ئه‌مه له‌كاتیكدا هه‌موو جیهان ئه‌و پرسیاره له‌خۆی ده‌كات: (ئایا چۆن ده‌توانین نموونه‌ی ئه‌زموونی ده‌وڵه‌تی كوردستان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانی ئیسلامی دووباره بكه‌ینه‌وه؟).