سەروەری تەقلیدی دەوڵەت..ناتوانێت كێشە هاوچەرخەكان چارەسەر بكات
December 18, 2016
وتار و بیروڕا
دیاره هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌كی كه پێوسته ده‌وڵه‌ت سنووری بۆ دابنێت، ئه‌وه‌یه كه رێگه‌نه‌دات له‌خاكه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه تیرۆر‌و تیرۆریستان بپه‌ڕێنه‌وه، هه‌روه‌ها دەوڵەت دەبێت ژینگه‌یه‌كی سیاسیی تەندروست بۆ پێكه‌وه‌ژیانی نێوان ئایین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان فەراهەم بكات.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئێستا ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی جیهان كێشه‌ی گه‌وره‌یان بۆ دروست بووه، ته‌نانه‌ت وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاو ئه‌مریكاش كه شانازی به فرهكهلتووریی كۆمه‌ڵگه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی ته‌قلیدیی ده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان سڕبووهو وه‌ك پێویست وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نییه، ئه‌وا ئێستا له‌كۆمه‌ڵگه‌كانی ئه‌وروپا، شانازیی فره‌كه‌لتووری له‌زۆر رووه‌وه گۆڕاوه بۆ پێكدادانی كه‌لتووری له‌نێوان موسڵمان و كریستیان، له‌نێوان ره‌ش پێشت و سپی پێست، هه‌روه‌ها له‌نێوان رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵاتیشدا، له‌مه‌ش زیاتر ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا شانازییان به‌وه ده‌كرد كه ده‌وڵه‌ته‌كانیان ژینگه‌یه‌كه كه بۆ ئازادی پێشوازی له‌هه‌موو جیهان ده‌كه‌ن، كه‌چی له‌ئێستادا حزبه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا به‌دژایه‌تیكردنی په‌نابه‌رو رێگرتن له‌په‌نابه‌ر هه‌ڵبژاردن ده‌به‌نه‌وه‌و ده‌چنه ناو ده‌سه‌ڵاته‌وه.
ئێمه له‌باشووری كوردستاندا كه ته‌نیا خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێكی ئه‌مری واقیعی دانپێدانهنراوین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌موو ده‌وڵه‌تانی جیهان بۆته‌وه، وه‌ك دیارده‌ی (پێكدادانی كه‌لتوور و جیاوازیی نێوان پێست ره‌ش و پێست سپی، یان كێشمه‌كێشی نێوان رۆژئاو رۆژئاوا) له‌كوردستاندا بوونیان نییه، هه‌ربۆیه كه‌متر هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێستا جیهانی پێشكه‌توو به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت.
له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی كه ئێستا به‌و ژینگه‌یه ناسراوه كه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی تیرۆر‌و توندوتیژی و هه‌نارده‌كردنی ئه‌م دیارده‌یه وه‌ك هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ ئه‌وروپا و رۆژئاوا‌و ته‌واوی جیهان، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌وجۆره سه‌یری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌كات كه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی جیهان و پاشاگه‌ردانی و بێ سیستمی له‌ناوچه‌كانی خۆیاندا، بۆیه هه‌موو هه‌وڵیان بۆ ئه‌وه‌یه جارێكی دیكه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بونیاد بنێنه‌وه، ئه‌وجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژینگه‌ی سیاسیی كوردستان نه‌بۆته سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تیرۆر‌و توندوتیژی و نه‌بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌ش له‌سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی جیهان و پاشاگه‌ردانی و بێ سیستمی ناوچه‌كه، ئه‌وا ئه‌م لایه‌نه‌ش كه‌متر بایه‌خی پێده‌ده‌ن.
له‌ناو ته‌نگژه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌جیهاندا، ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی تیرۆر‌و توندوتیژی، به‌ڵام كوردستان له‌سایه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌دا نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌تووی ده‌وڵه‌تی پیشانداوه‌و ئیراده‌ی پێشمه‌رگه ئه‌و توانایه‌ی داوه به‌ده‌وڵه‌تی كورستان كه وه‌ڵامی ئه‌و ته‌حه‌ددی و هه‌ڕه‌شانه بداته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئێستا ده‌وڵه‌ت له‌جیهان و به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ناتوانێت وه‌ڵامی بداته‌وه. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی سیستمه كۆنه‌كه‌ی جیهاندا به‌فه‌رمی سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تی نییه، به‌ڵام ئیراده‌ی پێشمه‌رگه به‌جۆرێك سهرورهریی كوردستانی پێناسه كردۆته‌وه كه زه‌مینه‌ی ئه‌وه‌ی خۆشكردووه، نه‌ك هه‌ر جیهان دانی پێدابنێت و رێزی لێبگرێت، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، سه‌روه‌ریی كوردستان جێگه‌ی سه‌روه‌رییه ته‌قلیدییه‌كه ده‌گرێته‌وه."