لەدوای داعش .. دەوڵەتی كوردستان ئەمری واقیعە و عێراقی عەرەبییش بۆ سونە و شیعە ریكدەخرێتەوە
December 6, 2016
وتار و بیروڕا
1- تێكشكاندنی داعش و كۆتاییهێنان به‌شه‌ڕی ناوخۆیی و توندوتیژی و توندڕۆیی.
2- دامه‌زراندنه‌وه‌ی حوكمڕانییه‌كی تازه له‌سه‌ر بنه‌مای گرێبه‌ستێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك.
ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسه گرینگه و ستراتیژیه‌تی تازه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێكه‌وه گرێبده‌ینه‌وه، هه‌ست ده‌كه‌ین، مادلین ئۆلبرایت و ستیفن هادلی، ته‌واوی ئه‌و نه‌خۆشییه‌یان ده‌ستنیشان كردووه كه ده‌رهاویشته نه‌رێنییه‌كانی بوونه هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی توندڕۆیی ئایینی و سه‌رهه‌ڵدانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی هاوشێوه‌ی داعش و ئه‌لقاعیده له‌ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌م راپۆرته‌دا تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش كراوه‌ته ئه‌وله‌وییه‌ت، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه به ته‌واوبوونی داعش، سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێمان ده‌ڵێت، هۆكاری سه‌ره‌كیی سه‌رهه‌ڵدانی فیكری تۆندڕۆیی و دروستبوونی فیتنه‌ی مه‌زهه‌بگه‌رایی له‌نێوان شیعه‌و سوننه و سه‌رهه‌ڵدانی قاعیده‌و داعش، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه سیستمی ده‌وڵه‌ت له‌م ناوچه‌یه شكستی هێناوه و هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه‌ش وه‌ك ئێران ، وه‌ك ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه ناكه‌ن.
كه‌واته دوای تێكشكاندنی داعش هه‌نگاوی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه بناخه‌ی سیستمێكی ده‌وڵه‌تی تازه بۆ ناوچه‌كه دابمه‌زرێت، هه‌روه‌ها وه‌ك سیتیفن هادلیش ده‌ڵێت: "ده‌بێت هه‌وڵبدرێت سیستمێكی ئیقلیمیی تازه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابمه‌زرێت." ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه له‌م سیستمه ئیقلیمییه تازه‌یه‌دا، ده‌بێت به شێوازێكی نوێ پێناسه‌ی ده‌وڵه‌ت بكرێته‌وه. سه‌باره‌ت به‌م سیستمه ئیقلیمییه تازه‌یه‌ش ده‌وڵه‌ت چه‌ند ئه‌ركێكی گرینگی ده‌كه‌وێته سه‌رشان، له‌وانه:
1- ده‌بێت ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه پابه‌ندبن به‌و سیستمه ئیقلیمییه‌ی كه ده‌وڵه‌ت پێناسه ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه چیدیكه ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانی ناوچه‌كه وه‌ك سعودیه و توركیا و ئێران، نابێت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروباری ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه بكه‌ن و، به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش وه‌ك ئێران نابێت به‌ناو هه‌نارده‌كردنی شۆڕش، یان به‌رگریكردن له شیعه نفوزی خۆی له سه‌رتاسه‌ری وڵاتانی ناوچه‌كه بڵاوبكاته‌وه و ده‌ستتێوه‌ردان بكات.
2- ئه‌و چوار ده‌وڵه‌ته‌ش (عێراق و سووریا و لیبیا و یه‌مه‌ن) كه پێویستیان به‌دووباره بونیادنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و حوكمڕانی هه‌یه، ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای گرێبه‌ستێكی تازه بۆ سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك بونیاد بنرێنه‌وه.
3- ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی ناوچه‌كه وه‌ك سعودیه و ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو ئوردن و مه‌غریب و تونس و میسر، ئه‌م ده‌وڵه‌تانه وه‌ك ده‌وڵه‌ت له‌به‌ریه‌ك ههڵنهوهشاون، بۆیه ده‌توانن به‌پێی داوای هاووڵاتیهكانیان هه‌نگاوی گرینگ بۆ ریفۆرم هه‌ڵبگرن و له‌سه‌ر بنه‌مای په‌ره‌پێدانی سامانی مرۆیی ده‌وڵه‌ت بونیاد بنێننه‌وه، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای سامانی نه‌وت، له‌مباره‌وه ئیماراتی عه‌ره‌بی نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌تووه، هه‌روه‌ها سعودیه‌ش پرۆگرامی 2030ی راگه‌یاندووه، مه‌غریب كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی باشی هه‌ڵگرتووه، له‌ناو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌شی كه پێان ده‌ڵێن ده‌وڵه‌تانی به‌هاری عه‌ره‌بی، تونس جێگه‌ی ئومێده كه هه‌نگاوی باشتر هه‌ڵبگرێت.
كه‌واته ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌م ریزبه‌ندییه بكه‌ین كه راپۆرته‌كه بۆ ستراتیژیه‌تی تازه‌ی سیستمی ئیقلیمی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دایڕشتووه، ده‌بینین عێراق و كوردستان باشترین هه‌لیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ستراتیژه تازه‌یه‌ی تێدا جێبه‌جێ بكرێت و ببێته نموونه‌یه‌ك بۆ دووباره بونیادنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و پێناسه‌كردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ناو ئه‌م سیستمه تازه ئیقلیمییه‌دا.
لێره‌وه ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه بخه‌ینه‌ڕوو، ئایا له‌سه‌ر رۆشنایی ئه‌م راپۆرته چۆن ئه‌م ستراتیژیه‌ته تازه‌یه له‌عێراق و كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره راپۆرته‌كه‌ی ئۆلبرایت – هادلی به‌ته‌واوی ده‌یداته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له عێراق و كوردستاندا سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی كاركردن هه‌ن، كه ده‌بنه سێ كۆڵه‌گه‌ی گرینگ بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ستراتیژیه‌ته تازه‌یه به سه‌ركه‌توویی كه برتین له:
• كوردستان جیا له‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه كه پێش هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه تیرۆریستانی داعشی تێكشكاند‌و خاكه‌كه‌ی خۆی پاككرده‌وه، له‌هه‌مان كاتدا خاوه‌نی حكومهتیكه كه له رووی پرانسیپه‌كانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان و فره‌حزبی و ئازادی راده‌ربڕینه‌وه نه‌ك هه‌ر هه‌نگاوی باشی بڕیوه، به‌ڵكو له‌ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ئیسرائیل و توركیاشه‌وه حكومه‌تی به‌و ئاسته سه‌ركه‌تووه بوونی نییه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه ئه‌م حكومه‌ته كێشه‌ی نییه، به‌ڵكو حكومه‌تی كوردستان كێشه‌ی زۆر قووڵ و گرینگ و ریشه‌یی هه‌یه، به‌شێك له‌م كێشانه پێوه‌ندییان به خراپیی سیستمی دامه‌زراوه‌یی و گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵی سیاسی هه‌یه كه جۆرێك له حزبۆكراتی دروستكردووه، به‌شێكی دیكه‌شی پێوه‌ندی به ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆی ئێران و وه‌كیله‌كانی له‌ناو عێراقدا هه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی خراپی دامه‌زراوه‌یی و ریفۆرم و گه‌نده‌ڵی و بیرۆكراتیه‌تی حزبی له كوردستاندا، ئه‌مه دابه‌ش بووه به‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ردا، ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كه پێوه‌ندی به ریفۆرم و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌یه، زیاتر له 15 مانگه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی فراوان و جددی بۆ ریفۆرم و كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌ست پێكردووه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باری سه‌رشانی هاووڵاتیانی كوردستانی قورس كردووه، به‌ڵام به‌پێی هه‌موو هه‌ڵسه‌نگاندنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌موو ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م ئاراسته‌یه‌ی حكومه‌تی كوردستان ئاراسته‌یه‌كی راسته بۆ ریفۆرمی راسته‌قینه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
به‌شی دووه‌میان كه لاوازی و سستیی دامه‌زراوه‌كانی كوردستانه، پێوه‌ندی به گه‌نده‌ڵیی سیاسییه‌وه هه‌یه، ئه‌م گه‌نده‌ڵییه سیاسییه‌ش به‌رهه‌می ره‌فتاری حزبه سیاسییه‌كانی كوردستانه، راسته‌وخۆش پێوه‌ندی به ده‌ستیوه‌ردانی ئێران و وه‌كیله‌كانی ئێرانه‌وه هه‌یه له‌ناو عێراقدا، به مانایه‌كی دیكه ده‌ستێوه‌ردانی ئێران و وه‌كیله‌كانی له‌ناو عێراقدا ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستان دروستكردووه، به جۆرێك كه حزبه‌كانی كوردستان به‌ئاسانی نه‌توانن بگه‌نه رێككه‌وتن و پرۆسه‌ی سیاسی راست بكه‌نه‌وه.
ئه‌م ئه‌زموونه‌ی كوردستان به‌هه‌موو لایه‌نه باش و خراپه‌كانیه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته‌ش بوونی هه‌بێت، ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ریتمه‌كانی ئه‌م راپۆرته مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و سه‌ركه‌وتنی زۆر باشیشی به‌ده‌ست هێناوه، كه ده‌كرێت به‌چه‌ند خاڵێك ئاماژه‌ی پێبكه‌ین:
1- راپۆرته‌كه‌ی ئۆلبرایت – هادلی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته گه‌لان و سه‌ركرده‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه ئاماده‌بن به‌رپرسیاریه‌تی ته‌واو بخه‌نه سه‌رشانی خۆیان كه تێڕوانینێكی جیاواز بۆ كۆمه‌ڵگه‌كانیان پیشان بده‌ن، ئه‌مه‌ش واته ئاماده‌بن به‌و شێوازه حوكمڕانی بكه‌ن كه پابه‌ندبن به لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان نه‌ته‌وه‌و ئایینه جیاوازه‌كان و رێزگرتن له‌مافه‌كانی مرۆڤ و بنه‌ماكانی دیموكراتی. راپۆرته‌كه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه بوونی هه‌بوو، ئه‌وا ئه‌مریكا ئاماده ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌كردنی ئه‌و كێشانه‌ی ده‌بنه هۆكاری توندوتیژی، له‌م رووه‌وه كوردستان ته‌واو سه‌ركه‌توو بووه.
2- راپۆرته‌كه داواده‌كات، بونیادنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای پشتبه‌ستن بێت به‌سامانی مرۆیی و په‌ره‌پێدانی توانای مرۆیی و بایه‌خدان به كوالێتی خوێندن و چاودێری ته‌ندروستی و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار، له‌م لایه‌نه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌موو ئه‌و بوارانه كه‌موكورتی زۆری هه‌یه، به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌كی لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا حكومه‌تی كوردستان نییه‌ت، یان تێڕوانینی ئیجابییانه‌ی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌وڵه‌ت دروست بكاته‌وه؟ بێگومان حكومه‌تی كوردستان نه‌ك هه‌ر تێڕوانین و نییه‌ت باشی خۆی به‌م ئاراسته‌یه راگه‌یاندووه، به‌ڵكو ته‌واوی هه‌وڵی خۆی خستۆته‌گه‌ڕ و ئه‌و ئه‌جیندا قورسه‌ی راپۆرته‌كه داوای ده‌كات ئه‌م پرۆسه‌یه له‌خۆی بگرێت. حكومه‌تی كورستان شانی داوه‌ته به‌ر ئه‌و ئه‌جیندا قورسه، به‌ڵام ستیفن هادلی راشكاوانه ده‌ڵێت: ئه‌م ئه‌جیندا قورسه به‌ته‌نیا به حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه هه‌ڵناگیرێت، به‌ڵكو ده‌بێت (سندوقێكی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمی دروست بكرێت) و ئه‌م سندوقه هاریكاری ئه‌و حكومه‌تانه بكات بۆ ئه‌وه‌ی ژێرخانی دارایی و كۆمه‌ڵایه‌تی بونیاد بنێننه‌وه. ئه‌مه‌ش پێویستی به ده‌ستپێشخه‌ری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمریكاو هێزی دیكه‌ی ده‌ره‌كی هه‌یه‌و پێویسته ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ش بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌وڵانه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریكا و ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیشه.
3- راپۆرته‌كه كوردستانی وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ئاماژه پێنه‌كردووه، هه‌روه‌ها نهشیكردۆته به‌شێك له پرۆسه‌ی بونیادنه‌وه‌ی حوكمڕانیی تازه له عێراقدا، به‌ڵام داواده‌كات ئه‌مریكا گوشاری ته‌واوی خۆی بخاته‌سه‌ر كوردستان و عێراق بۆ ئه‌وه‌ی رێكبكه‌ون، رێككه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌گه‌ڵ ئه‌و حوكمڕانییه تازه‌یه‌ی له‌عێراقدا بونیاد ده‌نرێته‌وه، ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق و كوردستان وه‌ك كۆنفیدڕاڵی رێكده‌كه‌ون، یان وه‌ك دوو دراوسێ له ئاینده‌دا (ئه‌مه‌ش وه‌ك له راپۆرتی ئایندهی عێراق دوای داعش) ئاماژه‌ی پێكراوه، به‌جێهێڵراوه بۆ وتووێژه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر بۆ رێككه‌وتنێكی تازه، ئه‌مه‌ش راشكاوانه مانای ئه‌وه‌یه راپۆرته‌كه سیستمی حوكمڕانیی كوردستان وه‌ك سیستمێكی سه‌ركه‌توو پێناسه ده‌كات و پێشنیاری ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه پێویسته ئه‌مریكا هاوكار بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ریفۆرم و په‌ره‌پێدان و دروستكردنه‌وه‌ی ژێرخانی دارایی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌كوردستاندا.
- ئه‌گه‌ر لێره‌وه هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی عێراق بكه‌ین كه له‌م راپۆرته‌دا له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه جه‌ختی خراوهتهسهرو یه‌كپارچه‌یی ئه‌م به‌شه عه‌ره‌بییه‌ی عێراق گرێده‌داته‌وه به رێككه‌وتنی شیعه و سوننه‌وه، ده‌كرێت ئاماژه به دوو ستوونی گرینگی دیكه‌ی ئه‌م راپۆرته بكه‌ین، كه بریتیتن له:
• ئه‌و حكومه‌ته‌ی ئێستا له به‌غدا هه‌یه، هه‌موو بنه‌ماكانی حكومه‌تێكی نیشتمانی سه‌رتاسه‌ری له‌ده‌ستداوه‌و ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، حكومه‌تێكه كه هه‌ژموونی شیعه‌گه‌رایی باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه. واته ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستای عێراق حكومه‌ته ده‌رهاویشته‌ی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراقه‌و حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌وڵیداوه ئاراسته‌ی ئه‌م حكومه‌ته راست بكاته‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌توو نه‌بووه‌و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی پێكراوه كه نه‌هێڵێت خراپتر بێت.
راپۆرته‌كه سه‌باره‌ت به‌م حكومه‌ته‌ی ئێستای عێراق ده‌ڵێت: وه‌ك حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د پێویستی به سیستمێكی حوكمڕانیی تازه هه‌یه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه چۆن سیاسه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د بۆته هۆكاری ده‌ربه‌ده‌ریی ملیۆنان كه‌س و هاندانی هه‌زاران كه‌س بۆ پێوه‌ندیكردن به‌داعشه‌وه، به‌هه‌مان شێوه ئه‌و حكومه‌ته‌ی له‌سه‌ر میراتی سیاسه‌تی نوری مالیكی دروست بووه و به حه‌یده‌ر عه‌بادی راست ناكرێته‌وه، ده‌بێت سیستمێكی تازه‌ی حوكمڕانیی بۆ دروست بكرێت، ئه‌م سیستمه تازه‌یه ده‌بێت گه‌ره‌نتی بدات به كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی سوینه بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی پێبكات و به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا بكات، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ده‌بێت؟ بێگومان له‌سه‌ر بنه‌مای حكومه‌تێكی فیدڕاڵی ده‌سه‌ڵات سنووردار له‌به‌غداو حكومه‌تی هه‌رێم، یان پارێزگاكان كه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانیان هه‌بێت و خۆشیان له چوارچێوه‌ی به‌لامه‌ركه‌زیكردنی ئاسایش، ناوچه‌كانی خۆیان بپارێزن.
سه‌باره به‌م ئاراسته‌یه، ئه‌وه‌ی كاری ئه‌مریكای ئاسان كردووه، نییه‌ت و تێڕوانینی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراقه، هه‌روه‌ها تێڕوانینی جیاوازی مه‌رجه‌عییه‌تی نه‌جه‌فه له‌تێڕوانینی مه‌رجه‌عییه‌تی قوم بۆ شێوازی حوكمڕانی له‌عێراقدا، بۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا وه‌ك ئه‌م ستراتیژه نوێیه ئاماژه‌ی پێكردووه، ده‌بێت سنوورێك بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ئێرانی دابنرێت، ئه‌وا تێڕوانینی حه‌یده‌ر عه‌بادی و مه‌رجه‌عییه‌تی نه‌جه‌ف، پشتگیری له‌حوكمڕانییه‌كی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن نه‌ك ئایینی (ولایه‌تی فه‌قی به هاوشێوه‌ی ئێران). ئه‌وجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م تێڕوانینه ئیجابییه بوونی هه‌یه، ئه‌مریكا ده‌توانێت هاریكای حه‌یده‌ر عه‌بادی بكات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ركردایه‌تی ئه‌م ئاراسته‌یه بكات، ئامانجی راپۆرته‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه داواده‌كات رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كان بكرێت و هاوپه‌یمانه‌كان خۆیان (نه‌ك ئه‌مریكا) سه‌ركردایه‌تی پرۆسه‌كه بكه‌ن.
• گه‌وره‌ترین كێشه كه هه‌ردوو راپۆرته‌كه بۆ عێراقی عه‌ره‌بی جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، دروستكردنه‌وه‌ی سوپایه‌كی نیشمانی دوور لهمهزههبگهراییه، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ هێزی حه‌شدی شه‌عبی، سه‌باره‌ت به‌م خاڵه حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ماوه‌ی ئه‌و دووساڵه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه سوپای عێراقی تا راده‌یه‌ك لهمهزههبگهرایی پاككردۆتهوهو خه‌ریكه ئه‌و سوپایه لای عه‌ره‌بی عێراق متمانه‌ی بۆ دروست ده‌بێته‌وه، سه‌باره‌ت به حه‌شدی شه‌عبیش له شوباتی 2016 به بریارێك حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی راسته‌خۆ پێوه‌ندار به خۆیه‌وه چاره‌سه‌ر كردووه، له هه‌فته‌ی رابردووش‌دا په‌رله‌مانی عێراق یاسای حه‌شدی شه‌عبی په‌سه‌ند كرد، ئه‌م یاسایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تێبینی زۆری له‌سه‌ره‌و هێشتا حه‌شدی شه‌عبی به مه‌ترسی بۆ ئایندهی عێراق له‌قه‌ڵه‌م ده‌رێت، به‌ڵام لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی شیعه به‌تایبه‌تی ته‌یاری موقته‌دا سه‌در روونكردنه‌وه‌ی داوه‌و داواده‌كات حه‌شدی شه‌عبی كۆمه‌ڵێك مه‌رجی به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت، ئه‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌ی عێراق و لایه‌نه شیعه‌كانی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌ك پێویستیش نییه، به‌ڵام هه‌وڵێكه به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردن، ئه‌مه‌ش پێگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م پرۆسه‌یه له عێراقی عه‌ره‌بیدا به‌هێزتر ده‌كات.
• خاڵێكی دیكه‌ی گرینگ كه جێگه‌ی مه‌ترسییه‌كی ئێجگار گه‌وره‌یه له راپۆرته‌كه‌دا، ئه‌گه‌ری دووباره هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕی مه‌زهه‌بگه‌رایی نێوان شیعه‌و سوننه‌یه، بێگومان دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی مه‌زهه‌بگه‌رایی نێوان شیعه‌و سوننه، راسته‌وخۆ پێوه‌ندیداره به رێگرتن له‌ده‌ستێوه‌ردانی ئێران و نه‌هێشتنی رۆڵی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌وه‌كاله‌ت سیاسه‌تی ئێرانی له‌عێراقدا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. له‌وانه‌یه ده‌ستنیشانكردنی ئه‌م خاڵه وه‌ك خاڵی سه‌ره‌كی بۆ رێگرتن له دووباره بوونه‌وه‌ی شه‌ڕی مه‌زهه‌بگه‌رایی نێوان شیعه‌و سوننه جێگه‌ی پرسیار بێت، له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌شدا ده‌ڵێین راسته كێشه‌و ململانێی نیوان شیعه‌و سوننه ره‌گێكی قووڵی هه‌یه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1400 ساڵ پێش ئێستا، به‌ڵام فتیله‌ی ئه‌م ئاگره خامۆشكراو بووه، هه‌تا ساڵی 1979 كه كۆماری ئیسلامی ئێران دامه‌زرا، پێشتر ئه‌م ململانێیه به‌و ئاسته خوێناوییه بوونی نه‌بووه، هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه بووه كه مه‌رجه‌عییه‌تی شیعه‌ی نه‌جه‌ف بڕوای به‌دروستكردنی حكومه‌تێكی ئایینی نییه هه‌تا شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات بكات، هه‌تا ئێستاش مه‌رجه‌عییه‌تی شیعه‌ی عێراق خۆی تیكه‌ڵاوی حوكمڕانی نه‌كردووه، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی ئێران رابگیرێت، ئه‌وا به گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌رجه‌عییه‌تی شیعه‌ی نه‌جه‌ف، شیعه‌كان ده‌بێت حكومه‌تێكی مه‌ده‌نی دابمه‌زرێنن، كه حكومه‌تیش له هه‌ژموونی شیعه‌گه‌رایی دوورخرایه‌وه، ئه‌وا ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ناوخۆیی شیعه‌و سوننه‌ش كه‌م ده‌بێته‌وه‌و ده‌گاته ئاستێك كه ئه‌مریكا بتوانێت به ئاسانی هاوكاری حه‌یده‌ر عه‌بادی بكات كه حكومه‌تیكی تازه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دروست بكاته‌وه كه عه‌ره‌بی سوننه‌ی عێراق متمانه‌ی پێ بكاته‌وه.
• گرینگی و جیاوازی راپۆرته‌كه‌ی ئۆلبرایت – هادلی له‌وه‌دایه، ئه‌م راپۆرته به‌شێكی له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ردانی مه‌یدانیی هه‌ردوو سه‌رۆك (مادلین ئۆلبرایت و ستیفن هادلی)یه بۆ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌و دیداریان بووه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت و كۆمپانیا‌و رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی دارێژراوه، به‌شێكی دیكه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌یه كه میدیایه‌كی وه‌ك سكای نیوزی عه‌ره‌بی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌نجامی داوه‌و هه‌وڵی داوه بزانێت هاووڵاتیانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر شه‌قام چ ئامانج و داواكارییه‌كیان هه‌یه. هه‌روه‌ها وه‌ك پڕۆفیسۆر جیمس زه‌غبی كه یه‌كێكه له‌به‌شداربووانی ئه‌م راپۆرته‌و سه‌رۆكی (دامه‌زراوه‌ی زهغبیه بۆ ئه‌نجامدانی راپرسی له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی) راشكاوانه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دوای كاره‌ساتی 11ی سێپته‌مبه‌ر، بیرمه‌ندانی ئه‌مریكا راسته‌وخۆ ئه‌و پرسیاره‌یان ورووژاند (بۆچی رقیان لێمانه؟) واته بۆچی هاووڵاتیانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رقیان له‌ئه‌مریكایه؟ زه‌غبی له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌ڵێت: هاووڵاتییانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رقیان له‌به‌هاكانی دیموكراتی ئه‌مریكا نییه، به‌ڵكو رقیان له‌وه‌یه كه كاری شایسته‌ی خۆیان ده‌ست ناكه‌وێت، حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه وه‌ڵامی خواسته‌كانیان ناداته‌وه‌و ئه‌مریكاش پشتگیری‌یان ده‌كات.
دیاره بۆ حكومه‌تی تازه‌ی عێراقی عه‌ره‌بیش گرینگه، له‌سه‌ر بنه‌مای خواستی هاووڵاتیانی عه‌ره‌بی عێراق (شیعه‌و سوننه) ئه‌و حكومه‌ت و حوكمڕانییه تازه‌یه دابمه‌زرێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی ئێران رابگیرێت، كه جۆشی فیتنه‌ی مه‌زهه‌بگه‌رایی ده‌دات، ئه‌وا له‌ئێستاوه روونه هاووڵاتی عه‌ره?