پێگه‌ی كوردستان له‌هه‌ر دوو راپۆرتی ..ئۆلبرایت – هادلی و جیفری - كرۆكهردا
December 4, 2016
وتار و بیروڕا
- راپۆرتی یه‌كه‌م كه تایبه‌ته (به‌ئاینده‌ی عێراق له‌دوای داعش) له‌لایه‌ن باڵێۆز رایان كرۆكه‌ر كه له‌ساڵی2007و له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی جۆرج ده‌بلیو بوش-ی كۆماری باڵیۆزی عێراق بووه، هه‌روه‌ها باڵیۆز جیمیس جیفری كه ئه‌ویش له‌ماوه‌ی ساڵانی 2010-2012 له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی یه‌كه‌می باراك ئۆباما-ی دیموكراتی باڵیۆزی عێراق بووه، سه‌كردایه‌تی كراوه‌و ژه‌نڕاڵ مایكل باربارۆ جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌ركانی پێشوو بۆ ئۆپه‌راسیۆنی ستراتیژی و ئه‌ركی هێزه فره‌نه‌ته‌وه‌كان له‌عێراقدا ئه‌ندامی تاسكفۆرسه بووه سه‌باره‌ت به ئایندهی عێراق. بۆ نووسینه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته كه چه‌ندین پسپۆڕ و تایبه‌تمه‌ند له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق و كوردستان به‌شدارییان كردووه، له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه كاریان كردووه:
1- ئایندهی یه‌كه‌كانی هێزی حه‌شدی شه‌عبی.
2- پێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌عێراقدا.
3- دووباره نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ركراون.
4- دووباره ئاماده‌كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی سوننه‌ی عێراق.
5- بونیادنانی حكومه‌تیكی چالاك له به‌غدا.
6- ده‌ستكردن به ریفۆرم له ئابووریی عێراقدا.
7- سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی سنووره‌كان له‌نێوان عێراق و هێزه ئیقلیمییه‌كاندا.
ئه‌م گروپه به سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو باڵیۆزی كۆماری و دیموكراتی له‌ماوه‌ی 7 مانگ كاركردنی به‌رده‌وام له رۆژی 1ی نۆڤمبه‌ری رابردوو سیاسه‌تی پێشنیاركراوی خۆیان بۆ ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا بڵاوكرده‌وه. ئه‌وه‌ی له‌م راپۆرته بۆ ئێمه گرینگه‌و ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كیی ئه‌م راپۆرتهیهو زۆر به وردی كاری له‌سه‌ر كراوه، پێوه‌ندیی نێوان كوردستان و عێراقه له‌دوای نه‌مانی داعش، له‌م راپۆرته‌دا دوو گریمانه بۆ كوردستان دیاری كراوه، یه‌كه‌میان یان ده‌بێت ده‌وڵه‌تێكی كۆنفیدڕاڵی بیت له‌گه‌ڵ عێراق، یان عێراق و كوردستان دانوستاندن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خاڵه ناكۆكانه‌ی له‌نێوانیاندا هه‌یه، به دیالۆگ چاره‌سه‌ری بكه‌ن، پاشان به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت و دوو هاوسێی باش بن له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا.
-راپۆرتی دووه‌میش كه تایبه‌ته به‌ئاراسته‌یه‌كی نوێ بۆ ستراتیژیه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن خاتوو مادلین ئۆلبرایت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئیداره‌ی كلینتۆن-ی دیموكراتی و ستیفن هادلی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی جۆرج ده‌بلیو بوش-ی كۆماری سه‌كردایه‌تی كراوه. میتۆدی داڕشتنی ئه‌م راپۆرته له هه‌موو ئه‌و راپۆرتانه‌ی پێشتر جیاوازه كه ناوه‌نده‌كانی فیكر‌و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌مریكا و جیهان له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجامیان داوه، ئه‌م جیاوازییه‌ش له‌و خاڵه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م راپۆرته‌دا كاریان كردووه، جیا له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی كاریان كردووه، له‌هه‌مانكاتدا گه‌وهه‌ری راپۆرته‌كه بۆچوونی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌وڵدانه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواستی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه، هه‌روها میتۆدێكی تازه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لاساییكردنه‌وه‌ی پلانی مارشاڵ نییه كه ئه‌مریكا دوای ته‌واوبوونی جه‌نگی دووه‌می جیهانی بۆ بونیادنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت پیاده‌ی كرد، به‌ڵكو ئه‌م میتۆده شێوازێكی تازه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته له‌سه‌ر بنه‌مای گرێبه‌ستێكی تازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م ده‌بێت توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواستی هاووڵاتی سه‌رشه‌قامی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه ناچارنه‌بن له‌ناو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی داعش و قاعیده خۆیان وه‌ك چهكدارو خۆكوژ ببیننه‌وه. بۆیه ئه‌م راپۆرته میتۆدێكی تازه پێشنیار ده‌كات كه به‌باشی ده‌زانێت ئیداره‌ی داهاتوو هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و گروپه ئیقلیمییه چالاكانه بكات كه مه‌رج نییه ئه‌و گروپانه ته‌نیا ده‌وڵه‌ت بن. له‌مه‌ش زیاتر ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و بژاره كۆنه‌یه كه ده‌خرایه به‌رده‌م هاووڵاتیانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌وه‌ی: (ئایا له‌نێوان ئاسایش و سه‌قامگیریی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی زیاتر كراوه‌دا، كامیان هه‌ڵده‌بژرێت؟) ئه‌م راپۆرته ئه‌م بژاره‌یه تێده‌په‌ڕێنێت و به‌شێوه‌یه‌كی دوولایه‌نه كاری كردووه بۆ دابینكردنی ئاسایش و سه‌قامگیریی ده‌وڵه‌ت و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كراوه كه رێز له كه‌رامه‌تی تاكی هاووڵاتی بگیرێت و ئیش و كاری شایسته‌ی خۆی ده‌ست بكه‌وێت، ئه‌مه‌ش واته ئه‌م میتۆده تازه‌یه ئۆلبرایت و هادلی بۆ ستراتیژیه‌تی تازه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، لایه‌نی ده‌ره‌كی (ئه‌مریكا) ده‌ستپێشخه‌ر ده‌بێت بۆ هاریكاری هاوپه‌یمانه‌كانی، به‌ڵام ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، یان ئه‌و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا هه‌تا ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تیش نه‌بن، خۆیان سه‌ركردایه‌تی جێبه‌جێكردنی ئه‌م ستراتیژه تازه‌یه ده‌كه‌ن. ئه‌م راپۆرته وه‌ڵامدانه‌وه‌یه بۆ ئه‌م ته‌وه‌رانه:
- ئاسایش و نیزامی گشتی.
- ئایین و ناسنامه، قه‌ڵاچۆكردنی توندڕۆیی له راده‌به‌ده‌ر.
- دووباره بوونیادنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كان.
- حوكمڕانی و پێوه‌ندیی ده‌وڵه‌ت به كۆمه‌ڵگه‌وه.
- بووژانه‌وه‌ی ئابووری و چالاككردنی.
خاڵی گرینگ له راپۆرتی ئاراسته‌ی نوێ بۆ ستراتیژیه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆ ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه ستیڤن هادلی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیداره‌ی جۆرج ده‌بلیو بوش له پهنێلێكی سه‌نته‌ری ره‌فیق هه‌ریری له ئامۆژگای ئه‌تڵه‌نتیك ئاماژه‌ی پێده‌كات و ده‌ڵێت: "عێراق ئه‌و وڵاته‌یه كه ده‌توانرێت وه‌ك یه‌كه‌مین فرسه‌ت ئه‌م ستراتیژه تازه‌ی تێدا جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، داعش سه‌ره‌تا خه‌لافه‌ته‌كه‌ی له عێراق راگهیاندو ئێستا پێش هه‌ر شوێنیكی دیكه داعش له‌سه‌ر خاكی عێراق ده‌كرێته ده‌ره‌وه، بۆیه گه‌لانی عێراق ئه‌و هه‌له‌یان بۆ ره‌خساوه كه به‌پشتگیری ئه‌مریكا حكومه‌تێكی نیشتمانی چالاك و شه‌ڕعی دابمه‌زرێننه‌وه، ئه‌م حكومه‌ته بتوانێت ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته هه‌رێمییه‌كان و پارێزگاكانی بدات).. دیاره وه‌ك پوخته‌ی راپۆرتی كۆتایی ئۆلبرایت هادلی سه‌باره‌ت به عێراق هاتووه، سه‌باره‌ت به حوكمڕانیی تازه‌ی عێراق داواكراوه كه حكومه‌تێك له‌به‌غدا دابمه‌زرێت كه به‌وجۆره حوكمڕانی بكات، كه عه‌ره‌بی سوننه متمانه‌ی پێبكات، به‌ڵام سه‌باره‌ت به پێوه‌ندیی نێوان كوردستان و عێراق هاتووه كه ئه‌مریكا گوشار بخاته سه‌ر كوردستان و عێراق بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتن، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه له‌م راپۆرته‌شدا وه‌ك راپۆرتی یه‌كه‌م (ئایندهی عێراق دوای داعش) كوردستان پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی له دووباره رێكخستنه‌وه‌ی عێراقی دوای داعش و ستراتیژیه‌تی تازه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه.
- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو راپۆرته‌كه سیاسه‌تی پێشنیاركراون و مه‌رج نییه ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا سه‌د ده‌رسه‌د هه‌مووی جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام گرینگی ئه‌م راپۆرته له‌وه‌دایه كه ئه‌م پێشنیاره ره‌نگدانه‌وه‌ی بیروبۆچوونی هه‌ردوو حزبی (كۆماری و دیموكراتی ئه‌مریكایه)، ئه‌مه‌ش وه‌ك راپۆرتی (دیراسه‌تی عێراق له‌ساڵی2006) كه به راپۆرتی بیكه‌ر هاملتۆن ناسرابوو، بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی راسپارده‌كانی راپۆرتی بیكه‌ر- هاملتۆن گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره له سیاسه‌تی ئه‌و كاتی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر عێراق دروست بكات.