ياساندنى حه شدى شه عبى

ياساندنى حه شدى شه عبى
بەپێی‮ ‬فەتوایەكی‮ ‬مەرجەعی‮ ‬باڵای‮ ‬شیعەكانی‮ ‬عێراق ئایەتی‮ ‬خوا عەلی‮ ‬سیستانی‮ ‬لە‮ ‬5ی‮ ‬حوزەیرانی‮ ‬ساڵی‮ ‬2014‮ ‬لە گەرمەی‮ ‬هێرشی‮ ‬داعش بۆ سەر بەغدا فەرمانی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬دا ئەویش بۆ بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬داعش كە بە خێرایی‮ ‬نزیك بەغدا دەكەوتنەوە‮.‬
حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬پێكهاتەیەكی‮ ‬تێكەڵ و پێكەڵی‮ ‬گرووپ و رەوت و لایەنە شیعیەكانی‮ ‬عێراق دەگرێتەوە كە لە دوو توێ‮ ‬67‮ ‬گرووپی‮ ‬جیاجیادا خۆی‮ ‬دەبینیەوە كە ئامانجی‮ ‬سەرەكیان داكۆكی‮ ‬بوو لە مەزهەبی‮ ‬شیعەو باڵادەستیی‮ ‬لە عێراقدا‮.‬
هۆكاری‮ ‬گوایە دامەزراندنی‮ ‬ئەم حەشدە بەهۆی‮ ‬ئەوەوە بوو كە سوپای‮ ‬عێراق بە تەنها نەیدەتوانی‮ ‬بەرگری‮ ‬لە شارەكانی‮ ‬عێراق بكات و رۆژ لە دوای‮ ‬رۆژ شوێنی‮ ‬زیاتری‮ ‬لەدەست دەدا‮. ‬
ئەم فەرمانەش لە پێشدا نەدرایە پەرلەمان تاكو تاوتۆی‮ ‬و بڕیاری‮ ‬لەسەر بدات،‮ ‬بەڵكو وەكو فەتوایەك بەخێرایی‮ ‬جێبەجێ كرا‮.‬
لە‮ ‬ڕاستیدا ئەمە كۆپیكردنێكی‮ ‬سوپای‮ ‬پاسدارانی‮ ‬ئێرانە لە عێراق،‮ ‬بەڵام گەر پێویستی‮ ‬بوون و دامەزراندنی‮ ‬سوپای‮ ‬پاسداران لە عێراق پاساوی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبووبێت وەك ئەوەی‮ ‬لە سەرەتای‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئێرانیدا متمانە بە سوپا بەجێماوەكەی‮ ‬شای‮ ‬ئێران نەدەكرا،‮ ‬ئەوە لەگەڵ بارودۆخی‮ ‬عێراقدا بەتایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬ڕووخاندنی‮ ‬رژێمی‮ ‬سەددام حوسێن زۆر جیاواز بوو،‮ ‬چونكە بە فەرمانی‮ ‬حاكمی‮ ‬عەسكەری‮ ‬عێراقی‮ ‬پۆل بریمەر سوپای‮ ‬عێراق هەڵوەشێنرایەوەو نەماو لەجیاتی‮ ‬سوپایەكی‮ ‬نوێ لەلایەن حكوومەتەوە كە زۆرینەی‮ ‬شیعە بوو پێكهێنرا،‮ ‬بەڕادەیەك كە زۆرینەی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬لە پێكهاتەكەی‮ ‬خۆیان بوو چونكە رێژەی‮ ‬كورد لە سوپادا كە دەبوو‮ ‬%17‮ ‬بێت كەمتر بوو لە‮ ‬%3‮ ‬و لایەنی‮ ‬سوننیش بەشدارییەكی‮ ‬ئەوتۆیان نەبوو،‮ ‬بەواتایەكی‮ ‬تر سوپاكە موركی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬بەسەردا زاڵ بوو،‮ ‬بۆیە هیچ پاساوێك بۆ عێراق نەبوو كە سوپایەكی‮ ‬تر بەو ناوەوە دابمەزرێنن‮.‬
بەهەرحاڵ ئێستا بە دەنگدانی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬پەرلەمان و لە‮ ‬ڕێی‮ ‬یاسای‮ (‬پاراستنی‮ ‬یاسایی‮ ‬بۆ حەشدی‮ ‬شەعبی‮) ‬بە‮ ‬یاسا ناسراو هەموو مافێكی‮ ‬وەك سوپای‮ ‬عێراق و هێزە ئەمنییەكان پێ بەخشرا‮.‬ مەترسی‮ ‬ئەم‮ ‬یاسایە لە بڕگەی‮ ‬چوارەمی‮ ‬یاساكە دایە كە دەڵێت‮: "‬گرووپ و پێكهاتەكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بەپێی‮ ‬ئەم‮ ‬یاسایە بۆی‮ ‬هەیە هێزی‮ ‬پێویست بەكاربهێنێت و هەرچی‮ ‬پێویستە بیكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬هەڕەشەی‮ ‬ئەمنی‮ ‬و تیرۆریستی‮ ‬كە عێراق دوچاری‮ ‬دەبێت هەروەها رزگاركردنی‮ ‬شارەكان لە كۆمەڵە تیرۆریستیەكان و پاراستنی‮ ‬ئاسایش و قەڵاچۆكردنی‮ ‬كۆمەڵە تیرۆریستییەكان و هەموو ئەوانەی‮ ‬هاوكاریان دەكەن لەژێر هەر ناوێك دا بێت‮".‬
ئەمە زەنگێكی‮ ‬ترسناكە بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬چونكە لە داهاتوودا دەتوانرێ ئەو سوپایە بەكاربهێندرێت دژی‮ ‬هەرێم،‮ ‬چونكە‮ ‬یاساكە پێناسەی‮ ‬هەڕەشەی‮ ‬ئەمنی‮ ‬و تیرۆری‮ ‬نەكردووە بۆیە دەتوانرێ بە ئارەزووی‮ ‬خۆیان دژی‮ ‬كێ بیانەوێت بە پاساوی‮ ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬هەڕەشەی‮ ‬ئەمنی‮ ‬لەسەر عێراق بەكاری‮ ‬بهێنن‮.‬
Top