كردنەوەی قوفڵی داخراوی پرۆسەی سیاسیی و كۆتایهێنان بە چەقبەستن
November 30, 2016
وتار و بیروڕا
دیاره له‌ناو كوردستاندا هه‌ندێك حزبی سیاسی هه‌ن كه به‌و جۆره سه‌یری ئاژاوه‌و ناسه‌قامگیریی وڵات ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌ره‌كیی حزبی سیاسی ئه‌وه بێت كه ئاژاوه‌و ناسه‌قامگیری له كۆمه‌ڵگه دروست بكات و هه‌موو هه‌وڵی بۆ ئه‌وه بێت، بیانوویه‌ك بدۆزیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌ت بۆ ئه‌ركه ئاژاوه‌گێڕییه‌كه‌ی دروست بكات! ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به نزیكه‌ی 6-8 مانگ پێش ئه‌وه‌ی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ساڵی 2015 كۆتایی بێت، سه‌رۆك داوای له حزبه سیاسییه‌كان كردبوو ئه‌و كێشه‌یه به ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و وتیشی: "چۆنی چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن، من هه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی ئێوه جێبه‌جێ ده‌كه‌م."
ئه‌وكاته‌ی به‌رێز بارزانی ئه‌م داوایه‌ی ئاراسته‌ی حزبه‌كان كردبوو، هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسی له‌نێوان حزبه‌كان به‌گشتی و له‌نێوان پارتی و گۆڕان به‌تایبه‌تی بوونی نه‌بووه، ته‌نانه‌ت كاتێك سه‌رۆك بارزانی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی هاوبه‌شی حكومه‌تی كوردستان له‌ئایاری 2015 سه‌ردانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای كرد‌و له پهنێڵێكدا كه ئامۆژگای ئه‌تڵه‌نتیك بۆی رێكخستبوو، ئه‌و پرسیاره‌یان لێ‌كرد، ئایا دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌نیازن چ بڕیارێك بده‌ن؟ سه‌رۆك بارزانی به‌مجۆره وه‌ڵامی دایه‌وه: "پێش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی واشنتۆن بكه‌م، ئه‌م پرسه‌م سپاردووه به حزبه‌كانی كوردستان و ئه‌وان له‌سه‌ر هه‌رچییه‌ك رێكبكه‌ون، من بڕیاری ئه‌وان جێبه‌جێ ده‌كه‌م."
ئه‌وجا بۆ ئه‌وه‌شی پێوه‌ندی نێوان حزبه‌كان تۆندوتۆڵ و پته‌وتر بێت، سه‌رۆك بارزانی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیشی به حزبه‌كان سپارد ، ئه‌مه‌ش له‌پێناوی ئه‌وه بوو كه حزبه‌كان هه‌ست به‌و به‌رپرسیاریه‌تییه بكه‌ن و بزانن به‌ره‌و كام هه‌ورازی سه‌خت و لوتكه‌ی ئومێد هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن، بۆیه پێشنیاری بۆ كردن، ژوورێكی عه‌مه‌لیات بۆ پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی دابمه‌زرێت و هه‌موو حزبه‌كانی كوردستان له‌و ژووره‌دا ئه‌ندام بن، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌ركه بهرپرسیاریهتیێكی مێژووییه، به هه‌مووان شانی بده‌نه به‌رو ئه‌گه‌ر ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی گه‌وره‌شه با بۆ هه‌مووان بێت. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌نگاوه ئه‌رێنییانه، لیژنه‌یه‌كی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌په‌رله‌مانی كوردستان پێكهێنرابوو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ ده‌ستوورێكی تازه بۆ كوردستان دابڕێژرێت و به‌پێی ئه‌و ده‌ستووره سیستمی سیاسیی كوردستان له‌لایه‌ن گه‌لی كوردستانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌م باكگراوه‌نده بده‌ین، ده‌بینین سه‌رۆك بارزانی زۆر به لۆژیكانه هه‌موو بابه‌ته‌كانی له‌یه‌كتری جیاكردۆته‌وه، ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به حزبه سیاسییه‌كانه‌وه هه‌یه، داویه‌تیه‌وه به حزبه سیاسییه‌كان، ئه‌وه‌شی پێوه‌ندی به‌ده‌سه‌ڵاتی گه‌له‌وه هه‌یه كه بڕیاری له‌سه‌ربدات، داویه‌تیه‌وه به‌و لیژنه‌یه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور كه نوێنه‌ری هه‌موو حزب و نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌كانی كوردستانی تێدایه، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستوورێك ئاماده‌بكه‌ن و گه‌ل په‌سه‌ندی بكات.
به‌ڵام مخابن، نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌م دوو كارته‌ی به جۆرێك تێكه‌ڵ كرد‌و چه‌واشه‌كارییه‌كی ئه‌وتۆی دروستكرد، كه له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌ڵبگرین، كه‌چی ئه‌و هه‌نگاوی بۆ دروستكردنی ئاژاوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ هه‌ڵگرت، خۆ ئه‌گه‌ر لۆژیكی سه‌رۆك بارزانی نه‌بوایه، ئێستا حاڵی كوردستان زۆر له فه‌له‌ستین خراپتر ده‌بوو.
نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌وڵیدا ئه‌و پیلانه‌ی بۆ تێكدانی سه‌قامگیری كوردستان دایڕشتبوو، بیكاته پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی (یه‌كێتی، گۆڕان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو)، ئه‌م پیلانه‌شی به‌جۆرێك داڕشتبوو، گرنگ نییه حزبه‌كان چۆن ئه‌و پرۆژه‌یه داده‌ڕێژنه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه به‌ناوی گۆڕینی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی بۆ په‌رله‌مانی، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه. ئه‌مه له‌كاتیكدا خودی نه‌وشیروان مسته‌فا زۆر باش ده‌یزانی، سه‌رۆك له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت، یان راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه، دوور و نزیك پێوه‌ندی به سه‌رۆك مسعود بارزانی-یه‌وه نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر كامیان پێڕه‌و بكرێت، سه‌رۆك خۆی نایه‌وێت له‌و پۆسته‌دا بمێنێته‌وه. هه‌روه‌ها نه‌وشیروان زۆر باشیش ده‌یزانی كه بیركردنه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌وجۆره‌یه له‌پێناوی ته‌بایی و یه‌كڕیزی ئاماده‌یه قوربانی به هه‌موو شتێك بدات، هه‌روه‌ك چۆن له‌سه‌ر پرسی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، كه ئه‌ویش هه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا كێشه‌ی له‌گه‌ڵی هه‌بوو، سه‌رۆك بارزانی نه‌ك هه‌ر ئه‌و ده‌ستووره‌ی نه‌گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موار بكرێت، به‌ڵكو رازی بوو به‌وه‌ی كه ده‌ستوورێكی دیكه سه‌رله‌نوێ بنووسرێته‌وه‌و له‌ژێر چاودێری ئه‌و په‌رله‌مانه‌ش ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت كه سه‌رۆكه‌كه‌ی هه‌ڵسووڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو، له‌مه‌ش زیاتر نه‌وشیران مسته‌فا و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چی‌یان ده‌وێت با له‌و دستوورهدا بینووسنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بوارێك بۆ تێكدانی نێوماڵی كوردستان و ئاژاوه‌گێڕی و ناسه‌قامگیری له كوردستان نه‌مێنێته‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه، نه‌وشیروان مسته‌فا و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كوده‌تاكه‌ی خۆیان به رێگه‌ی دروستكردنی زۆرینه‌و كه‌مینه‌ی په‌رله‌مانی جێبه‌جێ بكه‌ن، شێتی و مه‌ستیی ئه‌م پیلانه سیاسییه به‌جۆرێك به‌رچاوی گرتبوو، كاتێك له 23ی حوزه‌یرانی 2015، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له په‌رله‌مان كرا، هه‌ردوو فراكسێۆنی گۆڕان و یه‌كێتی كه شه‌وی پێشتر نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌ندامانی هه‌ردوو فراكسیۆنه‌كه‌ی سوێند دابوو، له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، خۆیان پێنه‌گیراو به‌ئاشكرا له‌میانه‌ی ئاهه‌نگگێڕانیان و گرتنی وێنه‌ی سیلڤی، پیلانی كوده‌تاكه‌ی خۆیان ئاشكرا كرد، به‌ڵام پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئایا كاردانه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رامبه‌ر ئه‌م غه‌در و ناهه‌قییه چی بوو؟ بێگومان هه‌ڵوێستی پارتی له‌ناخدا تووڕه بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و غه‌در و ناهه‌قییه‌ی به‌رامبه‌ر به خۆی و پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستان ده‌كرا، به‌ڵام له‌ژێر زه‌بری لۆژیكی سه‌رۆك بارزانی، پارتی بێده‌نگ بوو، ئه‌و واقیعهشی قبوڵ كرد و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌بوو. به‌ڵام كاتێك له 19ی ئاب یوسف محه‌مه‌دی هه‌ڵسووڕاوی گۆڕان كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان بوو و به فه‌رمانی نه‌وشیروان مسته‌فا رێككه‌وتنی هه‌موو حزبه‌كانی ژێرپێ نا، سه‌ره‌نجامیش پیلانه‌كه‌ی شكستی هێناو دۆڕاندنی، ئه‌وجا نه‌وشیروان مسته‌فا پیلانی دووه‌می خسته‌كار كه ئه‌ویش پیلانی سووتاندنی كوردستان بوو، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان پارتی به‌وجۆره سنووری بۆ دانا، كه ناكرێت له‌گه‌ڵ حزبێكدا هاوپه‌یمان بێت، كه تیكدان و ئاژاوه‌گێڕی و سووتاندنی كوردستان به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی بزانێت.