بۆ بنبڕكردنی تیرۆر و توندڕەوی پێویستمان بەرووبەرووبوونەوەی گەندەڵی سیاسیی هەیە
November 20, 2016
وتار و بیروڕا
پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌لی كار و درووستبوونی گروپی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره كه له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه جۆرێك له ناره‌زایی و تووڕه‌بوون دروست ده‌كات.بۆتە هۆكاری ئەوەی زەمینیەك بۆ سستبوون و لاوازی دامەزراوەكان دروست بكات.
له‌سه‌ر ئاستی پرۆسه‌ی سیاسی ده‌وڵه‌تیش، جۆرێك له سیاسه‌تمه‌داری پۆپۆلیستی به‌رهه‌م ده‌هێنێت ، دیارە بوونی سیاسه‌تی پۆپۆلیستیش وه‌ك ئۆپۆزسیۆن له ناو پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی هینده‌ی دیكه سیستمی دامه‌زراوه‌یی له ده‌وڵه‌تدا هه‌ڵبوه‌شێنێت. لەمەش زیاتر سستی و لاوازی دامەزراوەكانیش ده‌بنه به‌دیلی ئه‌و فیكره توندڕۆیەی كە له پشت هه‌ر كارێكی توندرۆیی و تیرۆریستیه‌وه هه‌یه.
ئه‌گه‌ر لێره‌وه هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنی دیارده‌یه‌كی تازه‌ی تیرۆر بكه‌ین كه ئێستا له‌رۆژئاوا پێیان ده‌گوترێت (گورگه ته‌نیاكان-lone wolf terrorism) كه به‌ته‌نیا خۆی ده‌بێته جێبه‌جێكاری كاره تیرۆریستیه‌كه و هیچ جۆره چه‌ك و تهقهمهنیهكیش به‌كار ناهێنێت، وه‌ك ئه‌و كاره تیرۆریستییه‌ی له شه‌وی 14ی ته‌موزی ئه‌مساڵ لەفەرەنسا به لۆریه‌ك ئه‌نجامدراو كاره‌ساتێكی گەورەی دروستكرد، یان ئه‌و تیرۆریستانه‌ی هەر لەفەرەنسا به چه‌قۆ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كه‌نیسه‌یه‌ك و قهشهكهیان سه‌ربڕی، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه سستی و لاوازی دامه‌زراوه‌كانی رۆژئاوا بۆته سه‌رچاوه‌ی ئه‌و فیكره توندڕۆیهی له پشت كاره درنده‌كانی گورگه تهنیاكانهوه هه‌یه.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ژینگه‌ی سیاسی كوردستان و له‌و روانگه‌یه‌وه سه‌یری دیارده‌ی تیرۆر و توندوتیژی له‌كوردستاندا بكه‌ین، به‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، تیرۆر فیكری ئیسلامی توندڕۆیی له پشته‌وه‌یه، ئه‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان له‌بار نییه بۆ ئه‌وه‌ی فیكری توندڕۆی ئیسلامی له كوردستان ره‌گ و ریشه دابكوتێت و تیرۆری ئیسلامی له كوردستان سه‌رهه‌ڵبدات. به‌ڵام ژینگه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له كوردستان و شێوازی حزبایه‌تی له‌كوردستان بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی نه‌ك هه‌ر سیستمی دامه‌زراوه‌یی ده‌وڵه‌تی له‌كوردستان لاواز بێت، به‌ڵكو وایكردووه هه‌ندێك دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت له كاربكه‌ون، ئه‌وجا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژینگه‌ی سیاسی خۆی بۆته هۆكاری لاوازی دامه‌زراوه‌كان له‌كوردستاندا، ئه‌وا ژینگه‌یه‌كی له‌باری ئه‌وتۆی به‌ناوی پابه‌ندبوون به دیموكراتی دروستكردووه، كه زۆر به ئاسانی تۆی هاورده‌كراوی فیكری توندڕۆیی به‌ته‌واوه‌تی له‌كوردستاندا گەشە بكات و بڵاوببێته‌وه.
ئه‌وجا وه‌ك هاوكێشه‌یه‌كی بیركاری كاتێك ئه‌م فیكره توندۆریه ئیسلامی یه بوونی هه‌بێت و، ئه‌م فیكره‌ش بناخه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی و توندره‌وی و تیرۆری ئیسلامی بێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ر ئێمه له‌سه‌ر سنوره‌كانی كوردستانیش تیرۆریستانی داعش تێكبشكێنن، ئه‌وا لاوازی دامه‌زراوه‌كانمان و ئه‌و ژینگه سیاسییه خراپه‌ی حزبه‌كان درووستیان كردووه، ده‌بێته نه‌وایه‌كی ئارام، سه‌ره‌تا بۆ ره‌گداكوتانی فیكری توندڕۆیی ئیسلامی و دوای ئه‌ویش بۆ سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆری ئیسلامی له كوردستاندا.
دیاره بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر هه‌م له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری نێوده‌ڵه‌تی هه‌یه و، هه‌میش له‌سه‌ر ئاستی زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی جیهانیش یاسایه‌كی نیشتمانی هه‌یه بۆ قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له كوردستانیش یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری هه‌رێمی كوردستان –ساڵی 2006- هه‌یه، ئه‌م یاسایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا كاری پێناكرێت و ماوه‌كه‌ی ته‌واو بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنج له شێوازی په‌سه‌ندكردنی ئه‌م یاسایه له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان بده‌ین، ده‌بینین ئه‌م یاسایه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و بۆ ماوه‌ی 2ساڵ په‌سه‌ندكراوه و هه‌موو دوو ساڵ جارێك دەبێت بۆ 2ساڵی دیكە درێژبكرێته‌وه، ئه‌م شێوازه‌ی كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر پێكراوه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی، خۆی له خۆیدا ئه‌و ژینگه‌یه‌ی ناو پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان‌مان بۆ به‌رجه‌سته ده‌كاته‌وه كه لایه‌نه ئیسلامییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان چ كاریگه‌رییه‌كیان دروستكردووه.
ئەمەش مانای ئەوەیە حزبە ئیسلامیەكان باش ده‌زانن، تیرۆری سه‌رده‌م تیرۆرێكه كه فیكری توندڕۆیی ئیسلامی له پشته‌وه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م یاسایه وه‌ك یاسایه‌كی هه‌میشه‌ی ده‌ربچێت، ئەوا كار و چالاكی ئه‌وان سنووردار ده‌بێت. بۆیه له‌ناو ئه‌و ژینگه سیاسییه ئاڵۆزه‌ی له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی‌دا هه‌یه توانیوویانه په‌رله‌مانی كوردستان ناچار بكه‌ن به‌شێوه‌ی كاتی یاسا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر په‌سه‌ند بكات.
ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه دامودەزگاكانی كوردستان لاوازن، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌تا ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستانیش بواری ئه‌وه نه‌دات فیكری توندڕۆیی له كوردستان ریشه دابكوتێت، ئه‌وا لاوازی دامه‌زراوه‌كان ئه‌و بواره‌ی بۆ ره‌خساند فیكری توندرۆیی فەراهەمكردووە كە بە ئاسانی بڵاوبێتەوە.
له‌سه‌ر ئاستی سه‌نته‌ره‌كانی فیكر و لێكۆڵینه‌وه‌ش له هه‌موو جیهاندا، ئێستا قه‌ناعه‌تێك دروست بووه، كه تیرۆر به یاسا ده‌توانرێت سنورێكی بۆ دابنرێت به‌ڵام بنبڕ ناكرێت. بۆیه ده‌بێت به‌و شێوه‌یه سه‌یری تیرۆر و توندڕەوی بكرێت، كه ڤایرۆس یان به‌كتریایه‌كه له كۆمه‌ڵگه‌دا بوونی هه‌یه و نه‌خۆشی بڵاو ده‌كاته‌وه، جا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆس و به‌كتریا مرۆڤ تووشی نه‌خۆشی نه‌كات، ئه‌وا ده‌بێت سیستمی به‌رگری له له‌شی مرۆڤدا به‌هێز بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كه خۆی چه‌ندین نه‌خۆشی هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و ڤایرۆس و به‌كتریا به ئاسانی تووشی نه‌خۆشی ده‌كات.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئێستا ئەو ناوه‌نده فیكریانە هه‌وڵده‌ده‌ن میكانیزمێك بدۆزنه‌وه كه ده‌وڵه‌ته‌كانیش به هاوشێوه‌ی مرۆڤێكی ته‌ندروست سیستمێكی به‌رگری به‌هێزی هه‌بێت. بۆ ئه‌مه‌ش بیر له‌وه كراوه‌ته‌وه چۆن ده‌وڵه‌تی نه‌خۆش بگۆڕێت بۆ ده‌وڵه‌تێكی ته‌ندروست، ئه‌م حاڵه‌ته چۆن له‌مرۆڤدا پێویسته هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌شی به‌شێوه‌یه‌كی دروست كار بكات ئه‌وجا سیستمێكی به‌رگری به‌هێزی ده‌بێت، به‌هه‌مان شێوه ده‌وڵه‌تیش ده‌بێت هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی به دروستی كار بكات و به‌جدی كار بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هیچ جۆرێك بوار نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی فیكری توندڕۆیی له وڵات‌دا بڵاوبێته‌وه، یان هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌و فیكره بوونیشی هه‌بێت نه‌بێته پاڵپشتێك بۆ سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی كاری توندڕۆیی و تیرۆریستی.
بۆ ئێستای كوردستان، كاراكتەرە سیاسیەكان ، پرۆسه‌ی دیموكراتیان كردۆته ژینگه‌یه‌ك بۆ گه‌نده‌ڵی سیاسی. ئەوجا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زه‌لكاوه سیاسییه بۆ به‌رهه‌مهێنانی گه‌نده‌ڵی سیاسی وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و حزب و لایه‌نه سیاسیانه‌ی سوود له‌و زهڵكاوه وه‌رده‌گرن، هه‌موو هه‌وڵیان بۆ ئه‌وه‌یه به‌په‌رده‌ی دیموكراتی و ئازادی راده‌برین دای بپۆشن. كەواتە كاتێك بمانه‌وێت گه‌نده‌ڵی سیاسی بنبڕ بكه‌ین ده‌بێت ئه‌و زهلكاوەی بۆتە سەرچاوەی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نده‌ڵی سیاسی، وشكبكرێته‌وه.
لای هەمووان ئاشكرایە كە یەكێك لە هۆكارەكانی سەرهەڵدانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش سوود وەرگرتن بووە لە ژینگەی دیموكراتیەتی رۆژئاوا و هه‌وڵیانداوه پرانسیپه‌كانی دیموكراتی بكه‌نه ئامراز بۆ به‌رهه‌مهێنانی توندره‌وی و ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی.
بۆیه له‌م روانگه‌یه‌وه بۆ سیستمی سیاسی كوردستان گرنگه، كە ئه‌و په‌رده‌یه‌ی ده‌درێت به‌سه‌ر زه‌لكاوی گه‌نده‌ڵی سیاسی و گۆڕینی ژینگه‌ی دیموكراتی بۆ ئاژاوه، به‌رچاوی لێڵ نه‌كات و، دەبێت لە پێناوی پاراستنی ئاسایشی كۆمەڵایەتی، جارێكی دیكه دیموكراتی له‌به‌ر رۆشنایی سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگه و پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان پێناسه بكاته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌م یاسایه‌ی ئێستای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له هه‌رێمی كوردستان، هه‌مواریش بكرێته‌وه و یان دووباره دابرێژرێته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی زه‌ڵكاوی سیاسی و گه‌نده‌ڵی سیاسی وشك نه‌كرێت، یاساكه چه‌ند به‌هێزیش وه‌ك دامه‌زراوه‌كانی دیكه ناتوانێت به باشی كاری خۆی بكات و له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریدا رۆڵی خۆی بگێڕێت.