دە ساڵە داهاتی خەڵكی سلێمانی دەخۆن و لەسەر سكی برسیشیان هەڵدەپەڕن ..

دە ساڵە داهاتی خەڵكی سلێمانی دەخۆن و لەسەر سكی برسیشیان هەڵدەپەڕن ..
سلێمانی دەخەنە مەزادەوە و كڕیارەكە لەوان شەریفترە و دەڵێ نایكڕم.
مامۆستاكەیان ساحەی سیاسی بەجێدێڵێ و لە دورەوە شاگردەكانی رادەسپێرێ ئاگر لە سلێمانی بەردەن.
بە ناوی ئەو شارە شۆڕشگێڕەوە داوای كردنەوەی (فەوج) ئەكەن و بەغدا ناونوسیان ناكات..
دەیان هەزار مناڵی سلێمانی لە خوێندن بێ بەش دەكەن و هەڕەشە لە هەر كەس دەكەن دەرگای مەكتەب بكاتەوە.
یەكێتی هیچ دەسەڵاتێكی بەسەر خۆی و سلێمانیدا نەماوە، ئەو شارە لە لایەن حەرەكەیەكی فەوزەوی فاشییەوە بە بارمتەگیراوە.

ئەوەی روودەدات لە سلێمانییە نەك لە ووڵاتێكی غەریبە. بێدەنگی هەولێر و دهۆك و كەركوك لەم وەزعەی بەسەر سلێمانی دێت كەمتەرخەمییە . تۆقینی حزبەكان لە فاشییەتی هةرزةكارانةى گۆڕان، ترسنۆكییە.
Top