ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌كه‌ی هاوپه‌یمانیی نیوده‌وڵه‌تیی دژی داعش
November 7, 2016
وتار و بیروڕا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان وه‌ك گه‌لێكی به‌وه‌فا خۆی به قه‌رداری هه‌موو ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانی دژی داعش و له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئه‌مریكا ده‌زانێت، كه له‌شه‌ڕی دژی داعش به فریای پێشمه‌رگه هاتوون و بوونه ئه‌و هۆكاره‌ی كه خۆڕاگری و سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ره‌دوام بێت و ئه‌فسانه‌ی تیرۆریستانی داعش به‌تاڵ بكاته‌وه، به‌ڵام بڕیاری بوێرانه‌ی مسعود بارزانی و قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه وه‌ك ته‌نیا ئۆپشنی خێر له‌به‌رده‌م ئهمریكاو ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی وایكرد ئه‌م گۆرانكارییه گه‌وره‌یه له سیاسه‌تی ئێداره‌ی ئۆباما به‌رامبه‌ر كوردستان بێته كایه‌وه.
دیاره له‌ماوه‌ی ئه‌م دووساڵه‌دا زۆر ده‌وڵه‌تی دیكه وه‌ك فه‌ره‌نسا و به‌شی هه‌ره زۆری ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتی ئه‌وروپاو ناتۆ، له‌به‌رامبه‌ر كوردستاندا گۆڕانكاری گه‌وره‌یان له شێوازی سیاسه‌ت و مامه‌ڵه‌ی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ كوردستان كردووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا وه‌ك سۆپه‌رپاوه‌ری جیهانی كه خۆی به خاوه‌نی به‌هێزترین هێزی سه‌ربازی و ئابووری ده‌زانێت و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی ڤیتۆی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیوده‌وڵه‌تی بڕیار له‌سه‌ر ته‌واوی كێشه‌كانی جیهان بدات، ئه‌وا به‌م وه‌رچه‌رخانه گه‌وره‌یه‌ی له سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر كوردستان هاتۆته‌ئاراوه، پێگه‌ی كوردستانی گه‌یاندۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه هێشتا كوردستان به‌فه‌رمی نه‌بۆته ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و سه‌رۆكه‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له كۆشكی سپی و ئهلێزی پێشوازی لێده‌كرێت.
لایه‌نێكی دیكه كه ئاماژه‌یه بۆ پێگه‌ی كوردستان له‌ناو هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ئه‌وه‌یه كه به‌شی هه‌ره زۆری ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به خواست و ده‌ستپێشخه‌ری خۆیان ده‌یانه‌وێت هاوكار و هاریكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بن له مه‌شق و راهێنان و دابینكردنی پێداویستی سه‌ربازی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بێت، ئه‌م خواست و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانی دژی داعش، هه‌وڵدانه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه لایه‌نێكی براوه‌ی ئه‌م شه‌ڕه كه مۆدێلی ده‌وڵه‌تی كوردستان و شێوازی شه‌ڕی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر زه‌وی به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعشدا تۆماری كردووه. راشكاوانه‌تر ئه‌وانه‌ی به تێگه‌یشتنی نوێ سیاسه‌ت دروست ده‌كه‌ن و سیاسه‌ت پیاده ده‌كه‌ن، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی له ژێر سێبه‌ری لووله‌ی تفه‌نگی پێشمه‌رگه بهخۆڕسكی له‌دایك بووه، مۆدێلی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه كه دوای رێككه‌وتنی ئاشتی ویستفالیا كۆتایی به‌شه‌ڕی ئایینی له ئه‌وروپا هێنا، ئه‌وا ده‌وڵه‌تی كوردستان ئه‌و مودێلی ده‌وڵه‌ته ده‌بێت كه له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا كۆتایی به‌شه‌ڕی ئایینی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌هێنێت. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا له‌ئێستا بوونیان هه‌یه، هیچ پێناسه‌یه‌كی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یان به‌سه‌ردا ناچه‌سپێت كه ماكس ڤیبه‌ر و رێككه‌وتنی ویستفالیا بۆ ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخیان كردووه، له‌ناو ئه‌م جوگرافیا پان و به‌رینه‌دا ته‌نیا كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌تی ئه‌مری واقیع ئه‌و پێناسه‌ی راڤهكردووه كه ده‌توانێت سه‌قامگیری و ئاشتی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان له‌ناو جوگرافیای خۆیدا بۆ پێكهاته جیاوازه‌كانی دابین بكات و له‌هه‌مانكاتیشدا بتوانێت سنووره‌كانی خۆی له هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیی ده‌ره‌كی بپارێزێت، كه دیاره له ئێستا تیرۆریستانی داعش گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ن نه‌ك بۆ كوردستان، به‌ڵكو بۆ ته‌واوی جیهان. له‌مه‌ش زیاتر تۆماس فریدمان كه یه‌كێكه له دیارترین بیرمه‌ندو رۆژنامه‌نووسه‌كانی ئه‌مڕۆی جیهان، راشكاوانه ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م ده‌بێت ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدا بێت، ئه‌وجا ده‌توانین به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا زاڵ بین كه ئه‌و مه‌رجانه‌ش بریتین له:
1- ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك، ده‌بێت سه‌رۆكێكی لێبورده‌ی هه‌بێت كه بتوانیت ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان له‌نێوان نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كان دروست بكات.
2- ئه‌م ده‌وڵه‌ته ده‌بێت سوپایه‌كی هه‌بێت كه له‌سه‌ر زه‌وی توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت سنووره‌كانی خۆی له هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان بپارێزێت.
3- مامه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌وڵه‌ته هاوچه‌رخه ده‌بێت به ئاستێك بێت، خۆیان ببنه مامان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته به‌سه‌لامه‌تی له‌دایك بێت.
ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌م سێ مه‌رجه بكه‌ین كه تۆماس فریدمان بۆ ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخی دیاری كردووه، ئه‌وا ئه‌م مه‌رجانه له ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ته‌نیا له‌كوردستاندا بوونیان هه‌یه، ئه‌میش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه سه‌رۆك بارزانی ئه‌و سه‌رۆكه لێبوردهیهیه كه به‌كرده‌یی سه‌لماندوویه‌تی له ده‌وڵه‌تی كوردستاندا ته‌واوی ئایین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان ده‌توان به ئاشتی و ته‌بایی و برایه‌تی پێكه‌وه بژین، هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌ش ئه‌و سوپایه‌یه كه سه‌لماندوویه‌تی ته‌نیا سوپایه له‌سه‌ر زه‌وی ده‌توانێت تیرۆریستانی داعش تێكبشكێنێت.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیاره له‌خۆمان بكه‌ین، ئایا كۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تی به‌گشتی و ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانیی دژی داعش، هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان چۆن ده‌بێت؟ له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه به ئه‌قڵییه‌تی كۆنی پێناسه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد بیرده‌كه‌نه‌وه، ده‌ڵێن، هێشتا كاتی باسكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان نییه، یان پێمان ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌تانی ده‌وربه‌ری كوردستان دژی راده‌وه‌ستن و ناهێڵن ئه‌م ده‌وڵه‌ته له‌دایك بێت. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وانه‌ی به ئه‌قڵیه‌تی تازه كار له‌سه‌ر دروستكردنی سیاسه‌ت و رێكخستنه‌وه‌ی سیستمی جیهانی ده‌كه‌ن، به راشكاوی ده‌ڵێن: جیهان نه‌ك نابێت دژی دامه‌زراندنی ئه‌م ده‌وڵه‌ته بێت، به‌ڵكو ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خۆی پشت و په‌نای ئه‌م ده‌وڵه‌ته بێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته مۆدیلێك بۆ ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی.
ئه‌وجا كاتێك به روانگه‌ی ئه‌قڵییه‌تی تازه پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌خوێنینه‌وه و سه‌رنجی ئه‌و رووداوگه‌له خێرایه‌ش ده‌ده‌ین كه له‌سه‌ر ئه‌رزی كوردستان رووده‌ده‌ن، ئه‌وا ده‌گه‌ینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان ته‌نیا بریتی نییه له ئاوات و خه‌ونی چه‌ند ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و گه‌لی كوردستان، به‌ڵكو وه‌ك گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش سه‌یر ده‌كرێت و هه‌موو هه‌موو هاوپه‌یمانیی نیوده‌وڵه‌تییش پارێزگاری له‌م ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌یه ده‌كه‌ن و پشتگیری ئه‌و سه‌رۆكه ده‌كه‌ن كه به كرده‌یی، بره‌وی به لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی له‌نێوان نه‌ته‌وه‌و ئایینه جیاوازه‌كان داوه‌و هاوكارو هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه بووه كه بۆته ئه‌و سوپا نموونه‌ییه‌ی كه له‌سه‌ر زه‌وی نه‌ك تیرۆریستان تێكده‌شكێنێت، به‌ڵكو فیكر و ئه‌قڵییه‌تی تیرۆریستانیش له ریشه هه‌ڵده‌كێشێت.
لێره‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیاره بكه‌ین، ئایا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ده‌وڵه‌تی كوردستان وه‌ك گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی تیرۆر سه‌یرده‌كرێت؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره گرنگه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ چه‌مكی ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتن له‌سیاسه‌تی ئیداره‌ی جۆرج ده‌بلیو بوش به‌رامبه‌ر به عێراق.. ئاشكرایه جورج ده‌بلیو بوش كاتێك پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراقی به رووخانی رژێمی سه‌دام حوسێن ده‌ستپێكرد، ئامانجی شه‌ڕه‌كه‌ی راگه‌یاند كه دوای سه‌دام حوسێن عێراقێك بونیاد ده‌نێته‌وه كه دیموكراتی و فیدڕاڵی و فره‌یی و په‌رله‌مانی بێت، به‌ڵام هیچ كام له‌م ده‌ستكه‌وتانه به‌دینه‌هاتن و به‌پێچه‌وانه‌وه عێراق بووه نه‌وایه‌كی ئارام بۆ تیرۆریستان و شه‌ڕی مه‌زهه‌بگه‌رایی نێوان شیعه‌و سوننه، هه‌ربۆیه كاتێك پرسیار له ئیداره‌ی بوش ده‌كرا ، ئێوه ده‌ڵێن له‌شه‌ڕی عێراق سه‌ركه‌وتووین، ئایا سه‌ركه‌وتن لای ئێوه مانای چییه؟ دیاره ئه‌م پرسیاره لای ئیداره‌ی بوش بێ وه‌ڵام بوو، بۆیه شه‌ڕه‌كه به شه‌ڕێكی دۆڕاو له‌قه‌ڵه‌م درا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری ستراتیژیه‌تی شه‌ڕی دژی داعش بكه‌ین كه باراك ئۆباما رایگه‌یاندووه و بریتییه له تێكشكاندن و له ریشه هه‌ڵكێشانی فیكری داعش، ئه‌وا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌سه‌ر زه‌وی به هاوكاری ئهمریكاو هاوپه‌یمانیی نیوده‌وڵه‌تی، تیرۆریستانی داعشی له رووی سه‌ربازییه‌وه تێكشكاندووه، هه‌روه‌ها لۆژیك و لێبورده‌یی سه‌رۆك بارزانی فیكری داعشی ریشه‌كێش كردووه، كه‌واته ئه‌گه‌ر ئێستا ئه‌و پرسیاره له‌ئیداره‌ی ئۆباما بكرێت و پێیان بڵێن: ئێوه ده‌ڵێن له ستراتیژیه‌تی شه‌ڕی دژی تیرۆر سهركهتووین، ئایا سه‌ركه‌وتن لای ئێوه مانای چییه؟ بێگومان هه‌ر به‌رپرسێكی ئیداره‌ی ئۆباما ده‌ڵێت: سه‌ركه‌وتنی ستراتیژیه‌تی دژی تیرۆر هاوكاری ئه‌مریكایه بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌و پاراستنی ئه‌و كوردستانه‌یه كه جیا له‌وه‌ی ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیانی بۆ پێكهاته جیاوازه‌كانی دروستكردووه، له‌هه‌مانكاتدا بۆته شوێنی حه‌وانه‌وه بۆ هه‌موو ده‌ربه‌ده‌ره‌كانی شه‌ڕی داعش له عێراق و سووریا، هه‌ر له‌سه‌ر شێوازی كوردستانیش ئایندهی ناوچه‌كه بونیاد ده‌نرێته‌وه.