لە سیاسەتی پێشنیاركراودا بۆ سەرۆكی داهاتووی ئەمریكا عێراق و كوردستان دوو دەوڵەتی دراوسێی یەكتری دەبن
November 6, 2016
وتار و بیروڕا
****************
له رۆژی 16ی شوباتی 2016 گروپی كار بۆ دیراسه‌تی ئاینده‌ی عێراق و ئاماده‌كردنی سیاسه‌تێكی پێشنیاركراو بۆ سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مریكا ده‌ست به‌كاربوو. ئه‌م گروپه كه له‌لایه‌ن (باڵیۆز رایان كرۆكه‌ر و ژه‌نڕاڵ مایك باربارۆ و باڵیۆز جیمس جیفری و د.نه‌سیبه یونس توێژه‌ری باڵا له‌سه‌نته‌ری ره‌فیق حه‌ریری) سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، له‌و كاته‌وه تائێستا ئه‌م گروپه به هاوكاری كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندو پسپۆڕ له‌سه‌ر ره‌وشی عێراق خه‌ریكی نووسینه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ن و وه‌ك پێشنیار ده‌درێته سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاینده‌ی عێراق بكات.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی كه له‌سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو بڵاوكراوه‌ته‌وه، سیاسه‌تی پێشنیاركراو بۆ مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ئاینده‌ی عێراق له‌سه‌ر چه‌ند ستوونێكی گرنگ داڕێژراوه كه بریتین له:
1- ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی سه‌ربازی بۆ تێكشكاندنی چه‌كدارانی داعش، مانای ئه‌وه نییه كه شه‌ڕی ناوخۆی نێوان عه‌ره‌بی شیعه‌و سوننه كۆتایی هاتووه، بۆیه دوای كۆتاییهاتنی داعش ده‌بێت كار بۆ ئه‌وه بكرێت كه هۆكاره‌كانی فیتنه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی نێوان شیعه‌و سوننه ریشه‌كێش بكرێت.
2- باشووری كوردستان به‌ئه‌مری واقیع ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و ناكرێت میكانیزی رێكخستنی پێوه‌ندی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق، تێكه‌ڵاوی پرۆسه‌ی دووباره بونیادنانه‌وه‌ی به‌شه عه‌ره‌بیه‌كه‌ی عێراق بكرێت.
3- دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی سه‌ربازی بۆ تێكشكاندنی داعش، پێیوسته له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار جارێكی دیكه عێراق به قۆناخی ئینتیقالیدا تێپه‌ڕێت، له‌م قۆناخه‌دا ئه‌مریكا بوونی ده‌بێت و وه‌ك 2011 عێراق به‌جێناهێڵێت، ئه‌وجا به‌ئاماده‌بوونی ئه‌مریكا، پێوه‌ندی نێوان عه‌ره‌بی شیعه‌و سوننه له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵی به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێك رێكده‌خرێته‌وه.
4- ده‌وڵه‌تی ئه‌مری واقیعی كوردستان، یان به‌شێوازی كۆنفیدڕاڵی له‌گه‌ڵ به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی عێراق پێوه‌ندی نێوانیان رێكده‌خرێته‌وه، یان ئه‌گه‌ر كورد بڕیاری دا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی رابگه‌یه‌نێت، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌مریكا هه‌وڵبدات جیابوونه‌وه‌ی كوردستان و عێراق به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه بێت.
5- دیاره له قۆناخی ئینتقالی پرۆسه‌ی جیابوونه‌وه‌ی كوردستان و عێراق، كۆمه‌ڵێك كێشه له‌نێوان كوردستان و عێراق بوونیان ده‌مێنێت، چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه‌ش پێویستی به هه‌ڵوێستێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌بێت، كه پێویسته وه‌ك ناوبژیوانێكی بێلایه‌ن و دادپه‌روه‌ر له‌نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی كوردستان و عێراق رۆڵ بگێڕێت و بیانگه‌یه‌نێته چاره‌سه‌رێك كه هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته‌كه پێی رازی بن.
6- جیابوونه‌وه‌ی ئاشتییانه‌ی كوردستان و عێراق خزمه‌تێكی گه‌وره به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی گرنگی ئه‌مریكا ده‌كات، كه ئه‌ویش دابینكردنی سه‌قامگیرییه له‌عێراق و ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ماوه‌ی 100 ساڵه كورد به ئاشكرا ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه نایانه‌وێت به‌شێك بن له‌گه‌ڵ به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی عێراق، ئه‌م پێكه‌وه‌لكاندنه زۆره ملێیه، بێجگه له شه‌ڕ و ئاشوب بۆ كورد‌و عه‌ره‌ب له‌عێراقدا شتێكی دیكه‌ی لێ شین نه‌بووه، بۆیه ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی ئاشتییانه لێك جیاببنه‌وه، ئه‌وا ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه ده‌بێته فاكته‌رێكی گرنگ بۆ سه‌قامگیری.
ئه‌گه‌ر سه‌نج له‌و شه‌ش ستوونه بده‌ین كه ئه‌م سیاسه‌ته پێشنیاركراوه‌ی له‌سه‌ر داڕێژراوه، ئه‌وا له‌گه‌ڵ وردكردنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له‌م ستوونانه كۆمه‌ڵێك راستیی دیكه ده‌رده‌كه‌ون كه له راپۆرته‌كه‌دا به درێژی هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر كراوه، به‌تایبه‌تی كه ئه‌م سیاسه‌ته پێشنیاركراوه دوورخستنه‌وه‌ی نوری مالیكی وه‌ك كه‌سێكی سه‌ربه‌گۆڵمه‌ز ( problematic Nuri al-Maliki ) له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه، به‌گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی ئیداره‌ی ئۆباما له‌قه‌ڵه‌م داوه بۆ مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ شه‌ڕی دژی داعشدا، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌وله‌وییه‌تی سیاسه‌تی سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مریكا بۆ مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ئاینده‌ی عێراق له‌و خاڵه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه خه‌ڵكانی سه‌ر به‌گۆڵمه‌زی وه‌ك نوری مالیكی، یان ئه‌وانه‌ی وه‌ك نوری مالیكی بیرده‌كه‌نه‌وه و پشت له پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كه‌ن و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌ی وه‌ك ئێران جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، نابێت له‌پرۆسه‌ی سیاسیی داهاتوودا جێگه‌یان ببێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جه‌ختكرنه‌وه‌ی راپۆرته پێشنیاركراوه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نابێت، پرۆسه‌ی سه‌ربازیی دژی داعش و كۆتایی داعش، وه‌ك كۆتایی شه‌ڕی ناوخۆیی نێوان شیعه‌و سوننه له عێراقدا سه‌یربكرێت، ئه‌وا ئه‌م خاڵه ئه‌گه‌ر وردبكه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت، كێشه‌و گرفتی سه‌ره‌كی له عێراقدا نه‌بوونی متمانه‌و پیاده‌كردنی هه‌ژموونی سیاسه‌تی مه‌زهه‌بگه‌رایی شیعه بووه به‌سه‌ر عه‌ره‌بی سوننه‌داو تیرۆریستانی داعش ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته راست نه‌كرێته‌وه‌و رێككه‌وتنێكی پته‌و له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی له‌نێوان پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كان گرێ نه‌درێت، ئه‌وا داعش‌یش ته‌واو بێت، داعشێكی تر دروست ده‌بێته‌وه. ئێستا كه مه‌ترسیی داعش عێراقییه‌كانی كۆكردۆته‌وه‌و هه‌موویان شه‌ڕی دژی داعش ده‌كه‌ن، ئه‌وا ئه‌و كات شه‌ڕه‌كه ده‌گۆڕێت بۆ شه‌ڕی هه‌مووان دژی هه‌مووان.
خاڵێكی دیكه‌ی گرنگ كه جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنه‌و هۆشداریدانه به ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا، ئه‌وه‌یه كه جه‌خت ده‌كاته‌وه به‌وه‌ی نابێت ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا هه‌ڵه‌ی رابردوو سه‌باره‌ت به‌بوونی ( ئاسایشێكی رووكه‌ش) دووباره بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ساڵانی 2006-2007 بڕیاریدا هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی عێراق بكات و به‌مه‌ش توانرا به دروستكردنی هێزی سه‌حوه له‌ناو هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی سوننه، رێكخراوی ئه‌لقاعیده لقی عێراق تێكبشكێنن و جۆرێك له‌ئاسایش و سه‌قامگیری گه‌ڕایه‌وه بۆ عێراق، به‌ڵام ئه‌و ئاسایش و سه‌قامگیرییه فشۆڵ و رووكه‌ش بوو، بۆیه دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌كۆتایی 2011، ته‌نیا له‌ماوه‌ی دووساڵدا، رێكخراوێكی ترسناكتر له قاعیده كه ئه‌ویش داعش بوو، سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه‌و خه‌لافه‌تی ئیسلامیشی راگه‌یاند، ئه‌وا ئه‌مجاره‌یان پێویسته ئه‌مریكا به قورساییه‌كی زۆری سه‌ربازی و سیاسی و دیپلۆماتی له‌عێراقدا بوونی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵی بۆ سوننه‌و شیعه رێكبخرێته‌وه، پێوه‌ندی كوردستان و عێراقیش وه‌ك كۆنفیدڕاڵی، یان دوو ده‌وڵه‌تی دراوسێ له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشتییه‌كی درێژخایه‌ن ریكبخرێته‌وه، ئه‌م ئامانجانه‌ش كه گه‌وهه‌ری پرۆسه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیرییه بۆ عێراق و كوردستان، به‌بێ بوونی نفوزێكی گه‌وره‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌رز به‌دینایه‌و دووباره ئاشوب و كاره‌سات ده‌ست پێده‌كاته‌وه.