دیسانەوە دەڵێین دەوڵەت پێویستە

دیسانەوە دەڵێین دەوڵەت پێویستە
لەدوا هێرشی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬داعش بۆ سەر شاری‮ ‬كەركوك،‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاستییە جارێكی‮ ‬تر سەلمێندرا كە تا نەتوانین سنوورەكانی‮ ‬هەرێم جیا بكەینەوە و دەستنیشانی‮ ‬بكەین،‮ ‬ناتوانین نەهێڵین هێرشی‮ ‬لەو بابەتە دووبارە و سێ بارە ببێتەوە،‮ ‬چونكە سنوورەكانی‮ ‬هەرێم تائێستا هەمووی‮ ‬بەدەست خۆمانەوە نین،‮ ‬بۆیە تیرۆریستان دەتوانن دزەبكەن و بێنە شارو شارۆچكەكانمان و لەو كەلێنانەوە دەربازی‮ ‬نێوخۆی‮ ‬هەرێم ببن بەتایبەتی‮ ‬كە ئەو شوێنانەی‮ ‬لێوەهاتوون،‮ ‬لەلایەن هێزو لایەنی‮ ‬ترەوە كۆنترۆل دەكرێت‮.‬
جا بۆیە تا ئەو سنوورانە لەلایەن خۆمانەوە نەپارێزرێت،‮ ‬ئەو مۆڵەتە هەر بۆ تیرۆریستان دەرەخسێت،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬لەكۆتاییدا كەلاكیان بەكوژراوی‮ ‬لەنێو هەرێم بەجێ دەمێنێت،‮ ‬بەڵام دەتوانن زیانی‮ ‬گیانی‮ ‬و ماددی‮ ‬بەهەرێم بگەیەنن‮.‬
ئەمە جارێكی‮ ‬تر ئەو راستییە حاشا هەڵنەگرە ئاشكرا دەكات كە تا ئێمە نەبینە دەوڵەت ئەو مەترسییە هەردەمێنێت،‮ ‬بۆیە زۆر جێی‮ ‬سەرسوڕمانە كە هەندێك تا ئێستاو ئەم راستیانەش بەچاوی‮ ‬خۆیان دەبینین،‮ ‬ئەوا بێ پەروا دژایەتی‮ ‬هەوڵی‮ ‬درووستبوونی‮ ‬دەوڵەت دەكەن و خەڵكی‮ ‬لەو داوا رەوایە سارد دەكەنەوە كە تەنها سوودمەند لێی،‮ ‬ناحەزانی‮ ‬كوردستانە‮.‬
لەڕاستیدا هەموو ئەو كارەسات و ماڵوێرانی‮ ‬و ئەنفال و كیمیاباران و گۆڕینی‮ ‬دیمۆگرافیا و نیشتەجێكردنی‮ ‬غەیرە كورد و راگواستنی‮ ‬كورد لەزێدی‮ ‬باووباپیرانیان،‮ ‬هەر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە كورد خاوەنی‮ ‬دەوڵەت نەبووە و سنوورێكی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬دانپێدانراوی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬نەبووە،‮ ‬بۆیە حكومەتە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكان،‮ ‬بەئارەزووی‮ ‬خۆیان،‮ ‬بێ ترس لە لێپرسینەوە،‮ ‬هەرچی‮ ‬توانیویانە دژی‮ ‬كورد كردوویانە و جیهانیش بەو حوكمەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬روودەدات لەچوارچێوەی‮ ‬ناوخۆدا روودەدات،‮ ‬لەزۆربەی‮ ‬كاتدا،‮ ‬بێ دەنگی‮ ‬هەڵبژاردووە،‮ ‬بەڵام گەر كورد خاوەنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬خۆی‮ ‬و سنووری‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬خۆی‮ ‬ببوایە،‮ ‬دیارە كە بارودۆخەكەی‮ ‬بە جۆرێكی‮ ‬تر دەبوو،‮ ‬چونكە ئەوكاتە دەیتوانی‮ ‬ئەو زوڵم و دەستدرێژیانەی‮ ‬كە دەكرایە سەری‮ ‬هەر نەبێت بیگەیاندایە نەتەوەیەكگرتووەكان و دام و دەستگاكانی‮ ‬جیهان،‮ ‬كە بێگومان بێدەنگ نەدەبوون‮.‬
ئێستا كەخاوەنی‮ ‬دەوڵەت نین،‮ ‬هەست بەو بێ دەوڵەتییە لە مەحفەلە دەولیەكاندا دەكەین،‮ ‬سەیر،‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬عێراق دەچێتە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان و بەیەك وشەش نە باسی‮ ‬كورد و نەباسی‮ ‬پێشمەرگە دەكات،‮ ‬ئەمە لەكاتێكدا پێشمەرگە گیانبەخشەكانی‮ ‬كورد شەڕێكی‮ ‬قارەمانانە دژی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬داعش دەكەن و لەو پێناوەشدا‮ ‬1500‮ ‬شەهید و نزیكەی‮ ‬دە هەزار بریندار دەدەن،‮ ‬بەڵام گەر كورد خاوەنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬خۆی‮ ‬بوایە ئەوا دەیتوانی‮ ‬ئەو راستیانە بۆ جیهان و لەنێو دام و دەستگا دەوڵەتیەكاندا وەك خۆی‮ ‬باس بكات و جیهان لەو شەڕە بێ وێنەیەی‮ ‬كورد كە لەباتی‮ ‬جیهان دەیكات،‮ ‬ئاگادار بكات‮.
‬ لەكۆتاییدا‮ ‬دەڵێم،‮ ‬گەر لەم هەلەدا نەبینە دەوڵەت،‮ ‬ئەوا ئەوانەی‮ ‬بەخوێن و قوربانیش بەدەستهاتوون دەكەوێتە مەترسییەوە،‮ ‬ئەوەنییە دەڵێن توركیا بەعێراقی‮ ‬وتووە گەر پەیوەندیەكانمان لەگەڵ ئێوە چاك بێت پشت دەكەینە هەرێم و ئەوەش ئێرانە كە هەڵوێستی‮ ‬خۆی‮ ‬بەرامبەر هەرێم ناشارێتەوە‮.‬
Top