ده‌ركه‌وتنی ئاماژه سیاسییه تازه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی ئازادكردنی موسڵ
October 23, 2016
وتار و بیروڕا
1- ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه به‌درێژایی حكومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراق به‌و حكومه‌تانه‌شی له‌دوای ساڵی 2003 دروستبوون، ئامانجی هه‌ره سه‌ره‌كییان ئه‌وه بووه كورد هێزێكی سه‌ربازی نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌خۆی بكات، ته‌نانه‌ت دوای رووخانی رژێمی عێراق له 2003 و له‌سه‌رده‌می باڵیۆز پۆل بریمه‌ر وه‌ك حاكمی مه‌ده‌نیی ئه‌مریكا له عێراقدا، زۆر گوشاریان خسته سه‌ر سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه نه‌مێنێت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و كاتیش پێداگیری سه‌رۆك بارزانی نه‌بوایه كه رایگه‌یاند هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێڵی سووره، ئه‌وا ئه‌مریكاش پشتگیری ئه‌و داوایه‌ی ده‌كرد كه هێزی پێشمه‌رگه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
2- له‌ماوه‌ی ساڵانی 2003 – 2011، هه‌موو دوای كورد ئه‌وه بوو هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك به‌شێك له سیستمی به‌رگری عێراق له‌قه‌ڵه‌م بدرێت و وه‌ك سوپای عێراق مه‌شق و راهێنانی پێ بكرێت و پڕچه‌ك بكرێ، پاشانیش بودجه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر بودجه‌ی سه‌روه‌ری وه‌ك سوپای عێراق خه‌رج بكرێت، به‌ڵام هه‌موو حكومه‌ته‌كانی (عه‌لاوی، جه‌عفه‌ری، مالیكی و عه‌بادی) ئه‌مه‌یان قبوڵ نه‌بوو، ته‌نانه‌ت له رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه كوردستانییه‌كان و عه‌بادی بۆ به‌شداریكردنی كورد له‌و كابینه‌یه، بڕیار درا بودجه‌ی پێشمه‌رگه له بودجه‌ی سه‌روه‌ریی عێراق خه‌رج بكرێت، به‌ڵام دیسان ئه‌م دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌ی كه ئێستا شانازی به هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق ده‌كات، ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه.
3- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئیمزا كردووه، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ساڵی 2003-2011، ئه‌مریكاش ئاماده‌نه‌بوو به هاوشێوه‌ی سوپای عێراق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه بكات، ته‌نانه‌ت وه‌ك ئامۆژگای واشنتۆن بۆ دیراساتی رۆژهه‌ڵاتی نزیك له توێژینه‌وه‌كه‌یدا له‌سه‌ر دروستكردنه‌وه‌ی سوپای عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئاماژه‌ی پێكردووه، ئه‌مریكا له ساڵی 2003 – 2011 بڕی 25 ملیار دۆلاری بۆ سوپای عێراق خه‌رج كردووه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌شت ساڵه‌دا ته‌نیا به بڕی 92 ملیۆن دۆلار هاریكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كردووه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ته‌نانه‌ت واشنتۆنیش بۆ جێبه‌جێكردنی سیاسیه‌تی خۆی له عێراقدا، پشتگیری ئه‌وه‌ی نه‌كردووه كه هێزی پێشمه‌رگه ببێته سوپای كوردستان.
كه‌واته ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م باكگراوه‌نده ئه‌م هه‌مانگی و هاوكارییه‌ی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بخوێنینه‌وه، ئه‌وا راشكاوانه هه‌ست ده‌كه‌ین كه رێككه‌وتنی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق به ئاماده‌بوونی ئه‌مریكا، رێككه‌وتنی نێوان دوو سوپای نیزامی دانپێدانراوه كه پێوه‌ندی نێوان كوردستان و عێراقی له‌سه‌ر بونیاد ده‌نرێته‌وه.
دیاره ئه‌م دانپێدانانه‌ی ده‌وڵه‌تی به عێراق به هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك سوپای كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێككه‌وتنی لێكتێگه‌یشتنه هاتووه كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئیمزای كردووه، ره‌هه‌ندی جێگه‌ی بایه‌خیش له رێككه‌وتنی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پێنتاگۆن ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌تی عێراق رازی بووه پێنتاگۆن ئه‌م رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ئیمزا بكات.
هه‌نگاوهه‌ڵگرتنی ئه‌مریكا به رازیكردنی عێراق بۆ مامه‌ڵه‌ی راسته‌وخۆی نێوان پێنتاگۆن و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه سیاسه‌تی تازه‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر عێراق، ئه‌و سیاسه‌ته كۆنه‌ی دوای ساڵی 2003-2014 نییه‌و راسته پێداگیری له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌كات، به‌ڵام جوگرافیای عێراق له‌ناو پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی (كورد‌و شیعه‌و سوننه) له‌سه‌ر بنه‌مای لێكجیاكردنه‌وه‌ی هه‌رسێ پێكهاته‌كه داده‌ڕێژێته‌وه.
ئه‌گه‌ر وردتر شرۆڤه‌ی رێككه‌وتنی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و پێنتاگۆن بكه‌ین، ئه‌وا راشكاوانه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌مریكا گه‌یشتۆته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه پێویسته كوردستان و عێراق هه‌ر یه‌كه‌یان خاوه‌نی سوپای خۆی بێت، له‌مه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا به ئاشكرا و راسته‌وخۆش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سوپاكه ده‌كات و هه‌موو هه‌وڵی خۆیشی خستۆته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه عێراق بپارێزین. له ئێستاشدا وه‌ك له‌زاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیشه‌وه گوێمان لێ ده‌بێت، حكومه‌تی عێراق شانازی به‌م هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌ی نێوان سوپای كوردستان وسوپای عێراق ده‌كات.
لێره‌دا گرنگه هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی دیكه له‌سه‌ر مانا‌و مه‌غزای هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك سوپای كوردستان بكه‌ین، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كاتێك عێراق رازی ده‌بێت كه هێزی پێشمه‌رگه سوپای كوردستان بێت و ئه‌مریكا وه‌ك سوپایه‌كی نیزامی رێككه‌وتنی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئیمزا ده‌كات، ئه‌وا ئیتر كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی پێناسه‌كه‌ی ماكس ڤیبه‌ری به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌بێت و ئه‌و شه‌رعیه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌ی هه‌یه كه هێز به‌رهه‌م بهێنێت، ئه‌و هێزه‌ش به‌كاربهێنێت بۆ پاراستنی ته‌واوی جوگرافیای كورستان له هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كی و ناوخۆییه‌كان، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كیی سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت كه شكۆی سوپا دیاری ده‌كات، ئێستا ئه‌و شكۆیه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه.
ئه‌م ئاماژه سیاسییه تازه‌یه‌ی كه له‌یه‌كه‌مین رۆژی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ كوردستان و عێراق ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن، مانای ئه‌وه‌یه دوای ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ، كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ نابێته لایه‌نێك له دووباره بونیادنانه‌وه‌ی به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی عێراق له نێوان عه‌ره‌بی شیعه و سوننه‌دا، به‌ڵكو ده‌بێته نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌توو بۆ رێكخستنه‌وه‌ی شیعه و سوننه و رێكخستنی هێزه‌كانی عه‌ره‌بی سوننه و شیعه وه‌ك هێزێك كه هه‌ر لایه‌كیان ناوچه‌كانی خۆیان بپارێزن.