شه‌ڕی موسڵ و یەكلایكردنەوەی ئایندهی عێراق
October 17, 2016
وتار و بیروڕا
جیاوازیی نێوان پرۆژه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌ناوه‌نده‌كانی فیكر‌و لێكۆڵینه‌وه‌وه ده‌خرێنه‌ڕوو، ئه‌وه‌یه پرۆژه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه له‌چوارچێوه‌ی سنووره ته‌قلیدییه‌كانی سایكس پیكۆ جۆرێك له داڕشتنه‌وه‌ی سنووری ئیداریی ناو ده‌وڵه‌ته‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازیی دیموگرافیای پێكهاته جیاوازه‌كان رێكبخرێته‌وه، به‌ڵام له‌نێو پرۆژه ئه‌كادیمییه‌كاندا به بۆچوونێكی كراوه‌تر و هه‌ڵگرتنی تابو سیاسییه‌كان چاره‌سه‌ری گونجاو و شیاو بۆ كێشه‌كان دیاری ده‌كرێت. هه‌ر بۆ نموونه له پرۆژه‌كه‌ی فۆرین ئهفیرزدا كه داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئاشتی ویستفالیا ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، زۆر به راشكاوی ئێران و سعودیه وه‌ك دوو جه‌مسه‌ری شیعه و سوننه دیاریكراون و داواده‌كه‌ن له‌هه‌ر چاره‌سه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌كردنی كۆی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاوشان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی به راشكاوی رێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ كێشه‌ی سه‌ره‌كیی شه‌ڕو ئاژاوه‌ی نێوان شیعه‌و سوننه بدۆزرێته‌وه، كه هاوشێوه‌ی شه‌ڕی نێوان كاسۆلیك و پرۆتستانتی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌می ئه‌وروپایه.
له‌ناو ئه‌م تێڕوانینه گشتگیره‌ی له‌سه‌ر هه‌ر دوو ئاستی ئه‌كادیمی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ كۆی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دۆسێی كێشه‌كانی عێراق جۆرێك له جیاكردنه‌وه‌ی له كێشه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌رگرتووه، ئه‌مه‌ش له‌و روانگه‌یه‌وه ئه‌م جیاوازی و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی پێدراوه، كه بارودۆخی سیاسیی عێراق له چه‌ند ره‌هه‌ندێكه‌وه جۆرێك له یه‌كلابوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و ده‌كرێت پرۆسه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری لاشه‌ی عێراق به‌راورد به لاشه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانی دیكه ئاسانتر بێت، ئه‌وه‌ی وایكردووه ده‌ستبردن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق ئاسانتر بێت، وه‌ك پسپۆڕان ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌یه:
1- ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا راسته‌وخۆ خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێت به‌رامبه‌ر به عێراق، هه‌روه‌ها به‌فه‌رمی ئیداره‌ی ئه‌مریكی سیاسه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر عێراق دیاریكردووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه‌متر عێراق ببێته ململانێی نێوان هێزه گه‌وره‌كانی دیكه وه‌ك ئه‌و ململانێیه‌ی ئێستا له نێوان ئه‌مریكا و رووسیا له سووریا بوونی هه‌یه.
2- مانه‌وه‌ی حكومه‌تی به‌غدا به‌نده به ئاستی هاریكاری و پشتگیریی راسته‌وخۆی واشنتۆنه‌وه، بۆیه حكومه‌تی به‌غدا ئه‌گه‌ر به‌ناچاریش بێت ده‌بێت پابه‌ندی ئه‌و رێگه‌چارانه بێت كه واشنتۆن بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی عێراق ده‌یخاته‌ڕوو.
3- كێشه‌ی سه‌ره‌كی و گرنگ له عێراقدا كه كێشه‌ی نێوان كوردستان و به‌غدایه، به ئه‌مری واقیع چاره‌سه‌ربووه‌و ئێستا هه‌ولێرو به‌غدا وه‌ك دوو پایته‌ختی دراوسێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتری ده‌كه‌ن، ئه‌م شێوازی لێكجودابوونهوهیهی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كه ئه‌مریكا سه‌ری ره‌زامه‌ندی بۆ ده‌له‌قێنێت، هه‌روه‌ها واشنتۆن رازییه ئه‌و جوگرافیایه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه دروستیان كردووه، ببێته دیفاكتۆ بۆ مامه‌ڵه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆته به‌ره‌نجامی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كه ده‌یانه‌وێت رایه‌ڵێكی ئابووری پێكه‌وه گرێیان بداته‌وه.
كه‌واته ئه‌وه‌ی ئێستا له‌عێراقدا وه‌ك كێشه‌یه‌ك به چاره‌سه‌رنه‌كراوی مابێته‌وه، چۆنیه‌تی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی عه‌ره‌بی سوننه‌یه كه دوای ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ له ژێرده‌ستی داعش، ده‌بێت له‌ڕووی سیاسییه‌وه بیر له چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی شێوازێكی تازه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی عێراقدا ئارامی و سه‌قامگیری فه‌راهه‌م بێت و جارێكی دیكه داعشێكی دیكه دروست نه‌بێته‌وه، ئه‌وا ئه‌م چاره‌سه‌ره پێویستی به میكانیزمێكی تازه‌و له‌وانه‌یه پێویستی به نووسینه‌وه‌ی دهستووریكی تازه‌ش بۆ عێراقی دوای داعش هه‌بێت.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ته‌واوه‌تی گه‌یشتۆته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی جارێكی دیكه حوكمڕانیی عێراق به ته‌نیا بۆ ئه‌قڵییه‌تی حوكمڕانیی عه‌ره‌بی شیعه، یان عه‌ره‌بی سوننه جێ نه‌هێڵێت، ئه‌و نوری مالیكی-یه‌ی كه له میانه‌ی حوكمڕانیی تاكلایه‌نه‌ی له‌ساڵانی 2011- 2014 بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی له جێگه‌ی ئه‌لقاعیده‌ی لقی عێراق، رێكخراوی تیرۆریستی داعش دروست ببێته‌وه، هه‌مان ئه‌و نوری مالیكی-یه‌یه كه له‌ماوه‌ی ساڵانی 2007- 2011 توانی له‌سایه‌ی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكادا رێكخراوی قاعیده لقی عێراق تێكبشكێنێت. ئه‌مریكا كاتێك له كۆتایی 2011 هێزه‌كانی كشانده‌وه، رێژه‌ی كاره تیرۆریستییه‌كانی عێراق له‌ساڵی 2008 له 666 حاڵه‌ته‌وه له مانگێكدا كه‌مكردبووه‌وه بۆ 32 حاڵه‌ت له‌مانگێكدا له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 2011، به‌ڵام به رۆیشتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و نه‌بوونی ئه‌قڵییه‌تی حوكمڕانی له‌لایه‌ن مالیكییه‌وه ئه‌م رێژه‌یه له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2014 گه‌یشته‌وه بۆ 297 حاڵه‌تی تیرۆریستی له مانگێكدا، ئه‌وه‌شی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م 297 كاره تیرۆریستییه‌ی ساڵی 2014 سێ تا چوار هێنده‌ی 666 كاره تیرۆریستییه‌كه‌ی 2008 كاریگه‌ری زیاتر بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داعش داهێنانی له‌كاره تیرۆریستییه‌كاندا كردبوو، هه‌ر كارێكی تیرۆریستیی داعش چه‌ندین هێنده‌ی كاره تیرۆریستییه‌كانی قاعیده ترسناكتر و كاریگه‌رتر بوون.
بۆ ئێستا كه هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ و وه‌ده‌رنانی داعشه له عێراقدا، پرسی دابه‌شكردنی عێراق وه‌ك پرۆسه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و دابه‌شكردنه دیفاكتۆیه‌ی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعی عێراق بوونی هه‌یه، ده‌كرێت بڵێین یه‌كلایی بۆته‌وه‌و هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ده‌بێت ئه‌و دابه‌شكردنه بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا بۆته جێگه‌ی قسه‌وباسی عێراق و ده‌وڵه‌تانی ده‌رودراوسێ و تا راده‌یه‌كیش ده‌وڵه‌تانی دیكه، قسه‌كردنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن یه‌كپارچه‌یی خاكی موسڵ (پارێزگای نه‌ینه‌وا) بپارێزرێت و ده‌ستكاری جوگرافیای ئه‌و پارێزگایه نه‌كرێت، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئێستا پرسی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی عێراق له‌دوای نه‌مانی داعش، بۆته جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی پشكی (هه‌رێم، یان ده‌وڵه‌تی سوننه‌ی عه‌ره‌ب له‌ناو عێراقدا) چه‌ند ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌م پرسه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه وه‌ك جۆرێك له تهحهددییهكانی دوای نه‌مانی داعش بۆ پێوه‌ندی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌شه‌كه‌ی عه‌ره‌بی سوننه‌ی عێراق ده‌خوێندرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن به‌غداوه وه‌ك كارتی گوشار دژی كوردستان و به‌شه‌كه‌ی عه‌ره‌بی سوننه له ئێستاوه به‌كارده‌هێندرێت، به‌ڵام سه‌ره‌نجام چۆن چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستی به رێككه‌وتنێكی ئاشتی هاوشێوه‌ی ویستفالیا هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی ده‌بێت نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كانی ناوچه‌كه خۆیان بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن، به هه‌مان شێوه كێشه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌واش له‌گه‌ڵ كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه به هاوشێوه‌ی رایه‌ڵه‌ی ئابووریی نێوان به‌غداو هه‌ولێر، رایه‌ڵێكی ئابووریی به‌هێز له نێوان هه‌ولێر و موسڵیشدا دروست بكرێت.